دین باوەڕی خەڵک نیە
دین نەک باوەڕی خەڵکی نیە، بەڵکو داهێنانی کەسانێکی شەیاد و دەغەڵکار و ساختەچیە بۆ بەدەست هێنانی دەسەڵاتی سیاسی- ئابوری و حوکم کردن بەسەر کۆمەڵگادا. خودای دینەکان لەوانە الله، گەرنگتری و گرانتری کالای سەنعەتی کارخانەی دین سازەکان بو بۆ قۆرخ کردنی دەسەڵاتی سیاسی- ئابوری و سەپاندنی هەوەسە سێکسی و دەسەڵاتیان بە پشتیوانی ئەم کالا سەنعەتیە
عوسمان مەلا
٧/١/٢٠١٢
خودی دیندارەکان و کەسانێک بە ناو ڕوناکبیری هەلپەرەست هەن کە دەڵێن، کارتان بە باوەڕی خەڵک نەبێ و سوکایەتی بە باوەڕی خەڵکی مەکەن، دەبێ ڕیز لە باوەڕی بەرانبەر بگێری و شتی دیکەی لەم چەشنە. ئەمانە دڵاڵان و بەکرێگیراوانی بەرهەمی کومپانیاکانی سەنعەتی دینن. دیندارەکان لە هەموان زیاتر هات و هاواری ئەوە دەکەن کە نابی بێڕێزی بە ئایین و دین و پیرۆزیەکانی خەڵک بکرێ. ئەمە لە حاڵیکدایە کە هەر کام لە پەیڕەوانی دینەکان و بەتایبەتی دینی ئیسلام، قسەی سەر زمانیان و یەکەم وشەیان نەک هەر سوکاێەتی بە دینەکانیتر، بەڵکو سوکاێەتی و ئیهانەێە بە خودی پەیڕەوانی دینەکانی دیکە و دەستیان بە خوێنی هەزاران کەس سورە. ئیسلامیەکان بە هەمو کەسێک دەڵێن جاهێل، نەفام، گومرا، گەمژە و گڵاو. ئیسلامیەکان و سەرجەم موسوڵمانان ڕۆژانە سوکایەتی و ئیهانە بە باوەڕی دینەکانی دیکە و لە هەمویان زیاتر شەیتان پەرەستان و شەیتان دەکەن کە باوەڕی خەڵکێکی یەکجار زۆرە. دینەکانیتر بە کافر و مەلعون و موشرێک ناو دەبەن، لەسەر دینی ئیسلام خوێن دەڕێژن، تەعەدا لە ئینسانەکان دەکەن،پەلاماری شوێنی کار و کاسپیی خەڵک دەدەن و ئاگری تێبەردەدەن. بە شاهێدی مێژو، هەر خودی پەیڕەوانی دینەکان بون و هەن کە دەێان و سەدان شەڕی گەورەی خوێناویان خوڵقاند و بە ملیون لە یەکتریان کۆشت. هەر ئێستاش ئەم شەڕانە بەردەوامن و ڕۆژانە گیانی سەدان کەس دەگرن و بە دەێانی دیکەش بریندار دەکەن و ئاگر لە حاڵ و ماڵی خەڵک بەردەدەن.
دین نەک باوەڕی خەڵکی نیە، بەڵکو داهێنانی کەسانێکی شەیاد و دەغەڵکار و ساختەچیە بۆ بەدەست هێنانی دەسەڵاتی سیاسی- ئابوری و حوکم کردن بەسەر کۆمەڵگادا. خودای دینەکان لەوانە الله، گەرنگترین و گرانترین کالای سەنعەتی کارخانەی دین سازەکان بو، بۆ قۆرخ کردنی دەسەڵاتی سیاسی- ئابوری و سەپاندنی هەوەسە سێکسی و دەسەڵاتەکانیان بە پشتیوانی ئەم کالا سەنعەتیە. دین بە درێژایی مێژو هۆکار و ماێەی بەدبەخی و سەختی و ژێر دەستیی ئینسانەکان بوە. دین ئامرازی سەرکوت و دەمکوت و چەوساندنەوەی ئینسانەکان بوە و هەێە. دین ماێەی سوکاێەتی و ئەتکی کەسایەتی و کەرامەتی ئینسان بوە و هەێە. کەواێە، بۆ نەجات دانی ئینسان لە بەڵای دین، دەبێ لە دژی دین وەک ئەرکێکی گەورەی ئینسانی خەبات بکەین. لەقاودان و ناساندنی ڕیشەکانی دین و زەرەر و زیانەکانی، ئەرکی سەرشانی هەر کەسێکە کە خۆی بە ئازادیخواز و عەدالتخواز و ئینساندۆست دەزانێت. بە هەمان شێوە کە لە دژی سەوداگەران و قاچاخچیان و بازرگانانی مادەی بێهوشکەر، کات و ماێە و سەرماێە تەرخان دەکەین و تێدەکۆشێن بۆ بنبڕ کردنی، زۆر زەروریترە کە زیاتر لە دژی دین بەکاریان بێنین، چونکە بە بەڵگەی مێژویی و ئاکام و شوێنەوارە خوێناوی و موخەریبەکانی دین، زەرەر و زیانەکانی دینەکان هەزار قات لە مادەی بێهوشکەر زیاتر و ترسناکتر و ڕوخێنەرترە.
بە هەمان شیوە کە بەکار هێنان و مەسرەف کردنی مادەی بێهوشکەر مەسەلەی کەسیی کەسەکان نیە، تەنانەت ئەگەر ئازادیش بن بەکاری بینن، بەڵام بە هۆی ئەوەیکە زیانی بۆ هەموان هەێە و هەڕەشە لە داهاتوی کۆمەڵگا و لاوان و منداڵان و جیلی نوێ دەکا، دەبێ بنبڕ بکرێت و هەر هەمومان بە دروستی دەزانین کە لە ناو ببرێت. دینیش هەمان کارکردی مادەی بێهۆشکەری هەیە و هەڕەشە لە داهاتو دەکا، هەر وەک تا ئێستا نابودی کردوە. دینەکان بە گشتی و لەوانە دینی ئیسلام بە هیچ شیوەێەک مەسەلەێەکی کەسی نیە. ئیسلام سەرکەیترین هۆکاری بەدبەختی میلەتانی ئەم دینە لێدراوەێە و دەبێ وەک هەر دیاردەێەکی زیانبار و هەر بەڵا و نەخۆشیەکی دیکەی کوشندە لە دژی خەبات بکرێت و ماێە و سەرمایەی بۆ تەرخان بکرێت بۆ بێدەسەڵات کردن و لەناو بردنی. دەبێ دین لە سیاسەت و کولتور و کۆمەڵگا، لە پەیوەندیەکان و پەروەردە و فێر کردن، لە ژیانی کۆمەڵاێەتی و کەسیدا لە کار و هەڵسوڕان بخرێت، بە شیوەێەک کە ئیتر خەڵک دیل و یەخسیری نەبن، رێگا نەدرێ لاوان و مندالان بکەونە ژێر کاریگەریی دین و لەبەر دین هیچ کەسێک سەرکوت و دەمکوت نەکرێت. دین ڕێگرە لە سەربەستیی ئینسان و گەشە کردنی تواناییەکانی. نابێ ڕیگا بدرێت خەڵک گیرودە و گرفتاری خورافاتی دین بکرێن و بیانکەن بە کۆیلە.
کارامەترین و کاریگەرترین شێواز بۆ بەروڕو بونەوەی دین و بێ دەسەڵات کردنی، بۆ نەجات دانی کۆمەڵگا و دەستەبەر بونی زەمینە و بوارەکانی گەەشە کردن، بۆ بوار ڕەخساندنی گەشەی زانستی و داهێنان و لێوەشاوەییەکانی تاکی کۆمەڵگا، بۆ ریشە کێش کردنی خورافاتی دینی، پەروەردە و فێر کردنی زانستی و ئازادانەێە. پێشکەوتن و گەشە کردنی کۆمەڵاگا پێویستی بە سیستەمێکی ئازاد و ئینسانی هەێە کە راستیە مەدەنی، کۆمەڵایەتی، سیاسی، مێژویی، سروشتی، ئابوری، بیولوژی و ئینسانیەکان فێری خەڵک بە گشتی و بە تایبەتی منداڵان و لاوان بکات. بۆ ڕێگرتن لە تەجاوزاتی دین و ئایین بۆ سەر کۆمەڵگا و ئازادیەکانی خەڵک، بۆ پاراستنی سەربەستیی تاک و ژیانی مەدەنی و کەسیی تاک، بۆ دیفاع لە ئازادی و مافە یەکسان و ئینسانیەکانی ژنان و مندالان بەرانبەر بە دەسەڵات و دەستدرێژیەکانی ناوەندەکانی دینی و سەنعەت و کارخانەکانی دین و دین سازی، دەبێ قانونی مەدەنی و عادلانە دابنرێت و بە تەواوی پەیڕەو بکرێت. دین هەمان دەوری سەنعەت و تیجارەتی مادەی بێهوشکەر و چەکسازی بینیوە و دەبینێت بۆ کەڵەکە کردنی سەرماێە لە دەست سەرماێەدارن و خاوەن کومپانیاکانی بەرهەم هێنەری دیندا. کاتێک یاسا دادەنرێت بۆ قەدەغە کردنی چەک لە کۆمەڵگادا، یان بۆ قەدەغە کردنی مادەی بێهوشکەر و سزادانی بەرهەم هێنەران و فروشەرانی مادەی بێهوشکەر بۆ ئەوەیکە ئارامی و تەندروستیی کۆمەڵگا پارێزراو بێت، بە هەمان شیوە دەبێ یاسا بۆ نەهێشتنی دین و فرۆشەرانی دین و ناوەندەکانی دین دابنرێ و بەڕیوە ببرێت. دین، نەک هەر وەک چەک و مەوادی بێهوشکەر کۆمەڵگا بەرەو ڕوخان و نەخۆشی و هەڵدیر و نا ئارامی دەبا، بەڵکو سەرەیکترین هۆکارە بۆ گەرمکردنی بازاری چەک سازی و چەک فرۆشی و مادەی بێهۆشکەریش. نابێ ڕیگا بە دین بدرێت کە لە خۆیدا سەنعەتێکی تێکدەر و موخەڕیبە و بازرگانی و تیجارەتێکی بەسودی جیهانیە بۆ دەسەڵاتداران و سەرماێەداران ژیانی خەڵک نابود بکا. دەبێ یاسا دابنرێ بۆ قەدەغە بون و سزادانی ئەوانەی کە بە ناوی خودا و پیرۆزیەکان و باوەڕی خەڵکەوە دەستیان گرتوە بەسەر کۆمەلگادا. هەر وەک چۆن بە پاڵپشتی زانستی پزشکی و دەرمان، ئینسان توانی زۆر نەخۆشیی کوشندەی وەک مالاڕیا، وەبا، تاعون، خەرکان، سیل، گراناتا، سیرێژە و ... چارەسەر و تا ئاستێکی زۆر ڕیشە کێش بکا، بێگومان بە پشت بەستن بە زانست و مەعریفە، وە بە دابین کردنی ژیانی ئینسانی و مەدەنی بۆ خەڵک، دەکرێ و دەتوانرێ دەسەڵاتی دین لەسەر خەڵکی هەژار و نەدار ریشەکێش بکرێ و ئازادی و بەختەوەری باڵ بکێشێت بەسەر کۆمەڵگادا.
دین، نەک هەر باوەڕی خەڵک نیە، بەڵکو بە فڕوفێل و هەلپەرەستیی بازراگانان و تاجران و دوکاندارانی دین، کراوە بە باوەڕی خەڵک. سەرتا بە زۆر و بە فریودان سەپێندرا بەسەر خەڵکدا، پاشان بە بەردەوام وتنەوەی و بەرەهەم هێنانەوەی، کرا بە کولتور و یاسا و پروگرامی ژیان بۆ خەڵک. دین خاوەنی هەێە و تەنها لە خزمەت تاقمێک دا بوە. خاوەنانی دین توانیوانە بە فرۆشتنی دینەکەێان، ببنە خاوەنی دەسەڵاتی سیاسی و ئابوری. خاوەنانی دین، کەمایەتیەک بون و هەن بە ناوی پێغەمبەران و ڕێبەران و سەرانی دەسەڵاتداری حیزبی و دەوڵەتی. دین وەک کارگا و کارخانەی پیشە سازی و سنەعەت واێە کە تێیدا بە ملیاردەها دراو ئاڵۆگۆڕ و مەعامەلە دەکرێ. داهاتی دین بۆ سەرانی دەوڵەتە ئیسلامیەکان و سەرانی بورژوازیی جیهانی کەمتر لە داهاتی کارخانەکانی چەک سازی و چەک فرۆشی و سەنعەتی نەوت نیە. بە هۆی شەڕە دینیەکانەوە، کارخانەکانی چەک و تەقەمەنی یەک دەقەش ناوەستن. سەرانی دەوڵەتەکان بە تایبەتی دەوڵەتە ئیسلامیەکان، بە کڵاو لەسەر خەڵک کردن و شتنەوەی مێشکی خەڵک بە خورافاتی دین، ساڵانە بە ملیونان و ملیاردەها دۆلار پارە کۆ دەکەنەوە. بۆ نمونە، داهاتی حەج لە عەرەبستانی سعودی، شان لە شانی داهاتی سەنعەتی نەوتەکەی دەدات. قەبری حوسێن لە کەربەلا و عەلی باوکی لە نەجەف، قەبری خومەینی لە ئێران و ئیمام ڕەزا لە مەشهەد، قەبری ئەسحابە داگیرکەرەکان لە کوردستان و... بە ملیاردەها داهاتیان هەێە کە دەچێتە گیرفانی سەرانی دین و دەوڵەت. هەروەها خاوەنانی کۆمپانیاکانی چەک سازی بە هۆی شەرە دینیەکانەوە ساڵانە بە ملیاردەها دۆلار لە فرۆشتنی تەێارەی شەڕ، دەبابە، تۆپ و چەکی جۆراوجۆر بە حیزب و دەوڵەتە دینی و قەومیەکان، قازانج و سەرماێەێەکی ئەفسانەیی بەدەست دێنن. تەواوی ئەم پارانە کە سەرفی ئەم شەڕە دینیانە و شەڕی خاک و سنور و قەوم پەرەستی دەکرێ، هەر هەموی لە سامان و گیرفانی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش دەر دێنن.
دین دەزگای چەوساندنەوە و خەرەفاندنی خەڵکە بە قازانجی چینی چەوسێنەر. دین دەزگای بڵاو کردنەوەی درۆ و شیواندنی راستیەکانە کە بەردەوام درۆ تەحویلی خەڵک دەدەن. ڕیبەران و سەران و ناوەندە دینیەکان هەم بە بەڵێنی دانی ساختەی بەهەشتی بێ شوێن و مەکان و بنەما، هەم بە ترساندنی خەڵک لە عەزاب و سزای پاش مەردن، خەڵکیان فریوی داوە و توانیویانە ژیانێکی خۆش و ئارام بە بێ ئیش و کار، بۆ خۆێان دابین و مسوگەر بکەن. دینەکان هەمویان یەک شتن و یەک ئامانج ڕەچاو دەکەن کە ئەویش، گەوجاندنی خەڵکە لە پێناو قازانجی چینی دەسەڵاتدار و ڕێبەرانی دینیدا. دینەکان بەرلەوەیکە باوەڕی خەڵک بن، لە راستیدا دامودەزگاێەکی سەخیفی دژی ئینسانین کە بازاڕی بۆ دروست کراوە، دەیفرۆشن و خەڵکی سادە و ساویلکەێان فریوداوە و ناچاریان کردون بیکڕن و بە باوڕی خۆێانی بزانن.
دین سەنعەتێکی گەورەێە لە جیهاندا کە هەم سەرماێەی بۆ سەرف دەکرێ و هەم سەرماێەی پێ بەرهەم دێننەوە. مەسرەفی پروپاگاندە و بەرهەم هێنانەوەی کالای دین، لە کار و رەنج و سامانی خەڵک دابین دەکرێ. ئەو پارانەی کە سەرفی دین بە گشتی و دینی ئیسلام بەتایبەتی دەکرێت، راست بەرابەرە بەو پارانەی کە سەرفی کومپانیا نێونەتەوەییەکان دەکرێ. مەسرەفی دین هاوتای مەسرەفی سەربازیی دەێان وڵاتی دنیایە. دەڵاڵان و بازراگانان و دوکاندارانی دین کە سەرانی ئەمڕۆی نیزامی سەرماێەداریی جیهانین، زۆر زیرەکانە و دەغەڵکارانە هەوڵ دەدەن بەرهەمی دین کە خورافەێە، هەم لە ڕێگای دروست کردنی شەڕ و هەم لە ڕێگای ناوەندەکانی وەک قیبلە و مزگەوت، حوجرە و خانەقا، تەکیە و زیارەتگاکانی دیکەوە بفرۆشن. لە ڕێگای مەلا و قەشە و شیخ و مورید و مەنسوبەکانەوە بازار گەرمیی بۆ دەکەن. بەردەوام هەوڵ دەدەن هەر وەک چۆن هەوڵی ئالودە کردنی منداڵان و لاوان و هەموان دەدەن بە مادەی بێهوشکەر، بە هەمان شیوە هەوڵ دەدەن جەماوەر بە گشتی و بەتایبەتی گەنجان و منداڵان موعتاد و ئالودی دین بکەن. دین و مادەی بێهوشکەر و قەوم پەرەستی، سێ روکن و کۆڵەکەی پتەوی ڕاگر و پارێزەری دەسەڵاتی سیستەمی نا ئینسانیی سەرماێەداری و چینە دەسەڵاتدارە جیهانیەکانن.
بۆ رزگار بون لە بەڵای دین، مادەی بێهوشکەر و قەوم پەرەستی، دەبێ ئینسانە شەریف و ئازادیخوازەکان، عەدالتخوازەکان، کومونیستەکان، ژنان و پیاوانی ئینسان دۆست و دڵسۆز، وە بە گشتی چینی چەوساوەی کۆمەڵگا، هەمو توانا مادی ومەعنەویەکانمان بخەینە کار، مەسرفی بۆ بکەین، لە خۆمان ماێە و دەست ماێە دابنێین و بەرەوڕوی ئەم نیزامە ستەمکارەی دین و خورافە بینەوە کە جیهانی ئینسانیمانی نوقمی شەڕ و کوشتار و ماڵوێرانی کردوە. دەبێ تێبکۆشین کارخانەکانی دین سازی ڕاگرین و دوکان و بازارەکانی دین فرۆشان کەساس و لە نیهاێەت دا داێان بخەین.
ئینسان پێویستی بە دین نیە! ئینسان پێویستی بە نان، خوراک، خواردن، ئاو، سەرپەنا، ڕێز، ئاشتی و ئازادی هەێە. ئەمەش تەنها لە سیستەمی عەدالەتی ئینسانیدا دەستەبەر دەبێ کە سوسیالیزمە! سوسیالیزمیش تەنها بە هێزی یەکگرتوی چینی کریکار و زەحمەتکێشان بەدی دێت!
|



سهرنجی خۆت دهربارهی ئهم بابهته بنووسه ، تکایه تهختهکلیلی ئینگلیزی بهکارمههێنه له کاتی زیادکردنی سهرنجهکهتدا تا ههموو به باشی و ڕوونیی توانای خوێندنهوهیان ههبێت