ناڕه‌زایه‌تی دژ به پێشێلکردنی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی ، بێسه‌روشوێنکردن و تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووسان .
ژنان ، پیاوانی ئازادیخواز
هه‌موومان گوێبیستی تاوانی نامرۆڤانه‌ی ڕفاندن و دواتر تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان بووین ، تاوانێک که هه‌موومانی راچلهکاند و دڵ و هۆشی هه‌موومانی ئازارداو نیه‌تی ڕه‌شی هێزه دژی مرۆڤایتیه‌کان و دژه ئازادیه‌کانی خسته ڕوو. ڕفاندنی سه‌رده‌شتی ته‌مه‌ن 23 ساڵ و خوێندکاری دوا قۆناغی کۆلێژی ئاداب - به‌شی ئینگلیزی به‌ڕۆژی ڕووناک و به‌به‌رچاوی ده‌زگا ئه‌منیه‌کانه‌وه و خه‌م ساردی حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ، هه‌موو پاساوێکی ئاشتی و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانی مایه پووچ نیشاندا و نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو هێمای ئه‌وه‌شی نیشاندا که هێز و لایه‌نێک ده‌ستیان له‌م تاوانه‌دا هه‌یه.
مێژووی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی حوکمڕانی مێژووی پێشێلکردنی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی و به‌ها نێونهتهوهیییهکانی مافه‌کانی مرۆڤ بووه . په‌لامار و هێرش ، هه‌ڕه‌شه کردن، لێدان ، تیرۆر ، به دادگایی گه‌یاندنی ڕۆژنامه‌نووسان و ڕۆژنامه‌کان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی کامێرا و باجی ڕۆژنامه‌گه‌ریی و ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ریی بهرتهسکدار به به‌هانه‌ی جۆراوجۆر بووه‌ته سیمایه‌کی ناسراوی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته . هه‌میشه بۆ ڕێگه‌گرتن له ڕووماڵکردنی ڕاستی ڕووداوه‌کان و شاردنه‌وه‌یان له جه‌ماوه‌ی خه‌ڵک پهنابهیان بردۆته به‌ر به‌کارهێنانی توندوتیژی و له به‌رامبه‌ر هه‌ر ڕه‌خنه‌و ده‌نگێکی جیاوازدا که باس له یه‌کسانی ، ئازادی و،عه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تی، شه‌فافیه‌ت و به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بکات شێوازی نامرۆڤانه و دژ به پێشێلکردنی بنه‌ما سه‌ره‌تایییه‌کانی مافی مرۆڤیان به‌کارهێناوه.
بۆ به‌رگرتن به‌م تاوانه و په‌رده له‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی تاوانباران و ئاشکراکردن و دادگایی کردنیان، ئێمه بێده‌نگ نابین و ناهێڵین بکوژانی سۆرانه‌کان و سه‌رده‌شته‌کانمان و ئه‌و هێزانه‌ش که له تاریکیدا هاوتاوانن بێ‌سزا ده‌ربچن. هاوکار و هاوسۆز له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ده‌نگه‌کانی کوردستان و ده‌ره‌وه‌دا به شێوه‌ی جۆراوجۆر ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێ ئه‌خه‌ین.
ئێمه ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که ئه‌م ناڕهزایهتینامهیان واژۆ کردووه له ژێر دروشمی بکوژانی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌بێت بێ‌سزا ده‌رنه‌چن، ناهێڵین ئازادی و مافه‌کانمان پاماڵ بکه‌ن،ده‌نگی خۆمان ده‌گه‌یه‌نینه هه‌موو ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ، خوازیارین که به زووترین کات لێکۆلینه‌وه له تاوانی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان ده‌ست پێ‌بکات و چیتر ڕۆژنامه‌نووسان له ژێر هیچ بیانوویه‌کدا هێرش و په‌لامار نه‌درێن و مافه سهرهتایییهکانیان بهێنرێته دی.
|