ناڕه‌زایه‌تی دژ به پێشێلکردنی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه .
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان
هاوشان له‌گه‌ڵ که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌کان و توندبوونه‌وه‌ی زیاتری ناکۆکی و کێشمه‌کێشه‌کانی نێو لیسته جیاوازه‌کان جارێکی ترله لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی پێشێل ئه‌کرێته‌وه. ئه‌مڕۆژانه شایه‌دی چه‌ند په‌لامارێکی نوێ بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان بووین وه‌ک هه‌ڕه‌شه و سوکایه‌تیپێکردن،لێدان،زیندانیکردن، و لێسه‌ندنه‌وه‌ی باجی ڕۆژنامه‌گه‌ریی وکامێراشکاندن. ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه که ده‌سه‌ڵات بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕاستی ڕووداوه‌کان له ئێوه په‌نا به‌رێته به‌ر توند‌و تیژی و بهرتهسکککردنهوهی ئازادییه‌کان ، مێژووی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی حوکمڕانی مێژووی پێشێلکردنی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی و به‌ها نێونهتهوهیییهکانی مافه‌کانی مرۆڤ بووه . په‌لامار و هێرش ، هه‌ڕه‌شه کردن، لێدان ، تیرۆر ، به دادگایی گه‌یاندنی ڕۆژنامه‌نووسان و ڕۆژنامه‌کان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی کامێرا و باجی ڕۆژنامه‌گه‌ریی و ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ریی بهرتهسکدار به به‌هانه‌ی جۆراوجۆر بووه‌ته سیمایه‌کی ناسراوی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته . هه‌میشه بۆ ڕێگه‌گرتن له ڕووماڵکردنی ڕاستی ڕووداوه‌کان و شاردنه‌وه‌یان له جه‌ماوه‌ی خه‌ڵک پهنابهیان بردۆته به‌ر به‌کارهێنانی توندوتیژی و له به‌رامبه‌ر هه‌ر ڕه‌خنه‌و ده‌نگێکی جیاوازدا که باس له یه‌کسانی ، ئازادی و،عه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تی، شه‌فافیه‌ت و به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بکات شێوازی نامرۆڤانه و دژ به پێشێلکردنی بنه‌ما سه‌ره‌تایییه‌کانی مافی مرۆڤیان به‌کارهێناوه.
ئێمه ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که ئه‌م ناڕه‌زایه‌تی نامه‌یان واژۆ کردووه خوازیاری ئازادی بێقهیدو شه‌رتی ڕۆژنامه‌گه‌ریی ن ، خوازیارین که ده‌سه‌ڵات چیتر بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان له خه‌ڵک په‌نا نه‌باته به‌ر پێشێلکردنی ئازادی و به‌کارهێنانی توندوتیژی له به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان ، هه‌موو ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ی که ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و موڵکی ڕۆژنامه‌نووس و ڕۆژنامه‌کانن به زووترین کات بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌کانیان و ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی داوای لێبووردن له هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامه و ڕۆژنامه‌نووسانه که به درێژایی ساڵانی ڕابردوو که‌وتونه‌ته به‌ر په‌لاماری نامرۆڤانه‌یان.
ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی مه‌رجی کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروسته!
|