بۆ شۆڕشگێڕه‌كانی دوێنێ: سه‌رده‌می حیكایه‌ته‌كانی ئێوه به‌سه‌رچوو، نۆبه‌تی ئێمه‌یه باسی ئێسته بكه‌ین
ئه‌ی نه‌وه‌ی شۆرشگێڕی دوێنێ، دڵنیابن به‌و كارانه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی سلێمانی خۆتان ناشیرینتر كرد. رووخسارتان له زیهنماندا كرێتتر بوو. ئێوه خه‌ریكه هه‌موو مێژووی پڕ شانازیتان جارانی سفر ده‌كه‌ن. ئێوه به ده‌ستی خۆتان سیحری هه‌موو ئه‌و رۆژانه‌تان به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه كه تا ئێسته به شانازییه‌وه بۆتان ده‌گێڕاینه‌وه. ده‌بێ دابه‌زن و نه‌وه‌یه‌كی ده‌مپاك و به ئه‌خڵاق ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست. ده‌بێ نه‌وه‌یه‌ك بێت خوێن ڕشتنی هاووڵاتی كوردستان له‌لای هێڵی سوور بێت نه‌ك ره‌خنه گرتن له سه‌رۆك.
هه‌ڵگورد سه‌مه‌د-پاریس
Halgurd@journalist.com
ئه‌وه‌ی تا ئێسته ئومێدێكی پێتان هه‌بوو كه چاكسازی بكه‌ن و بتوانن كێشه‌كانی كوردستان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. ئه‌وا له‌دوای رووداوه جه‌رگبڕه‌كانی 17ی شوبات ی سلێمانی به‌ته‌واوی لێتان بێ‌ئومێد بوو. چاكتر له‌وه تێگه‌یشتین كه ئێوه نه‌وه‌یه‌كی به‌سه‌رچوون و ساڵانێكه عه‌قڵتان له‌بیركرنه‌وه وه‌ستاوه و ده‌تانه‌وێ هه‌ر به هه‌مان عه‌قڵیه‌تی دوێنێ لێخوڕن.
كێشه‌ی ئێوه ئه‌وه‌یه تێناگه‌ن له چ سه‌رده‌مێكدا ده‌ژین. بۆیه ئه‌سته‌مه بتوانن گوێمان لێ بگرن، ئه‌سته‌متره كه بتوانن له نه‌وه‌ی ئێسته تێبگه‌ن. ئێمه نه‌وه‌یه‌كین رێزمان بۆ خه‌باتتان هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر خۆتان واتان كردووه گاڵته‌مان پێتان بێت و به گومان بین له رابردووتان. ئێوه هێنده‌ی خۆتان به گێڕانه‌وه‌ی رابردوو خه‌ریك كردووه، هێنده ناتانه‌وێ له ئێسته تێبگه‌ن. ئیدی ده‌بێ ئێوه واز له باسكردنی رابردوو بێنن. ئینجا نۆبه‌تی ئێمه‌یه كه له‌مه‌ودوا باسی ئێسته بكه‌ین. رابردووی ئێوه به‌سه‌رچوو. له‌مڕۆوه ئێسته‌ی ئێمه ده‌ست پێ ده‌كات. ئه‌وه‌ی ده‌بێ بیبیستن باس و خواسه‌كانی ئێسته‌مانه. كه ئێوه‌ش ئاماده‌یی ئه‌وه‌تان نه‌بێ گوێ له سه‌ربوورده‌كانی ئێسته‌مان بگرن، فه‌رموون وه‌رنه خوارێ، با نه‌وه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست كه لیاقه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌بێ گوێ له ئێسته‌ی ئێمه بگرێت.
زۆر باسی ئێسته‌مان بۆتان كرد، كه‌چی له‌بری گوێگرتن پێتان گوتین"ده‌ستتان له‌پشته". زۆر باسی خه‌ماكانی خۆمانمان بۆتان كرد، ئێوه پێتانگوتین"هێشتا زووه". باسمان له بێئومێدییه‌كانمان ده‌كر، ئێوه ده‌تانگوت"ئه‌زموونه‌كه‌مان ساوایه و ده‌بێ ددان به‌خۆتاندا بگرن". ئێمه ده‌مانگوت داواكاریمان هه‌یه، ئێوه گاڵـه‌تان پێمان ده‌كرد! كاتێكیش هاتینه سه‌ر شه‌قامه‌كان پێتانگوتین "گێره‌شێوێن، ئاژاوه‌گێڕ" به‌وه‌ش نه‌وه‌ستان و جنێوتان پێداین و گوتتان"لووسكه‌ن".
كه ئه‌وه ئه‌خڵاقی سیاسیتانه و ئه‌و وشانه له فه‌رهه‌نگی سیاسی ئێوه هه‌یه و ئاماده‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌وانه به‌كاری بهێنن كه ره‌خنه‌تان لێ ده‌گرن و به حوكوومڕانیتان قایل نین. ده‌بێ دابه‌زن و نه‌وه‌یه‌كی ده‌مپاك و به ئه‌خڵاق ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست. ده‌بێ نه‌وه‌یه‌ك بێت خوێن ڕشتنی هاووڵاتی كوردستان له‌لای هێڵی سوور بێت نه‌ك ره‌خنه گرتن له سه‌رۆك. ده‌بێ نه‌وه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست كه لووله‌ی تڤه‌نگه‌كه‌ی روو له دوژمن بێ نه‌ك له گه‌له‌كه‌ی خۆی. ئێوه كه هه‌موو سنوورێكی ره‌وشتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیتان به‌زاند فه‌رموون دابه‌زن. دابه‌زن ئێره دوا وێستگه‌ی ئێوه‌یه. دابه‌زن ئیدی كه‌س ئاماده‌نییه له‌دواتانه‌وه بڕوا. كه خوێنی لاوانی كوردستان هێنده له‌لاتان بێنرخه، چیدی شایه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری نین. ئیدی ده‌بێ نه‌وه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست كه له فه‌لسه‌فه‌ی دادپه‌روه‌ری تێبگات و دادپه‌روه‌ر بێت.
ئیدی سه‌رده‌می حیكایه‌ته‌كانتان به‌سه‌رچوو، رۆڵی ئێوه له ده‌می ته‌قاندنی یه‌كه‌م فیشه‌كی 17 شوبات كۆتایی هات. خۆتان ماندوو مه‌كه‌ن، له‌مه‌ودوا كه‌س گوێ له حیكایه‌ته‌كاناتن ناگرێت.
زۆر گوتمان ناعه‌داله‌تی هه‌یه، گوێتان نه‌گرت. گوتمان با یاسا بۆ هه‌موومان وه‌كو یه‌ك بێ، واتان نه‌كرد. گوتمان ئازادیمان ده‌وێ، هه‌ڕه‌شه‌تان لێ كردین، لێتان داین و سۆران و سه‌رده‌شتتان شه‌هید كرد.
ئیدی میله‌ت لێتان بێتاقه‌ت بووه و ده‌بێ بڕۆن. ده‌بێ له‌مه‌ودوا له كوردستان ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَت ده‌گرێته ده‌ست به كرده‌یی ملكه‌چی خواسته‌كانی گه‌ل بێ. ئێوه ناڵێن، به ئاشتیانه ناڕه‌زایی ده‌ربڕن. ئه‌رێ رۆژنامه‌نووسان به‌ردیان تێگرتوون؟ بۆچی له چه‌ند رۆژی رابردوو ده‌سان رۆژنامه‌نووس لێیان دراوه و ده‌ستگیر كراون و كامێراكانیان شكێندراوه؟ من دڵنیام له‌مه‌ودوا خۆپیشانده‌رانی كوردستان زۆر به هێمنانه و شارستانیانه داوای مافه ره‌واكانی خۆیان ده‌كه‌ن.
وه‌ك هه‌موو جاره‌كانی دی داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ینه‌وه كه به شارستانیانه‌ترین شێواز ناره‌زاییه‌كانیان ده‌رببڕن و بچووكرتین به‌هانه نه‌ده‌نه ده‌ست ئه‌و جه‌للادانه‌ی كه هه‌میشه تڤه‌نگه‌كانیان سواره بۆ ئه‌وه‌ی هاویشتنی به‌ردێك به مه‌خزه‌نێك فیشه‌ك وه‌ڵام بده‌نه‌وه. دڵنیابن خۆپیشاندانی هێمنانه سته‌مكارترین ده‌سه‌ڵاتدار به‌چۆكدا ده‌هێنێ. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه توندوتیژی هیچ به‌رهه‌مێكی نابێ.
ئه‌ی نه‌وه‌ی شۆرشگێڕی دوێنێ، دڵنیابن به‌و كارانه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی سلێمانی خۆتان ناشیرینتر كرد. رووخسارتان له زیهنماندا كرێتتر بوو. ئێوه خه‌ریكه هه‌موو مێژووی پڕ شانازیتان جارانی سفر ده‌كه‌ن. ئێوه به ده‌ستی خۆتان سیحری هه‌موو ئه‌و رۆژانه‌تان به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه كه تا ئێسته به شانازییه‌وه بۆتان ده‌گێڕاینه‌وه. ئیدی ئێوه نه‌وه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی دوێنێ نین. ئێوه زوڕهانه بێزراوه‌كانی ئه‌مڕۆن. زۆر پێمان گوتن ئێوه رووتن، گوێتان لێ نه‌گرتین. تازه كه بۆتان ده‌ركه‌وتووه رووتن خۆتان پێ داناپۆشرێ و كاتتان به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه.
ئاخر مرۆڤ سه‌ری سوڕده‌مێنێ له رووقایمی ئێوه. میله‌تێك هه‌ڵبستێ و بڵێ ئێوه‌م ناوێ. چۆن رووی ئه‌وه‌تان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و كورسییه سارد و سه‌ڕه بمێننه و هه‌ر خه‌ریكی ده‌ركرنی فه‌رمانی بێ‌مانا بن! رووقایمی ئێوه له‌وه‌ش زیاتره كاتێك داروپه‌ردووی بینایه‌كتان له‌لا به‌نرختره له خوێنی ئه‌و هه‌موو گه‌نجه و به‌رده‌وام له كه‌ناڵه‌كانتان چه‌ند پارچه شوشه‌یه‌كی شكا و هه‌ندێك دار و په‌ردوومان به‌روودا ده‌ده‌نه‌وه. له‌وه‌ش زێده‌تر هه‌ندێك له به‌كرێگیراوه‌كاناتن له ده‌زگه‌كانی راگه‌یاندن ده‌نه‌ڕێنن وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ی كه رشتووتانه به‌س نه‌بێ و ده‌بێ خوێنی هه‌موو ئه‌وانه بڕێژن كه پێیانگوتن"ئێوه‌مان ناوێ"!
|



سه‌رنجی خۆت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بنووسه ، تکایه ته‌خته‌کلیلی ئینگلیزی به‌کارمه‌هێنه له کاتی زیادکردنی سه‌رنجه‌که‌تدا تا هه‌موو به باشی و ڕوونیی توانای خوێندنه‌وه‌یان هه‌بێت