چالاکوانانی ئۆکیوپای لە هٶڵەندا لە قسەکانی باودەڤاین توڕەن
ئامادەکردنی هاوپشتی - کامەران ئەحمەد : پاش ئەوەی کە ئەمڕۆ باودەڤاین سەرۆکی فراکسیۆنی VVD لە پەرلەمانی هۆڵەندا پێشنیاری ئەوەی کرد کە ئەبێت ڕێوشوێنی تر لە بەرامبەر چالاکوانانی ئۆکیوپای لە هۆلەندا بگیرێتە بەر و 'هەوڵ بدرێت کە سۆشیالەکانیان لێ بسەندرێتەوە". ئەم وتانەی لە ڕۆژنامەی ئەلخمەین داخبلاد بڵاوکردەوە. بە نیازە کە لێکۆڵەرەوانی سۆشیال ڕەوانەی خێمەکانی مالیفێڵد لە دەنهاخ بکات تا بزانێت چەندیان کۆمەکی سۆشیال وەئەگرن و لێیان بسەننەوە. لیبرالەکان پێیان وایە کە "ئەوانە لە خێمەکاندا ئەمێننەوە هەموویان بێکارن و سۆشیال وەرئەگرن ، کە جگەرە ئەکێشن یان بیرە ئەخۆنەوە ئەبێت لەسەر حسابی تاکسی(زەریبە)ی ئەو کەسانە نەبێت کە کار ئەکەن".
ئێمڵ یەکێک لە چالاکوانانی ئۆکیوپای لە ماستریخت پێی وایە کە" کێشەکە لێرەدا ئەوەیە کە ئۆکیوپای سەرباری ئەوەی کە لە ئاستی جیهاندا چووەتە ئاستێکی باڵا بەلام لە هۆڵەندا تا ئێستا بە ڕاددەی پێوست جەماوەری نەبۆتەوە، بۆیە باودەڤاین بواری ئەمجۆرە قسانەی بۆ کراوەتەوە. بەدەر لەوەی کە قسەکانی باودەڤاین ڕاستییان تێدا نییە بۆ نمونە ئێمە زۆربەمان خوێندکارین لە ماستریخت و ژمارەیەکیشمان هەیە کە کار ئەکەن، باودەڤاین بەم شێوە لێدوانانە ئەیەوێت جیاوازی بخاتە نێو خەڵک و چالاکوانانەوە کە گوایە ئەوانە تەنها ژمارەیەکی کەمی خەڵکی بێکارن و ناتوانن نوێنەرایەتی خۆشیان بکەن".
چالاکوانێکی تر پێی وایە کە ئەم قسانە ترسە لە بەرامبەر تەشەنەکردنی خۆپیشاندانەکانی ولاتانی وەک یۆنان و ئیتالیا و ئیسپانیا و پەلهاویشتنێتی بۆ هۆڵەندا و زەمینەسازکردنی بۆرژوازییە لە هۆڵەندا بۆ هێرش و کۆتاییپێهێنانی بزووتنەوەکە پێش تەشەنەکردن و جەماوەریبوونەوەی.
چالاکوانانی بزووتنەوەی ئۆکیوپای پێیان وایە کە سیستمی سەرمایەداری سیستمێکە نەک تەنها لە باری دارایی و ئابورییەوە توشی شکست بووە بەڵکو لە ڕووی ئایدۆلۆجیشەوە داڕماوە و کاتی ئەوە هاتووە کە کۆمەڵگا دەست بۆ سیستمێکی کۆمەڵایەتی تر بەرێت کە وەلام بە گەشەو پێداویستییەکانی بە دادپەروەری و لەسەر بنەمایەکی یەکسان بداتەوە.

|



سهرنجی خۆت دهربارهی ئهم بابهته بنووسه ، تکایه تهختهکلیلی ئینگلیزی بهکارمههێنه له کاتی زیادکردنی سهرنجهکهتدا تا ههموو به باشی و ڕوونیی توانای خوێندنهوهیان ههبێت