نامەیەکى کراوە لە لایەن ژمارەیەک لە ریکخراوى کوردى، کە بەشێکى گرنگ لە کۆمەڵگاى مەدەنى کوردى لە وڵاتى سوید پێکدەهێنن، بۆ:
سەرۆک وەزیرانى سوید؛
پەرلەمانى سوید؛
ئەمنێستى ئینتەرناسیۆناڵ؛
سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان؛
سەرۆکى هەرێمى کوردستان؛
کەسایەتیە رووناکبیرو مرۆڤدۆستو ئازادیخوازەکان؛
رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى لە سوید؛
بابەت: یاداشتنامە و داواکارى
یاساى خۆپیشاندان لە هەرێمى کوردستانى عیراق بە دەنگى زۆرینە لە پەرلەمانى کوردستان تێپەڕێنرا و لە بەروارى 12/12/2010 لە لایەن سەرۆکى هەرێمەوە، بەبێ گوێگرتن لە ناڕهزایهتی جهماوهرو رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنىو ڕوشنبیرانو رۆژنامەنووسانى کوردستان، واژۆ کرا. لەگەڵ ئەوەش کە تێپەڕاندنى ئەم یاسایە ناڕەزاییەکى زۆرى لێکەوتەوەو لە شارو شارۆچکەکانى کوردستان و لە لایەن ڕەوەندى کوردى لە دەرەوەى وڵات خۆپیشاندانی له دژ کرا، بەڵام یاساکە هەر کەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە. ئەم یاسایە سنوردارکردن و کۆتوبەندکردنێکى ترسناکى ئازادیەکانە، بە تایبەتى ئازادى خۆپیشاندان، لەو بەشەى کوردستان.
بەڕێزان،
ئێمە کە بەشێکى بەرچاوى ڕەوەندى کوردستانى لە وڵاتى سوید پێکدەهێنین دەنگى خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگى نا بۆ تێپەڕاندنى ئەم یاسایە و جێبەجێکرنى. بە بڕواى ئێمە ئەم یاسایە بەشێکە لە هەوڵەکانى دەسەڵات لەو بەشەى کوردستان بۆ بەرتەسککردنەوەى ئازادى دەربڕین و پێشێلکردنى سەرەتاییترین مافەکانى خەڵک.
ئێمە لە کاتێکدا ئەو یاسایە و جێبەجێکردنى بە تەواوەتى رەددەکەینەوە و لەو باوەڕەشداین کە مەبەستى سەرەکى یاساکە هەر بە ناوى یاساوە کۆنتڕۆڵکردن و سانسۆرکردنى چالاکیە مەدەنى و سیاسیەکانى خەڵکە، دەنگ و هەوڵەکانى خومان دەخەینە پاڵ هەموو دەنگ و چاڵاکیە جەماوەریەکانى خەڵکى کوردستان دژ بەو یاسایە وە داواکارین کە:
1) لایەن و کەسایەتیە پەیوەندیدارەکانى سوید (رەسمى و ناڕەسمى)، بە هەر شێوەیەک کە دەکرێ و دەگونجێ، پشتیوانى لە مافە سەرەتاییەکانى خەڵکى کوردستان بکەن و گوشار بخەنە سەر دەسەڵاتداران لە هەرێمى کوردستان (پارتى دیمۆکراتى کوردستان و یەکێتى نیشتمانى کوردستان) بۆ هەڵوەشاندنەوەى ئەم یاسایە و زامنکردنى تەواوى ئازادیەکانى ئەو خەڵکە؛
2) پێویستە دەسەڵاتدارانى کوردستان ڕێز بۆ ناڕەزایى و ئیرادەى خەڵکى کوردستان دابنێن و هەرچى زووە ئەو یاسایە هەڵوەشێننەوە و لە بڕى ئەو یاسایەکى دارێژراو لەسەر بنەما دیموکراسیەکان، بە مەبەستى زامنکدرنى ئازادى رادەربڕین و خۆپیشاندان بێ کەموکوڕى، دابنرێَ.
ناوى ئەو پارت و کۆمهڵه و رێکخراوانەى کە واژۆى ئەم داواکاریەیان کردووە:
1- بزوتنهوهی گۆڕان له وڵاتی سوید، 2-پارتی چارهسهری دیموکراتی کوردستان، 3- ڕێکخستنی حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان له سوید، 4- پارتی چهپی کوردستان، 5- چاودێری کوردۆ ساید/چاک، 6- کۆمهڵهی مهتین له یۆتۆبۆری، 7- کۆمهڵهی هونهرهجوانهکان له یۆتۆبۆری، 8- کۆمهڵهی لاوان له یۆتۆبۆری، 9- کۆمهڵهی کوردی له کومال، 10- کۆمهڵهی گۆڕان له ئۆریبرو، 11- ڕادوێی هاوپشتی له یۆتۆبۆری، 12- ڕێکخراوی داکۆکی له مافهکانی ژنان له سوید، 13- رادیۆی دیالۆگ /یۆتۆبۆری، 14- کۆمەلەی ژنان بۆ تێکەلبون 15- کۆمەلەی کەلتوری کوردستان، 16- فیدراسیۆنی گەنجانی کورد لە سوێد، 17- کۆمەلەی کەلتوری کوردی سوێدی. 18- کۆمیتهی سهردهشت عوسمان بۆ داکۆکی له ئازادی، 19- فیدراسیۆنی سهرتاسهری پهنابهرانی عیراقی.
سهرنجی خۆت دهربارهی ئهم بابهته بنووسه ، تکایه تهختهکلیلی ئینگلیزی بهکارمههێنه له کاتی زیادکردنی سهرنجهکهتدا تا ههموو به باشی و ڕوونیی توانای خوێندنهوهیان ههبێت