ده‌سته‌واژه‌کانی په‌یوند به‌ بابه‌ت‌
هێشتا هیچ ده‌سته‌واژه‌یه‌کت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ستنیشان نه‌کردووه‌
ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵبسه‌نگێنه
0
ده‌ستپێک | دۆسیه‌ تایبه‌ته‌کان | کشانەوەی سوپای ئەمریکا | بۆچی ئەمریکا لە عێراق شکستی خوارد؟

بۆچی ئەمریکا لە عێراق شکستی خوارد؟

قه‌باره‌ی فۆنت: Decrease font Enlarge font
image

کرێکاری سۆسیالیست ، وەرگێرانی هاوپشتی - کامەران ئەحمەد
مایکڵ شوارتز نوسەری کتێبی : جەنگێکی بێکۆتایی: جەنگی عیراق لە ناوەرۆکدا، و نوسەری هەمیشەیی لە ماڵپەڕی (TomDispatch.com) لەگەڵ ئاشلی سمیس باس لە بڕیاری ئیدارەی ئۆباما ئەکەن بۆ کشانەوەی هێزەکانی سوپای ئەمریکا لە ٣١ ی دیسەمبەری ٢٠١١ دا، ئەمە چ شتێک سەبارەت بە سیاسەتی ئەمریکا لە ڕۆژهەلاتی ناوەراست ئەگەیەنێت.

پاشبەنا(باکگراوند) و گرنگی بریاری باراک ئۆباما بۆ کشانەی سوپای ئەمریکا لە عێراق لە کۆتایی ئەمساڵدا لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە؟
ئێمە ماوەی دە ساڵە لە پرۆژەی ئەمریکاداین لە عێراق، پلانەکان هەروا درێژەیان هەیە، کە لە ١١ ی سێپتەمبەرەوە دەستیان پێکرد. تەنانەت پێش پرۆسەی داگیرکردنیش ئیدارەی بوش ئەو پێشبینیەی بۆ ئایندەی عێراق هەبوو کە سەدام حسین وەلائەنێت، ڕژێمی بەعس هەڵئەوەشێنێتەوە و لە جێگەیدا حکومەتێکی هاوپەیمانی خۆی دائەمەزرێنێت، و عێراق ئەکات بە ناوەندی سیاسی و سەربازی ئەو ناوچەیەی کە بە "کەوانی ناجێگیری" ناوزەد ئەکرێ کە لە باکوری ئەفریکاوە دەست پێئەکات تاوەکو ئەفغانستان.
هەوڵەکانی پێشتر بۆ بڵاوەپێکردنی سوپای ئەمریکا لە سعودیەی عەرەبی و وڵاتانی تری کەنداو بووە هۆکاری بێزاری و ناجێگیری لە ناوچەکەدا. بیرۆکەی سیستمی پشبەستنی وڵاتانی جیاواز بە ئامادەیی پێشبینیکراوی سوپای ئەمریکا لە ناوچەکەدا نەیدەتوانی کار بکات. ئەوەت لە بیر بێت کە بوونی سوپای ئەمریکا لە سعودیەی عەرەبی کلیلە هۆیەکی گەورەی سروشت- دوژمنکارییی قاعیدە بوو لەوێ و ئەو سوپایە پێشتر ببووە ئامانجی هێرشەکانی قاعیدە.
لە پلانی سەرەکیدا بۆ عێراق، ئەمریکا بە نیازی بیناکردنی پێنج بنکەی سەربازی گەورە بوو – کەلەو کاتانەدا پێیان ئەوتن بنکەی هەمیشەیی- هەر بنکەیەی توانای لە خۆگرتنی ١٠ هەزار سەربازی هەبوو و لەهەر پرۆژەیەکی کورتماوەشدا توانای زیادکردنیان هەبوو.
دەسەڵاتدارانی ئەمریکا هیوایان بوو کە ئەم بنکانە بکەنە خزمەت جوڵانی ( یان هەڕەشەی ) ئۆپەراسیۆنی سەربازییان لە ناوچەکدا، کە لەنێویدا ئەو جەنگەی کە لە ئەفغانستان بەڕێوە ئەچێت لەگەڵ پلانی گۆڕینی هەردوو ڕژێمی ئێران و سوریا.
کاتێک کە ڕژێمی سەدام روخا، ئەمریکا ڕاستەوخۆ دەستی کرد بە دامەزراندنی ئەو پێنج بنکە سەربازی‌یە -و یەکێکی زیاتریش ئەگەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لەبەر چاوبگرین کە بۆخۆی ببووە بنکەیەکی گەورە. هەربۆیە لە هەموو ئەو هەڵبەزو دابەزانەی پرۆسەی داگیرکردندا ئەمریکا هەرگیز دەستی لەم پرۆژەیەی خۆی هەڵنەگرتووە.

چی ڕوویدا کە واز لە پلانەکانی خۆیان بۆ ئەم پێنج بنکە سەربازی‌یە و بنکەی هەمیشەیی بۆ ئۆپەراسیۆنەکانیان لە ناوچەکدا بهێنن ؟
پێش هەموو شتێک، پرۆسەی داگیرکردن بووە کارەساتێک بۆ ئەمریکا خۆی. داگیرکردنەکەی بووە هۆکاری بەرگری جەماوەری فراوان و دواتریش شەڕی ناوخۆ. زۆربەی خەڵکی عێراق بوونە دژی سوپای داگیرکەر، و بوونە هۆکاری ئاڵۆزی زیاتر بۆ پلانەکانی ئەمریکا  لە عێراق و ناوچەکە.
یەکێک لە دەرئەنجامەکانی بووە دژایەتیکردنی ڕێکەوتننامەی جێگیرکردنی هێزەکانی ئەمریکا(SOFA)  کە ئیدارەی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق نوری مالکی لە ساڵی ٢٠٠٨ دا واژۆی کرد. بوش فشاری ئەوەی بۆ ڕێکەوتنامەکە هێنا کە ڕێکەوتنێکی فەرمی تێدا بێت سەبارەت بە جێگیرکردنی ٥٠ هەزار سەربازیی ئەمریکایی لە عێراق بۆ ماوەیەکی درێژ.
بەڵام مالکی ئامادەنەبوو کە بەو مەرجانە ڕازی بێت، بەهۆی بەردەوامی ناڕەزایەتی‌یەکان و چوونەسەری ناڕازیبوونی جەماوەیی دژ بە داگیرکاریی ئەمریکا ترسی ئەوەی هەبوو کە حکومەتەکەی شکست پێبهێنێت ئەگەر ڕازیبوونی خۆی بۆ مانەوەی درێژخایەنی سوپای ئەمریکا دەرببڕێت.
پاش چەند مانگ ناکۆکی لەسەر ئەم خاڵە، ئەمریکا ڕێکەوتنامەیەکی واژۆکرد و تیایدا هاتووە کە سەرجەم سوپای ئەمریکا لە ٣١ ی دیسەمبەری ٢٠١١ ئەکشێنەوە. هەم ئیدارەی ئەمریکا و و هەم سەرکردایەتی داگیرکەر پێ‌یان وابوو کە بە درێژایی ئەم ساڵانە ئەتوانن فشاری زیاتر بۆ مالکی بهێنن بۆ واژۆکردنی ڕێکەوتنانەمەکەی کە ماف بە مانەوەی ٥٠ هەزار سوپای ئەمریکا ئەدات بۆ ماوەی سالانێکی زۆر. کە ئۆباما دەسەلاتی گرتە دەست هەمان هەوڵی دا بەلام بێ هیچ گۆڕانکارییەک.
ساڵی رابردوو کاتێک کە خشتەی کشانەوە وادانرابوو کە ژمارەی سەربازەکان کەمتر بکرێنەوە لە ٥٠ هەزار سەرباز، ئیدارەی ئۆباما و سەرکردایەتی پنتاگۆن جارێکی تر هەوڵی تازەی خۆیان بەگەڕخست بۆ دەستکاریکردنی ریکەوتنامەکە. بەڵام مالکی رازی نەبوو لەبەر ئەوەی روبەڕووی چەندین ئۆپۆزیسیۆنی ناوخۆ بووەتەوە لە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و واشنگتۆن ئەوەی لەبەرچاوگرت کە دانانی فشاری زیتر لەسەر مالکی – بۆ نمونە لە مانەوەی ٥٠ هەزار سەربازەکە- ئەبێتە بەهێزبوونی ئۆپۆزیسیۆن و ناجێگیریی و لەقبوونی زیاتری ڕژێمی فشەڵەکەی مالکی و لەوانەشە بۆ هەتا هەتایی.
بەمشێوەیە، نزیکەی شەش مانگ لەمەوبەر، دەسەلاتدارانی ئەمریکایی پێشنیارێکیان هەبوون بۆ دانوستاندن ئەویش هێشتنەوەی ١٥ هەزار سەربازە وەک کەسانی مەشقپێکەر. وتیان کە ئەمانە تەنها مەشقپێکەرن، بەڵام ئەمە تەنها ڕووپۆشێکە. ئەم مە‌شقپێکەرانە دواتر ئەبنە سەرکردەی یەکە سەربازی‌یەکانی عێراق، و لە ئۆپەراسیۆنەکاندا بەشدار ئەبن، کە سەرباری ئەم کشانەوەیەش تا ئێستا بەردەوامی‌یان هەیە. 
سەربازی شەڕکردنی ئەم مەشقپیکەرانە هاوشانی سوپای عێراق، ئەم ١٥ هەزار مەشقپێکەرە هەمیشە پێویستیان بە ئۆپەرسیۆنی لوجستیکی و چەند ئەرکێکی شەڕکردنی تر هەیە وەک بەشێک لەو ئۆپەراسیۆانەی کە ئێستا کە بۆ هێمنکردنەوەی ڕەوشەکە بەڕیوەئەچن.  هەروەها سەرباری پرۆژەی جێگیرکردنی ١٥ هەزار سەربازی وشکایی و دەریایی، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پلانی داڕشتووە بۆ دامەزراندنی هێزێکی سوپای چەند هەزاریی تایبەتی بەکرێگیراو بۆ بردنە پێشەوەی سیاسەتەکانی.
 بەڵام ئەمجارەشیان عێراق ئەمەی ڕەد کردەوە. کاتێک کە مالکی ئەم پێشنیارە دەستکاریکراوەی خستە ڕوو ناڕەزایەتی لە هەر سوچێکی کۆمەڵگای عێراقدا بەدەرکەوت- لە پەرلەمان، لە لایەن سەرکردەی حزبە سیاسی‌یەکان، چەند گروپێک کە بەشدارن لە هێرشەکان بۆسەر سوپای ئەمریکا، ئەم فشارە مالکی ناچارکرد کە لەم پێشنیارەش پاشەکشە بکات و بەوپێیەش ئیدارەی ئۆباما و سەرکرادیەتی سوپا کە پاشەکشەی زیاتر قبوڵ بکەن.
پلانی تازە بریتی بوو لە مانەوەی پێنج هەزار سەرباز کە لە خوار ئەو ئاستەیە کە سەرکرادیەتی سوپا بۆ درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازی‌یەکانی لە ساڵی ٢٠١٢ و دواتر پێویستیەتی. ئەمریکا ئێستا ئەزانێت کە کۆنترۆڵ و کاریگەریی لە سوپای عێراق لە دەستداوە، بگرە لەسەر ڕژێمی مالکیش کە سوپای لەژێر چنگدایە.
ئەمریکا پلانێکی تری فۆرمۆلە کرد بۆ یەکانگیرکردنی(دەمجپێکردنی) ئەم  ٥ هەزار سەربازە لەگەڵ ئەو هێزە تایبەت و بەکرێگیراوەی وەزارەتی دەرەوە، کە خەریکی توانا مە‌شقپێکردنەکان ئەبن. مانەوەی لە کلیلە یەکەکانی(بە مانای سەرەکی و گرنگ) عێراق و درێژەدان بە ئۆپەرسیۆنەکانە تایبەتەکانی بە هەمان شێوەی پەیوەندی‌یە تەقلیدیەکانی لە نێوان سوپای ئەمریکا و کلیلە یەکەکانی لە ئەمریکای لاتین ئەچێت کە خزمەت بە قوتابخانە سەربازی‌یە ئەمریکی‌یەکان و فرۆشتنی چەک و ...هتد ئەکات.
بەڵام ئیدارەی مالکی رازی نەبوو کە هێزەکانی ئەمریکا بەدەر بن لە یاساکانی عێراق. ئەمە خاڵە لە ڕوداوەکەی بلاکواتەر (Blackwater )ەوە جێ‌ی ناکۆکی بوو کاتێک کە بەکرێگیراوەکان دەستڕێژیان لە خەڵک و ئۆتۆمبیلەکان کرد ئەو کاتەی کە لە ترافیکدا وەستابوون تا هێزێکی بلاکواتەر تێبپەڕن.
ئەم بەکرێگیراوانە کە بەشداربوون لە کوشتاری جەماعی دەربازیان(ڕزگاریان) بوو لەهەر بەدواداچوونێکی دادگایی لە لایەن عێراقی‌یەکان و ئەمریکی‌یەکانەوە، لە هەر ڕووداوێکی تردا کە هێزە ئەمریکی‌یەکان تێیدا بەشداربووبن یان لە لایەن سوپاوە ئازاد کراون یان لێپێچینەوەی دادگایییان بۆ نەکراوە.
بەهۆی ئەم مێژووەوە مالکی بە شێوەیەکی کاتیی رازی بوو بەو هێزە ٥ هەزاری‌یە، لەهەر روداوێکدا سەربازەکان ڕوبەڕووی دادگای عێراقی ئەبنەوە و بە پێ‌ی یاساکانی عێراق مامەلەیان لەگەڵدا ئەکرێ و زیندانی ئەکرێن ئەگر پێشێلکاریی یاساکانی عیراقیان کردبێت.
ئەمریکا خرایە بەردەم دوو هەڵبژاردنەوە، پاشەکشەکردنی هەمووان یان بەکارهێنانی حەسانە کە سوودی بە سوپای ئەمریکا گەیاندووە لە بەکارهێنانی ئەو هەموو هەڵسوکەوتە دڕندانانە کە لە ڕۆژەهەلاتی ناوەڕاستدا بەکاری دێنن. ئەمریکا بڕیاری دا کە دەستهەڵبگرێ و بڕیار لەسەر مانەوەی ئەو هێزە ٥ هەزار سەربازی‌یە بدات ئەگەرچی کەمیش بێت.

ئایا کاریگەریی پاشەکشەی هێزەکانی ئەمریکا چ کاریگەری‌یەکیان هەیە لە سەر پلانەکانی ئەمریکا بۆ فەرزکردنی بازاڕی ئازاد لە عێراقدا؟
بە بێ ئەم هێزە سەربازی‌یە، پلانەکانی وەزارەتی دەرەوە بۆ لیبرالیزەکردنی نو‌ێ‌ی ئابوریی عێراق بە شێوەیەکی سەرەکی بڕێنراوەتەوە. ئەمریکا پلانی دانابوو کە ئابووری نەوتی عێراق بە ڕووی سەرمایەی فرەڕەگەزدا بکاتەوە. بۆنمونە، هیواخوازبوو کە بەشێوەیەکی بەربڵاو دەست بکات بە هەڵکەندنی نەوت لە پارێزگای ئەنبار، کە ناوەندی بەرگریکردنی بەرهەڵستکاری‌یەکانی ئەمریکایە. بۆئەوەی ئەمە بە شێوەیەکی مسۆگەر و ئامن بکات، کەمپانیاکان پێویستیان بە پارێزگاریکردن هەیە لەلایەن سوپای ئەمریکاوە. ئێستا بە بێ ئەم هێزە وەزارەتی دەرەوە ئەڵێت کە چیتر ئامن نی‌یە و بەمپێیەش هاتنە دواوە( کەمکردنەوەیەک) لە پلانەکانیدا هەیە بۆ بەردەوامبوونیان لە لیبرالیزەکردنی نوێی پیشەسازی و ئابوری عێراق.
تەنانەت ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە راپۆرتێکیدا ئەلێت کە (هەل - فرسەت)ەکانی ئابوری لە عێراقدا ڕوویان لە کەمبوونەوە و تیاچوون کردووە، و لە جێگەیدا لیبیا بووە بە ئاڵتونێک بۆ کەمپانیا ئەمریکی‌یەکان.
 سەرجەم بیرۆکەی کردنەوەی عێراق بە ڕووی سەرمایەگوزاری کەمپانیا ئەمریکی و فرەرەگەزی‌یەکان لە ئیستادا ڕۆش نی‌یە، ئەمەش لە بنەڕەتدا بە مانای تێکشکانێکی گەورەیە بۆ هەوڵەکانی ئیمپریالیزمی ئەمریکی لە عێراقدا.

لە بەشی داهاتوودا مایکڵ باس لە پلانەکانی ئەمریکا لە رۆژهەلاتی ناوەراست، جیورێێ ئێران ، کاریگەری کشانەوەکانی ئەمریکا لەسەر بەهاریی عەرەبیی ئەکات.

--- ---- ----

لە پەیوەند بە تەوەری کشانەوەی هێزە سەربازی‌یەکانی ئەمریکا لە عێراق لە کۆتایی ئەمساڵدا. وەرگێڕانەکان مەرج نین کە بیروبۆچوونی هاوپشتی یان وەرگێڕ بن بەڵکو لە ڕوانگەی دیدە جیاوازەکانەوە ئەخرێنە بەردەم خوێنەری کورد.

 Iraq Occupation Horrors Pt 1

 Iraq Occupation Horrors Pt 2

لە تۆڕێکی فراوانتردا ئەم بابەتە بۆ هاوڕێکانت بنێرە
: Post on Facebook Add to your del.icio.us Digg this story StumbleUpon StumbleUpon Twitter Add To Any Service! Add to Bibsonomy! Add to BlinkList! Add to ButterFly Furl this! Googlize this post! Add to Linkatopia Post to Myspace Add to Netvouz! Make this public! Reddit this Add to Searchles! Add to Simpy Socialize it! Spurl This! Add to Squidoo Add to Uvouch Add to Taggly tagtooga This Add to Unalog

Subscribe to comments feed سه‌رنج (0 نێردراو):

سه‌رنجی خۆت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بنووسه‌ ، تکایه‌ ته‌خته‌کلیلی ئینگلیزی به‌کارمه‌هێنه ‌له‌ کاتی زیادکردنی سه‌رنجه‌که‌تدا تا هه‌موو به‌ باشی و ڕوونیی توانای خوێندنه‌وه‌یان هه‌بێت comment

تکایه‌ ئه‌و کۆده‌ی که‌ له‌ وێنه‌که‌دا ده‌رکه‌وتووه‌ بینووسه:

هه‌واڵنامه‌ی هاوپشتی‌
ئیمه‌یڵ:
Powered by Vivvo CMS v4.1.6