لەوڵام به نوسراوەکەی هاورێ رێبوار ئەحمەد دا
رێبواری خۆشەویست نوسراوەکەتم خوێندەوە بەنیاز نیم لەم نوسراوەیه‌دا بچمە ناو هەموو ناوەرۆکی نامەکەته‌وه بەڵام بەپێویستی ئەزانم چەند بابەت بۆ ئاگاداری تۆ وهاورێ یانی تر لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق وکوردستان وهەروەها حزبی حکمەتیست بنوسم.
1- هەر لە یەکەم ووشەوە تا کۆتایی نوسراوەکەتان زۆر ئیشارەتت بە کینە ونەفرەت لە لایان من و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریه‌وه بەرامبەر بە حزبی حکمەتیست وکوروش کردوە! ته‌نها ئەتوانم وەدرۆیان بخەمەوە. لەناو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریدا نەفرەتێک بەدژی حزبی حکمەتیست نیە، بەلام تا بتەوێت ناکۆکی هەیە نوسراوەی منیش نە تەنیا کینەیەکی بەرانبەر کەس تێدا نییە بەلکو هاورێیانە و بەرپرسانەیە بۆیە تکایە ئێوە فەزاکە کیناوی مەکەن ورێگا بدەن هاورێیانی جۆراو جۆر بە فکر ولێکۆلینەوە هەلس وکوت لەگەل مەسەلەکان بکەن. وەکو خۆم نەک ئەمرۆ بەلکو بە درێژایی ساڵانی جوداییش سه‌ره‌ڕای هەموو ناکۆکیه سیاسیه‌کان ، تۆ و هاورێ یانی ترم خۆش ویستوە و بۆ زۆرینەی ئێوە رێزی تایبەتم هەیە. ئەگه‌ر لایەنی گوێ بیس لەریزی خۆتانن ونیگەرانی دورکەوتنەوەی ئەوانن لە بیرورای کوروش، رێگە بدەن بلێم کە ئێوه ڕووبه‌ڕوی ئینسانی عاقل وبالغن و له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم بتوانن رێگە لە بیرکردنەوەی قوڵتری کادرەکانی حزبی خۆتان بگرن . زه‌ره‌ر به خۆتان ئەگه‌یه‌نن، .پێشنیارم ئه‌وه‌یه رەفتاری وامەکەن.
2- نوسیوتانە کە هەوڵ وئامانجی حزب و هەروەها نوسراوەی من دو کەرت کردنی حزبی حکمەتیستە. باوه‌ڕ بکەن لە لایەن ئێمەوە پێویستمان بە کاری وانەبووه. پێش لە هەر جۆره دەست تێوەردانیک لە لایان ئێمەوە نوسراوەی کوروش لەژێر ناوی "حزبی حکمەتیست یەک دەفتەری سیاسی هەیە" جیابونەوەی بڕی بووه‌وە. من له‌وباه‌ڕه‌دام تەواوی ئەندامانی حزبی حکمەتیست ویه‌کێکیش له‌وانه خودی کوروش لە دوای ئەو هه‌ڵوێسته جیابونەویان به‌بڕاوه‌یی ده‌بینی. دووه‌م ئەندامانی رەخنەگری سیاسەتەکانی تا ئێستا زال بەسەرحزبدا دەستیان بەپێداچونەوەی سیاسەتەکانی تائێستایی یان کردوە ورێگاێکی تریان جگەلەوە له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه که هەرچی زیاتر لەو سیاسەتانە دوورکەونەوە و سه‌ره‌نجام چه‌ند که‌سێک ده‌ستیان دایه ڕه‌خنه‌ی په‌یگیر سەرەتای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م تەرحه سیاسیانه‌یان خسته ژێر رەخنەوه .مەحالە کەسێک بتوانێت هەلوێسته‌کانی تا ئێستایی ئەو حزبە وەکو هۆی سەرەکی ئەو قه‌یه‌ران و ئەو جیابونەوە لە ژێر ڕه‌خنه ده‌ربکێشێت.هیوادارم و چاوەروانیشم ئێوەش تێڕوانینتان رون بکەنەوە.
3- شۆرشی88(2009 لە ئێران سەبارەت بە هەڵبژاردن) تان لەگەل ڕاپه‌ڕینی 1991 لەکوردستان به‌راوردکردوه. هاورێ رێبوار تکایە بابەتە کە بە لارێ دا مەبەن. یەکەم سەر ڕاسترە شورشی 88 لەگەل شۆرشەکانی مسر و تونس ولیبی و سوریە و...به‌راوردبکه‌ن. خۆشتانیش ئەزانن کە ئەوشۆرشانە وهەلوێستی ئێوە وحزبی حکمەتیست لە بەرانبەریدا، بەزویی کادره‌کانی ئێوه‌ی خسته به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسیارە واقعی و بنچینه‌ییه‌وه و کە ئایا خۆپیشاندانەکانی 88 لەئێرانیش وەکو ئەو شۆرشانە نەبوو؟ وئایا حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری له‌سه‌ر حه‌ق نەبوو؟ دوای ئەوەش تائەو شوێنەی کە پەیوەندی بەجولانەوەی 1991 لەکوردستان هەبێت ئەوه جولانەوەیەک بوو لەدەورەی سەرهەڵدانی سیاسەتەکانی نەزمی نوین وئاسۆکەی هەمان ئه‌سۆ بوو و شۆرشی 88 ڕێک لە بەرامبەر ئەو بوو. چۆن ئەو دو دەورەیە وه‌ک یه‌ک هەڵدەسەنگینن؟ پێشنیار ده‌که‌م جارێکی تر چاوێک بە باسەکانی مەنسورحیکمەت لە بارەی روداوەکانی کوردستان (کتێبی ڕوداوه‌کانی خه‌لیج_وه‌رگێڕ) بخشێننه‌وه.
4- ئێوه ده‌ڵێن مارکسیستێک ئەتوانیت حکومەتێک به نۆرماڵ یا نانۆرماڵ بزانیُت. بەلێ ئەوە خۆی لە خۆیەوە کێشەیەکی تێدا نیە بەڵام ئەگەر مارکسیستێک ئەوەی گوت ولەپاڵ ئەوه‌وه ئەحمەدی نژادی وەکو نوێنەری ناسیونالیسم ناساند، لە بارەی یارانه‌ها هەلوێستی راسترەوانە و تای رژیمی گرت ، ووتی سوسیالیسم زووە و ترسێنەرە، چەپ شکستی هێناوە وراستیش باڵاده‌ست بووه، خەباتی بەرحەقی خەڵکی لە سالی 88 یش دواکەوتوانە وەسف کرد ، حەسەن نەسروالله شی بە دایەنگە دروست که‌ر وەسف کرد و دە شتی تریشی لەو بابەتەی ریز کرد، ئەوکات سیستەمێکی تەواو عەیاری کۆنەپەرەستانەی لەبەرامبەر خەڵک داناوە و ئەو کات دەبێت بیرێک بەحالی تەواوەتی ئەو سیستمە بکرێته‌وه. بەلێ من بە پێچەوانەی ئیوە بانگەوازم ئەوەیە و هیوادارم کە هاورێ یانێک به تەواوەتی ئەوحزبه له‌وسیسته‌مه پاک بکەنەوە .
5- هەر کەس دو مانگ چالاکی سیاسی کردبێت دەزانێت کە هۆی ئەو قه‌یه‌رانه سیاسیە. ئەوه‌ی کە کەسانێک تییۆریەکانی ئەو حزبە و بەتایبەتیش ئه‌وانه‌ی کۆڕش لە بارەی "حزبی سیاسی"یه‌وه جێبه‌جێنه‌کردوه که منالێکی دە سالانیش قەناعەت پێناکات، ئاخر ئەوە چ تییۆریەکە کە لە سەر بنەمای ئەو کەمینە بتوانێت زۆرینە لە دەفتەری سیاسی دەر بکات ! ئایا بەو هەنگاوە خوێندنه‌وه‌ی فاتیحای هەموو به‌حسی حزبی سیاسی کۆرش و هەلوێستە سیاسە کانی نیه؟ به ڕاستی سەیەرە کە ئێوە هێشتا پێداگری لە سەر ئەو تییۆرییانە دەکەن .
6- به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی سەرۆکی ئەحزاب ره‌ونده‌کان ئەبینن و چارەسەر لە بەرانبەر حزبەکانی خۆیان دادەنین بەڵام ئێوە نەتەنیا لەحەوت ساڵی ڕابردوو دا ئەو ڕه‌وه‌نده‌تان نەبینی بەڵکو تەنانەت هه‌تا ئێستاش کە ئەو هەلوێستانە سه‌رئەنجامی سیاسی حه‌تمی خۆیان هێناوەتە دی ئێوە هەروا ڕاشکاوانە بەرگری لێدەکەن. دۆستی خۆشەویست هەلوێستی ئێوە زۆر شکست هێنه‌ره وئایا حه‌قی ئه‌وه‌م نیە بلێم کینە ونەفرەت خستنه پاڵی من وحزبی کۆمۆنیستی کرێکاری فه‌زاکه لێخن ده‌کات؟
رێبواری خۆشەویست سالی 2004 هەڵس و کەوتی تۆ زۆر نا بەرپرسانە بوو .ئەوکات بەئێوە و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقمان ووت حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق مەبەنە پشت بەیان نامەی 21 کەسە و سیاسیەتەکانی راست رەوانە .بەلام بە داخەوە بە هۆی ئەوهەڵس وکەوتە نا بەرپرسانەیه‌ی ئێوه‌وه بوو جیابونەوەیەکتان بەسەر حیزبە کەتان داسەپاند و بەهەرپلەیەک تییۆری روانگەکانی زال بەسەر حزبی حیکمەتیست تان بردە ناو ڕیزەکانی خۆتان زه‌ره‌رێکی واتان بە حیزبەکەتان گەیاند کە بەهیچ شێوەیەک قەرەبووی ناکرێتەوە .حەوت ساڵ لەو دەورەیە تێپەری دەرنجامە وێران کەرەکەی ئەو سیاسەتانە لە ناو حزبی حیکمەتیست و به ڕاده‌یه‌کیش لەناو حیزبه‌که‌ی ئێوه به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێستانه ڕێگاین بۆ خۆیان کردبێته‌وه، بۆ هه‌موو لایه‌ک ده‌رکه‌وت. بەلام بەداخەوە ئێوە دەرستان وەرنەگرت وئەم جارەش نا بەرپرسانە هەڵس وکەوت دەکەیت. هەلوێستی ئێستاشتان زه‌ره‌ری زیاتر بەئەحزابی کۆمۆنیستی کرێکاری عێرق وکوردستان دەگەیەنێت. هیوادارم باڵی چەپی حزبەکەتان پێش بەو زیانانه بگرێت.
شا بەیتی نوسراوە کەت ئەویە:" شک لەوە دا نیە کە ئامانجی نوسەر (ئەسغەر کەیمی) بەو هەموو نەفرەت وکینەیەی کە لە بەرامبەر ئەو حزبە هه‌ڵیڕشتووه، ئەوە بێت کە بەشێک لەوحزبە رزگار بکات، بەڵکو هەوڵێکە بو قوڵ کردنەوەی کێشەکانی ئەو حزبە و شکست پێهێنانی. بەلام ئەگەر کەسێک یا کەسانێک بەره‌و پیری بانگەوازی ئەسغەر کەریمی بچن ، وئەگەر ئەو حزبە لەو خەتە سیاسیەی کە تائێستا هەیبوە ولەسەر بنەمای ئەو بەره‌و پێش چووە ،هه‌ڵ بگەرێتەوە، بەرای من هەرشتێک بێت لەڕوانگه‌ی ناوه‌ڕۆکی سیاسی یه‌وه ئیتر ئەوه حزبی حیکمەتیست نیە." له دڵەڕاوکێی ئیوە تێده‌گه‌م، بەڵام هەر ئەوە ئەلێم کە ئه‌مه تەنیا رێگەی ڕزگاری بەشێک لەو حزبه‌یه له ناوه‌ڕۆکی راست ڕەوانە وپاسفیستی و180 پلە پێچه‌وانه له‌گه‌ڵ بیروراکانی مەنسور حیکمەتدا و من شه‌خسی خۆم هیوادارم کە هاورێ یانێکی زیاتر لە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق سه‌رنجیان ببه‌نه سه‌ر قوڵی و دووری تییۆری وهەلوێستی زاڵ بە سەر حزبی حکیمەتیست لەگەل کۆمۆنیزمدا، لەگەل هەرکۆمۆنیزمێک که هه‌یه، تا تێبگەن. نوسراوەکه‌ی من وهەلوێستی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری رێ پێشانده‌رو بەرپرسانەن، بەلام پرسیار لە ئێوە دەکەم روون کردنەوەی ئێوە لە هەموو ئەو پێش هاتانە چیە؟ دەزانن کە ئەوە پرسیاری دانەدانەی ئەندامان وکادرەکانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و کوردستانیشە.
هاورێیانە وبەگرمی دەستت دەگوشم
ئەسغەر کەریمی
7کانونی دووه‌م 2012
|



kate shorshe 88 har ewa nabun atanwt ba dang bdret ba lsti sawzzzz
تائه‌و جێگایه‌یشی‌كه قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌بێت نه‌خشی كۆمۆنیسته‌كان ڕابه‌ری خه‌لك و پێشڕه‌وی كردن بێت، ئه‌وا له‌و هه‌ڵچوونه‌ی كه سه‌وزه‌كانی سه‌ر به موسه‌وی و كه‌ڕوبی زه‌مینه‌سازی بوون، ئه‌بوایه به‌دروست ئه‌وه بكه‌ین كه كۆڕشی موده‌ڕیسی (نه‌ك حزبی حكه‌متیست) پێشنیاری كرد، واته به‌خه‌ڵك بڵێن ئه‌وه به‌ره‌و مه‌یدانی نه‌به‌ردی ئێوه نیه‌و شۆڕشی 1979 وه‌بیر خه‌ڵك بهێنیته‌وه كه هاتنه‌مه‌یدانی خه‌ڵك نه‌ك هه‌ر موقه‌ده‌س نیه، به‌ڵكو جاری واهه‌یه كوشنده‌شه.، ئاخر ئه‌گه‌ر هێزێكیتر خه‌ڵكی هێنابێته مه‌یدان و ئاڵا‌و و دروشمه‌كانی ئه‌و بڵێنه‌وه، ئیتر تۆیه‌ك كه نفوز و زه‌مینه‌ی بوونت لاوازه به‌كام پێوه‌ر ڕیسك ئه‌كه‌یت؟ یان ئه‌ته‌وێ به‌م كاره‌ت ئه‌وه‌نده‌یتر كۆمۆنیزم دووتر بخه‌یته‌وه له چوونه ناو هاوكێشه سیاسیه‌كان؟
سه‌باره‌ت به‌وه‌ڵامه‌کانی زامۆش که تۆ هاوڕایت له گه‌ڵی ئیتر بۆ منیش رۆشنه که ئیوه به‌دوای چیدا ده‌گه‌ڕین .ئه‌و مه‌سه‌لانه باسی زۆر هه‌ڵده‌گریت که پیم وانه له‌م کۆمینتانه‌دا وه‌ڵام بدرێته‌وه
له سه ر ئه ختلافاتی ناو حزبی حكمه تیستیش٬ به راستی ئیتر بحث ته نا راستروی كورش نیه٬ بلكو به به رچاوی هموتانه وه٬ قیزه ون ترین حركتی سازمان دا كه ئه مرو كادره كانی حزبی حكمتیست ده لین " شرم ده كین لای خه لك بلین ئه ندامی ئه و حزبه ین
"ـ جا ئیتر ئه مه یان كه تقصیری ئیمه نیه٬ به راستی كاتی ئه وه هاتوه كه همو ئه و كه سانی كه له ٧ سالی رابردو دا بو روژیكیش دیفاعیان له خطی كورش كردبیت چاویك به سه ر ئه م خطه پاسیف و انحلال طلبانه یه دا به خشینین و چی تر خویان نه كه ن به سه پری ئه م خطه شكست خواردوه ـ
هیوادارم هه‌میشه سه‌رکه‌وتو بیت.
سه‌رنجی خۆت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بنووسه ، تکایه ته‌خته‌کلیلی ئینگلیزی به‌کارمه‌هێنه له کاتی زیادکردنی سه‌رنجه‌که‌تدا تا هه‌موو به باشی و ڕوونیی توانای خوێندنه‌وه‌یان هه‌بێت