چۆن یادى 17 ى شوبات بکەینەوە؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
ئەم پرسیارە ئاڕاستەى ئازادیخوازان و چالاکوانانى مەدەنى و جەماوەرى بە پلە دووکراوى کوردستان ئەکەین،ئێمە دڵنیاین لەوەى کە یادى 17 ى شوبات بە بێدەنگى تێناپەڕێت،بەلام چۆن یادى بکەینەوە؟؟.بۆئەوەى یادێکى سپى و دوور لە شریقەى تفەنگ و دەستى ڕەشى ڕێژوان کوژەکان بێت، بۆ ئەوەى یادێک بێت جارێکى تر پەیامەکە بگەێنێتە دەسەلات و پێى بڵێت دوو ڕێگاتان لە بەردەمدایە ئەویش یان چاکسازى ڕیشەیى وە یان دەست لە کارکێشانەوە،ڕێگاى سێیەم نیە،ئەبێ دەسەلات لە زمانى سەردەمى نوێ و توندى باهۆزى گۆڕانکارییەکان و کۆتایى گەمەکە تێبگات،ئەبێ چیتر درێژە بە سیاسەتى نابینم نابیستم نەدات،دەنگى شەقام ببیستێ و پاکێجەکانى ئۆپۆزسێون و 17 خاڵییەکەى پەرلەمان و بڕیارەکانى سەرۆکایەتى هەرێم ببینێ و جێبەجێیان بکات نەک ژێر بە ژێریان بکات.
تۆڕى بەرگرى لە ماف و ئازادییەکانى خەلک لە 17 ى شوبات ى 2011 سەرپەرشتى کۆبونەوەیەکى مۆلەتپێدراوى ناڕازى جەماوەرى لە ژێر ناوى "جامى جەماوەر لێى دەڕژێ" لە سەراى ئازادى کرد، پاشان خۆپیشاندانەکانى دواتر و پێکهاتنى ئەنجومەنەکانى سەراى ئازادى لە لایەن ڕۆشنبیران و ئازادیخوازانەوە هەمووى بۆ ئەوە بوو کە ئەو جامە چیتر لێى نەڕژێ،بەڵام لە سایەى دەسەلاتى کوردى کە خاوەنى عەقلێتى حیزبگەراییە لە جیاتى ئەقڵى کارگێڕى و تێگەیشتن لە هونەرى بەڕێوە بردنى کۆمەڵگا،ئەو جامەى خەڵک ئێستا زیاتر لێى دەڕژێ.
بۆیە پێشنیارى ئێمە بۆ یادەکە ئەوەیە کە بازنەیەکى ڕاوێژکارى فراوان لە لایەن ڕۆشنبیران و ئازادیخوازانەوە دروستبکەین بۆ ئەوەى کە ڕاوێژو بۆچونەکان و پێشنیارەکان تاوتوێ بکات و بڕیار لە سەر شێوازى یادکردنەوە بدات.
هەر لەم دەرفەتەشدا ئەوە ڕادەگەیەنین کە ماوەیەکە لە فەیسبووک و لە ڕاگەیاندنەکانەوە ناوى تۆڕى بەرگرى بەکاردەهێنرێت،وەک لە 26 ى1ى 2012 جارێکى تر بەیاننامەیەک بە ناوى تۆڕەوە بڵاو بۆتەوە، ئێمە ڕایدەگەیەنین کە هیچ پەیوەندییەکى بە ئێمەوە نیە، وە داوا لە ڕاگەیاندنەکانیش ئەکەین کە بەناوى تۆڕەوە بەیاننامە بڵاو نەکەنەوە تا سەرچاوەکەى ئاشکرا نەبێت، ئەو کەسەى کە بەناوى تۆڕوە دەنوسێت پێویستە ناوو ژمارەى تەلەفۆن و شوێنى نیشتەجێبونى دیاربێت وەک ئەوەى ئێمە کردوومانە، چونکە تۆڕى بەرگرى لە ماف و ئازادییەکانى خەلک بۆتە ناوێکى مەعنەوى و لە ساڵى 2006 کە ڕاگەیەندراوە بە دەیان نوسەرو ڕۆشنبیرو ئازادیخواز لە ژێر ئەم ناوەدا چالاکییان کردووە، تۆڕى بەرگرى لە ماف و ئازادییەکانى خەلک چەترێک بووە بۆ زۆربەى خەڵکى کوردستان و هەمیشە کەسەکانى ناوى بە ئازادى کاریان کردووە و کراوە بووە بۆ خەڵک، ئەم ناوە زۆرجار لەدەرەوەى ئێمەش بەکار هێنراوە ئەمەش ئاساییە چونکە تۆڕى بەرگرى لە ماف و ئازادییەکانى خەلک نە ڕێکخستنى هەیە نە وتەبێژ و نە لقى هەندەرا ن و وە نە سەرۆک و .....هتد، بەڵکو تۆڕێکى ڕسکاوى ناو خەڵک وشەقامى کوردییە وە خاوەنى زنجیرەیەک لە تێکۆشانى مەدەنى کاریگەرە بە خۆپیشاندانەکانى 17 ى شوباتیشەوە.
بویە جارێکى تر پێ لەسەر ئەوە دادەگرین کە هەر کەسێک لە کاتێکى دیارى کراودا لەژێر چەترى تۆڕى بەرگرى لە ماف و ئازادییەکانى خەلکدا کارى کردبێت یان نەکردبێت پێویستە ناوو ژمارەى تەلەفۆن و شوێنى نیشتەجێبونى دیاربێت کاتێک کە ناوى تۆڕەکە بۆ چالاکى بەکاردەهێنێت.
تۆڕى بەرگرى لە ماف و ئازادییەکانى خەلک لە کوردستان
کوردستان 30 ى 1 ى 2012
نزار محەمەد-سلێمانى ئازاد لەتیف-سلێمانى کەمال مەحمود-سلێمانى نەبەز ئەحمەد-سلێمانى
07701528550 07501113592 07701436893 3184196
|



سهرنجی خۆت دهربارهی ئهم بابهته بنووسه ، تکایه تهختهکلیلی ئینگلیزی بهکارمههێنه له کاتی زیادکردنی سهرنجهکهتدا تا ههموو به باشی و ڕوونیی توانای خوێندنهوهیان ههبێت