هەواڵـــــــی بە پـــــــــــــــــەلــــە
خوێنەرانی هاوپشتی ئاگادار ئەکەین ڕۆژانە پەڕەیەکی تایبەت ئەکەینەوە بۆ هەواڵە خێراکان و هەوڵ ئەدەین پەیوەندی بە هەڵسوڕاوانەوە لە کوردستان و ئەوروپاوە بکەین تا لە دواین هەوالەکان ئاگادارمان بکەنەوە بۆ گەیاندنی هەواڵ ئەتوانن پەیوەندی بە ئیمەیڵی هاوپشتییەوە بکەن . هەر هەڵسوڕاوێک پێی خۆشە لە ریگای فەیسبوکەوە بابەت زیاد بکات ئەوا لە بەشی خوارەوەدا بە ناو و پاسۆردی خۆت وەرە ژوورەوە ، سەرنج یان هەواڵ زیاد بکە
هەوالەکانی ڕۆژی سێشەممە ٢٢ ی فێبریوەری ٢٠١١
* ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان درێژەیان هەیە و بڕیارە ئەمڕۆ لە چەند شارو شارۆچکەیەکی ترەوە پەیوەست بن بە خۆپیشاندانەکەی سلێمانییەوە . هەر ئێستا هەواڵمان پێ گەیشت کە کۆبوونەوەکەی بەردەرکی سەرا دەستی پێکردووە و پەیتا پەیتا خەڵکی زیاتر پێوەی پەیوەست ئەبن.
-------------------------------
هەوالەکانی ڕۆژی دووشەممە ٢١ ی فێبریوەری ٢٠١١
* گروپی چەتری ئازادی لە پەیامێکدا بۆ هاوپشتی رایانگەیاند : ڕێپیوانی هەزاران کەسی لەندەن داوای ڕۆشتنی بارزانی وتاڵەبانییان کرد . بۆ پشتیوانی لەڕاپەڕینەکانی خەڵکی کوردستان و شاری سلێمانی دژ بە دەسەڵات وپارتی، ئەمڕۆ ڕۆژی 2 شەممە 21ی شوبات چالاکی خۆپیشاندان وڕێپێوانی لەندەن بەبەشداری هەزاران کەس لە ئازادیخوازان و ڕەوەندی کوردی لەبەریتانیا سازکرا. خۆپیشاندەران لە 13 شاری ترەوە هاتبوون بۆ لەندەن بۆ بەشداری. شارەکان بریتی بوون لە:لیڤەرپول،مانچستر،بیرمینگهام،هدسفیلد،ستۆکئۆن تیس،میدلبرۆس،دۆنکاستر،رۆزەرهام،ۆلسۆل،بۆلتن،هالی فاکس ، هال و شفیلد.
* هەڵسوڕاوانی خۆپیشاندان لە پەیامێکدا بۆ هاوپشتی رایانگەیاند : بە یانی کاتزمیر 2 ی پاش نیوەرۆ گروپی 88 ی هەڵەبجە بۆ پشتگیری لە داخوازییەکانی خەلکی سلیمانی کە داخوازی سەرانسەری خەلکی کوردستانە خۆپیشاندان دەکەن و ، هەر لیرەیشەوە ئەمانەویت هەلویستی ئەو گەنجە شۆرشگیرانە لە بەر چاو بگرین کە لە سەید سادق و جەمجەمال و کەلار دەیانەوی بەیانی بە ریبیوان بەشداری لەو خرۆشانە جەماوەرییەی سلیمانی بکەن و ، داوا لە سەرجەم خەلکی کوردستان دەکەین وەک خەلکانی رانیە و چەمجەمال و کەرکوک و کەلار و دەربەندیخان و سەید سادق و هەموو ناوجەکانی تر بینە مەیدان بۆ پشتگیری لەم داخوازییانەی خەلک وە هەر بۆ ئەم ئامانجە پلاتفۆرمی داخوازییەکانمان لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا دەخەینە روو دواتر روبەرووی دەسەلاتدارانی دەکەینەوە
• ئەمڕۆ لەکەلار سەعات ١٢ی نیوەرۆ بۆدەربڕینی ناڕەزایەتی و پشتیوانی لە خرۆشانی شاری سلێمانی گردبونەوەیەکی جەماوەری ماتەمینی لە بەردەم زانکۆی کەلار لەلایەن خوێندکارانەوە سازدراو تاکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەردەوامە. بڕیاریشە کۆمەلێک گەنج بۆ پەیوەستبوون بە خۆپیشاندانەکانی مەیدانی ئازادی سەرای سلێمانییوە پەیوەستبن.
• هەر ئەمڕۆ لەشارۆچکەی سەید سادقیش برێار درا کاتژمێر ١٢ نیوەڕۆ خۆپیشاندانی جەماوەری بەڕی بخرێ. بەپێی هاوالێک کەخۆپیشاندانەکەوە بەدەستمان گەیشتوە، نیو کاتژمێر دواتر خۆپیشاندانەکە لەناوەڕاستی شارەوە دەستی پێکردو بۆبەردەم قایمقامیەت کەوتۆتەڕێ.
• هەر ئەمرۆ کاتژمێر ١٢و نیو خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی گردبۆۆنەوەیەکی ناڕازایەتی لەلایەن خوێندکارانی زانکۆوە سازدراو تێدا خوێندکارانێک قسەوباسیان کرد. گردبۆۆنەوەکە تا ئام کاتە بەردەوامەو بڕیاریشە دوای تەواو بۆۆنی گردبۆۆنەوەکە خوێندکاران بەرەو مەیدانی ئازادی بکەونەڕێ
* بڕیار وایە ڕۆژی ٤ شەممەی داهاتوو ٢٣ ی فێبریوەری ٢٠١١ بۆ پشتیوانیکردن لە ناڕەزایەتییەکان و داخوازی و داواکارییەکانیانی خەڵک لو کوردستان بۆ چوونە دەروەی میلیشیای حزبەکان و چارەسەکردنی کێشەی بێکاری و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاولاتیان ڕەوەندی کورد لە فینلاند دەست بداتە خۆپیشاندان لە هێلسنکی پایتەخت .
* به پێی ئهو ههواڵانهی له سلێمانیهوه بە تۆڕی ( چەکدارانی بارزانی بۆ دەرەوەی سلێمانی ) گەیشتوون ، فهزای میلیتاریزهکردن و بڵاوبوونهوهی چهکدارهکانی دهسهڵات به جۆرێکه که هیچ کاتێک لهسهردهمی بهعسیشدا وێنهی نهبووه ، بەلام خۆپیشاندان هەر درێژەی هەیە و ژمارەیەک لە ڕۆشنبیرانیش پەیوەست بوون بە خۆپیشاندانەکەی بەردەرکی سەرا لە سلێمانی ، ئەمە جگە لەوەی کە خۆپیشاندان لە دەربەندیخان و کەلاریش دەستی پێکردووە.
* بە پێی دواین ئیمەیڵی ڕێکخراوی چەتری ئازادی بۆ هاوپشتی لە ١١ شاری تری بەریتانیاوە خۆپیشاندەران بە مانگرتنەکەی لەندەنەوە پەیوەست بوون.
* یەکێتی و پارتی لە سلێمانی دەستیان کردووە بە گەڕان بەدوای رێکخەرانی خۆپیشاندانەکەی ١٧ ی فێبریوەری دا، دەزگا ئەمنییەکانی خۆیان بڵاو پێکردووە بە شاردا تا لێکۆڵینەوە لە جێو ڕێی ئەو هەڵسووڕاوانە بکەن.
* بریندارێکی تری خۆپیشاندانهکهی دوێنێی سلێمانی ئهمڕۆ گیانی لهدهست دا. شێرزاد تههای تهمهن 23 ساڵ ئهمڕۆ له ئهنجامی برینداریهکهیهوه گیانی لهدهست دا و بهم جۆره ژمارهی گینبهخشانی ڕاپهڕین ( ئەوەی تا ئێستا لای خەڵک شاراوە نییە ) گهیشته ٣ کهس.
* سوید : له سوید سبهی سهعات پێنجی ئێواره له ناوهندی شار له سێرگڵ تۆری خۆپیشاندان دهکرێت . ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکە داوا له کوردزمانانی دانیشتووی سوید دەکەن به گوڵ و مۆمهوه بهشداری بکەن
کۆمیتهی 17ی شوبات
* لە سەید سادق خۆپیشاندان دەستی پێکرد بۆ داخوازییەکان و پشتگیریکردن لە خۆپیشاندانەکەی سلێمانی بۆ چوونە دەرەوەی میلیشیای حزبەکان . له سهیدسادق خۆپیشاندهران پردی نێوان سهید سادق و ههڵهبجەیان گرتووه
* دهنگۆی ئهوه ههیه لە ناو خۆپیشاندەرانی سلێمانیدا کە گۆڕان بۆ بهکارهێنانی خۆپیشاندانەکان وەک وهرهقهیهک له گفتو گۆ له ههولێر ههوڵ دهدهن بارودۆخ هێمن بکهنهوه، بهڵام خۆپیشاندان له سلێمانی ئهنجام دراوه تهنها به هۆی بارانهوه بۆ ماوهیهکی کورت ڕاگیراوهو بهم نزیکانه دهست پێ دهکاتهوه.
|



سهرنجی خۆت دهربارهی ئهم بابهته بنووسه ، تکایه تهختهکلیلی ئینگلیزی بهکارمههێنه له کاتی زیادکردنی سهرنجهکهتدا تا ههموو به باشی و ڕوونیی توانای خوێندنهوهیان ههبێت