HAWPSHTI: hawpshti@gmail.com , DENGEKAN: dengekan@yahoo.com, EMRRO: laperekan@yahoo.co.uk, BERGRY: komitey_bergry@yahoo.com
Petition Script PHP
دژی‌ تیرۆركردنی‌ رۆژنامه‌نووسان هه‌فته‌ی‌ "بێده‌نگ نابین" راگه‌یه‌ندرا

 
 
ناڕه‌زایه‌تی‌نامه‌

ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌ پێشێلکردنی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی ، بێسه‌روشوێنکردن و تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووسان‌ .

ژنان ، پیاوانی ئازادیخواز

هه‌موومان گوێبیستی تاوانی نامرۆڤانه‌ی ڕفاندن و دواتر تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان بووین ،‌ تاوانێک که‌ هه‌موومانی راچله‌کاند و دڵ و هۆشی هه‌موومانی ئازارداو نیه‌تی ڕه‌شی هێزه‌ دژی مرۆڤایتیه‌کان و دژه‌ ئازادیه‌کانی خسته‌ ڕوو. ڕفاندنی سه‌رده‌شتی ته‌مه‌ن 23 ساڵ و خوێندکاری دوا قۆناغی کۆلێژی ئاداب - به‌شی ئینگلیزی به‌ڕۆژی ڕووناک و به‌به‌رچاوی ده‌زگا ئه‌منیه‌کانه‌وه‌ و خه‌م ساردی حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ، هه‌موو پاساوێکی ئاشتی و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانی مایه‌ پووچ نیشاندا و نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ به‌ڵکو هێمای ئه‌وه‌شی نیشاندا که‌ هێز و لایه‌نێک ده‌ستیان له‌م تاوانه‌دا هه‌یه‌.

مێژووی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی حوکمڕانی مێژووی پێشێلکردنی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی و به‌ها نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ بووه‌ . په‌لامار و هێرش ، هه‌ڕه‌شه‌ کردن، لێدان ، تیرۆر ، به‌ دادگایی گه‌یاندنی ڕۆژنامه‌نووسان و ڕۆژنامه‌کان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی کامێرا و باجی ڕۆژنامه‌گه‌ریی و ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ریی به‌رته‌سکدار به‌ به‌هانه‌ی جۆراوجۆر بووه‌ته‌ سیمایه‌کی ناسراوی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ . هه‌میشه‌ بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ ڕووماڵکردنی ڕاستی ڕووداوه‌کان و شاردنه‌وه‌یان له‌ جه‌ماوه‌ی خه‌ڵک په‌نابه‌یان بردۆته‌ به‌ر به‌کارهێنانی توندوتیژی و له ‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ڕه‌خنه‌و ده‌نگێکی جیاوازدا که‌ باس له‌ یه‌کسانی ، ئازادی و،عه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تی، شه‌فافیه‌ت و به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بکات شێوازی نامرۆڤانه ‌و دژ به‌ پێشێلکردنی بنه‌ما سه‌ره‌تایی‌یه‌کانی مافی مرۆڤیان به‌کارهێناوه‌. 

بۆ به‌رگرتن به‌م تاوانه ‌و په‌رده ‌له‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی تاوانباران و ئاشکراکردن و دادگایی کردنیان، ئێمه‌ بێده‌نگ نابین و ناهێڵین بکوژانی سۆرانه‌کان و سه‌رده‌شته‌‌کانمان و ئه‌و هێزانه‌ش که‌ له ‌تاریکیدا هاوتاوانن بێسزا ده‌ربچن. هاوکار و هاوسۆز له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ده‌نگه‌کانی کوردستان و ده‌ره‌وه‌دا به‌ شێوه‌ی جۆراوجۆر ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێ ئه‌خه‌ین.

ئێمه‌ ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که‌ ئه‌م ناڕه‌زایه‌تینامه‌یان واژۆ کردووه‌ له ‌ژێر دروشمی بکوژانی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌بێت بێسزا ده‌رنه‌چن، ناهێڵین ئازادی و مافه‌کانمان پاماڵ بکه‌ن،ده‌نگی خۆمان ده‌گه‌یه‌نینه‌ هه‌موو ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ، خوازیارین که‌ به‌ زووترین کات لێکۆلینه‌وه‌ له‌ تاوانی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان ده‌ست پێبکات و چیتر ڕۆژنامه‌نووسان له‌ ژێر هیچ بیانوویه‌کدا هێرش و په‌لامار نه‌درێن و مافه‌ سه‌ره‌تایی‌یه‌کانیان بهێنرێته‌ دی.

 


  سه‌رجه‌م واژۆکان = 417
تکایه ئیمه‌یڵێکی دروست بنووسه‌ ئه‌گه‌ر مه‌به‌سته‌ پشتگیری بکه‌یت، به‌ شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی ناوه‌که‌ت زیاد ئه‌کرێت. تکایه‌ زۆر دڵنیابه‌ له‌ دروستی ئیمه‌یله‌که‌ت ده‌نا ئیمه‌یڵی سێرڤه‌ره‌که‌مان هه‌ڵه‌ پیشان ئه‌دات و ناتوانێت ناوه‌که‌ت زیاد بکات بۆ لیسته‌که‌. له‌ خانه‌ی سه‌رنج دا هه‌وڵ بده‌ مه‌به‌سته‌که‌ت ته‌نها له‌ یه‌ک دێڕدا بپێکیت. هه‌موو خانه‌کان به‌ دروستی پڕ بکه‌ره‌وه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ت هاته‌ ڕێ ئه‌وا ئه‌توانیت ناوه‌که‌ت به ئیمه‌یڵ بنێریت بۆ ماڵپه‌ڕه‌کانی ئه‌مڕۆ، ده‌نگه‌کان، به‌رگری ، و هاوپشتی تا ناوه‌که‌ت زیاد بکه‌ین‌
ناو:
ناوی فامیلی:
ئیمه‌یڵ:
پیشه:
شوێن:
سه‌رنج
 

 


 

 سەردەشت عوسمان : تا ئه‌و شوێنه‌ی كه ‌ماوین ئه‌بێت قسه‌بكه‌ین، له‌و شوێنه‌ش، كه ‌ته‌مه‌نمان كۆتاییهات با هاوڕێكه‌م خاڵێكم بۆ دابنێت و بێته‌ سه‌ر دێڕێكی نوی و سه‌ر له‌نوی ده‌ستپێبكاته‌وه‌.