ئامانج پیرۆت
به‌ر له ماوه‌یه‌ک نه‌وشیروان مسته‌فا وتی: ئاماده‌ین ژوورێک له گرده‌که بده‌ین به ده‌زگای زانیاری.
تا ئه‌مڕۆ که‌س نه‌یده‌زانی به دیاریکراوی مانای واقعی ئه‌و پێشنیاره‌ی نه‌وشیروان
یاسای خۆپیشاندانه‌کان له کوردستان له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا شه‌پۆلێکی فراوانی له ناڕه‌زایه‌تی له نێو جه‌ماوه‌ری کوردستاندا خوڵقاند و زۆر شار‌و شارۆچکه‌ی کوردستان خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌تی له دژی ئه‌م یاسایه به خۆیه‌وه بینی و له ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیش ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له شه‌قامه‌کانی ژماره‌یه‌ک له پایته‌خت و شاره‌کانی ئه‌وروپا له به‌رانبه‌ریدا به‌رزبۆوه. خودی ده‌رکردنی یاساکه و نیاز‌و مه‌رامه‌کانی پشت ده‌رکردنی‌و ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه‌ی که به‌رانبه‌ری وه‌ستایه‌وه‌و ئاینده‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه، کۆمه‌ڵێک پرسیار دروست ده‌که‌ن، که ده‌کرێت له ڕوانگه‌ی جیاوازه‌وه وه‌ڵامی جۆراوجۆریان پێ بدرێته‌وه. ماڵپه‌ڕی هاوپشتی بۆ ڕۆشنکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته و به‌ڕێخستنی دیالۆگ له‌سه‌ر ئه‌م پرسه زنجیره‌یه‌ک گفت‌وگۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک نوسەر و ڕووناکبیر، هه‌ڵسوڕاوی سیاسی و جه‌ماوه‌ری‌و که‌سانی خاوه‌ن نه‌زه‌ر ئه‌نجام ده‌دات. له گفتوگۆی ئه‌م جاره‌ی ته‌وه‌ری ماڵپەڕی هاوپشتیدا نوسەر ئامانج پیرۆت وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی هاوپشتی ده‌داته‌وه....
چینه نه‌دار و چه‌وساوه‌کان و ژنان و لاوانی کوردستان ته‌جروبه‌یه‌کی تاڵی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئابوری و سیاسی و فه‌رهه‌نگی یان له‌گه‌ڵ زاڵبونی پیرۆزیه‌کانی کوردایه‌تیدا هه‌یه و تیایدا ئه‌وه‌نده تاوان و دوژمنایه‌تی ئه‌م بنه‌ماڵه و حزبه‌یان بینیوه، که بیستنی هه‌ر ڕاده‌یه‌ک له ڕسوابونیان وه‌ک ئه‌وه وایه له‌م هاوینه گه‌رمه‌دا، شه‌ماڵێکی فێنک ڕوویان تێبکات. ...