ده‌سته‌واژه‌کانی په‌یوند به‌ بابه‌ت‌
هێشتا هیچ ده‌سته‌واژه‌یه‌کت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ستنیشان نه‌کردووه‌
ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵبسه‌نگێنه
0
ده‌ستپێک | گشتی | دادگا وەک سەرچاوەى داهات؟!

دادگا وەک سەرچاوەى داهات؟!

قه‌باره‌ی فۆنت: Decrease font Enlarge font
image ئاکۆ خەلیل زادە

ئاکۆ خەلیلزاد دادگا وەک دامەزراوەیەکى جێبەجێکارى یاسا و سیستەمى دادوەرى،ئەرکى سەرەکى بەدەستهێنانەوەى مافى مادى و مەعنەوى بەشخوراوانە لەلایەک،وە سەپاندنى سزایە بەسەر سەرپێچکاراندا بە ئامانجى چاکسازى بەسەر مرۆڤە لادەرەکان و تاوانکارەکاندا لەلایەکى ترەوە،تا بەهۆى جۆرى سزاکەوە دەرفەتى دوبارە برەخسێنێت بۆ

گەراندنەوەى خراپەکارو سەرپێَچکەران بۆ نێو گۆمەڵگا بۆ ئەوەى ئەوانیش مافى ژیان و بەشداریکردنیان هەبێت وە بەشداربن لە رەوتى بەرەوپێشچونى کۆمەڵگا و مومارەسەکردنى ژیاندا.
بەڵام وەختێک کۆى سیستەمى دادوەرى هەر لە داواکارى گشتیەوە تا دادگاى باڵا و تەواوى لق و پۆپەکانى ئەوسیستەمە ئەکەونە ژێر رکێف و مەیل و فشار و خواستى دەسەڵاتێکى ستەمکار یان خێڵەکیەوە ،کە تەنها مەبەستیان لە دامەزراندن و کارکردن و شەرعیەتدان بە دادگا و جێبەجێکردنى یاسا تەنها تاوانبارکردنى ئەوانیترە وە بەرگرى کردن و شەرعیەتدانە بە ستەم و تاوانەکانى خۆیان. لێرەوە کارەساتێک دەست پێ ئەکات کە ئەشێت بیچوێنین بە حکومى تاعونیەت   (despotism)کە ترسناکترین و بەرزترین و  قێزەونترین جۆرى ستەمکاریە.
پەنابردنى دەسەڵاتى ستەمکار بۆ دادگا بۆ دەمکوتکردن و خنکاندنى ئازادى بیرورا،بەبیانوى سەروەرى یاسا ،بەیاسایى کردنەوەى تیرۆر و ترساندن و خنکاندنى ئازادیى بیرە.
تۆمارکردنى سکاڵا شەرمهێن و بێناوەرۆکەکانى دەسەڵات لەسەر رەخنەى  نوسەران و  رۆژنامەنوسان کە پرن لە حەقیقەت و ئاشکراکارى گەندەڵى و بەهەدەردانى پارە و سەروەت و سامانى وڵات جگە نابوتکردنى یاسا بێحورمەتیکردنە بە دەسەڵاتى جێبەجێکردن و ناشرینکردنى یاسایە لەبەر چاوى نەوەکانى داهاتوو.دادگایکردنى کەسانێک لەسەر راڤەکردنى  سەفەرەکانى سەرۆک و وتارە بێماناکانى سەلمێنەرى ئەوراستییەکە کە ئەوان قاتیلى ئازادین ، نەوەک بەرگرى کار لە ماف و ئازادیەکانى خەڵک،هەوڵدانى حیزب بۆ دەمکوتکردنى رەخنەگران تەنها ترس نیە لە فراوانکردنى ئازاى، بەڵکو ترسە لە ئاشکراکردنى باس وخواس و دانیشتنەنهێنیەکانی سەرۆک و دارودەستەکەى لەگەڵ سەرانى وڵاتان بۆ دانانى پلانى جەنگ و سات وسەوداى بازرگانى رەش و سەفەقاتى ژێربەژێر بە چارەنوس و سەروەتى خەڵکى ئەم هەرێمەوە.گەیاندن و وروژاندنى مەترسیەکانى دەسەڵات لەمەر تێرۆر و تۆقاندنى رۆژنامەنوسان و دەنگە ئازادیخواز و رەخنەگرەکان بە رێکخراوە و مێدیاو ناوەندە نێودەوڵەتیەکان بەجۆرێک کاریگەربووە کە دەسەڵاتى شەرمەزارو نابوتکردوە. دەرئەنجامى ئەم کارەگرنگ و پیرۆزانەش دەسەڵات تەنها رێگا چارەیەک کە تواناى بەکارهێنانى هەبێت پەنا بردنە بۆ دادگا و یاسا کۆنەپەرستەکانى بەعس و بەس،حیزب بەبۆچونى خۆى ئەتوانێت لەرێگاى سکاڵاى یاسایى و راپێچکردنى نوسەرو رۆژنامەنوسان بۆ بەردەم پیاوانى خۆفرۆشى دادگا، ئەتوانێت ئاسان سەرکوت و پەلوپۆى ئەودەنگانە بکات. دەستێوەردانى حیزب لە پرۆسەى دادوەریکردنى نوسەرو رۆژنامەنوساندا و دەرچواندنى یاسا و لەکارخستن و بەکارخستنى یاسا بە مەیل و قازانجى دەسەڵات خۆى وکەڵک وەرگرتنى دەسەڵات لە دادگا وەک سەرچاوەیەکى داهات بەجۆرێک کە داهاتى مانگانەى ئەودامەزراوە یاساییە لەبەرامبەر سکاڵاکانى حیزب لەسەر جەنگاوەرانى ئازادى بیرورا ، سەد هێندە زیاربێت لە داهاتى فرۆشى نەوتى خاوى کوردستان جگە لە شەرمەزاریەکى گەورە بۆدەسەڵات، لەکەدارکردنى خودى سیستەمى دادوەریە بۆ سەدان ساڵى ئایندە،وە تۆمارکردنى پەڵەیەکى  رەشە بەنێوچەوانى پارێزەر و دادوەرانى نەفس نزم و کۆیلەى حیزب لە دۆسیە زەردەکاندا.

Khalil_zada@yahoo.com

لە تۆڕێکی فراوانتردا ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە
: Post on Facebook Add to your del.icio.us Digg this story StumbleUpon StumbleUpon Twitter Add To Any Service! Add to Bibsonomy! Add to BlinkList! Add to ButterFly Furl this! Googlize this post! Add to Linkatopia Post to Myspace Add to Netvouz! Make this public! Reddit this Add to Searchles! Add to Simpy Socialize it! Spurl This! Add to Squidoo Add to Uvouch Add to Taggly tagtooga This Add to Unalog

Subscribe to comments feed سه‌رنج (0 نێردراو):

سه‌رنجی خۆت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بنووسه‌ ، تکایه‌ ته‌خته‌کلیلی ئینگلیزی به‌کارمه‌هێنه ‌له‌ کاتی زیادکردنی سه‌رنجه‌که‌تدا تا هه‌موو به‌ باشی و ڕوونیی توانای خوێندنه‌وه‌یان هه‌بێت comment

تکایه‌ ئه‌و کۆده‌ی که‌ له‌ وێنه‌که‌دا ده‌رکه‌وتووه‌ بینووسه:

هه‌واڵنامه‌ی هاوپشتی‌
ئیمه‌یڵ:
Powered by Vivvo CMS v4.1.6