وێبسایتی هاوپشتی بەشێکی تایبەتی و نوێ دەکاتەوە بە ناوی “وتاری دەنگی”
وتار و بابەتەکان گونجاوە ماوەکەی 3-7 خولەک بێت.
وتاری دەنگی، پێویستە ناونیشانی هەبێ وەک هەر هەر وتارێکی تێکستی.
وتاری دەنگی:
راستەوخۆ دەتوانن لە جیاتی تێکست و نوسین و داڕشتنی بابەت و باسەکانتان. بەشێوەی دەنگی ئامادە بکەن و پێشکەشی بکەن.
مەبەست لە کردنەوەی ئەم بەشە:
بە خێراترین کات و ئاسانترین شێوە، بیروباوەڕ و تێڕوانینەکانتان و بابەتەکانتان ئامادە دەکەن. بە هەمان شێوە بە خێرایی و ئاسانترین شێوە خوێنەران و بیستەران دەتوان سودمەند بن لە وەرگرتنی بابەتەکان.
تەنها مۆبایلێکی زیرەک بەسە بۆ ئەوەی بتوانی لە ماوەی چەند خولەکێک وتارێک لەسەر بابەتێکی دیاریکراو ئامادە بکەیت. هاوکات دەکرێ وتارەکان بە شێوەی ڤیدیۆیی واتە دەنگ و ڕەنگ ئامادە بکرێ و بڵاوبکرێتەوە.
لەرووی پرەنسیپەوە هەمان پرنسیپی وتاری نوسراو لەخۆ دەگریت. هاوپشتی، تریبونێکی ئازادانهی بێ سنوره بۆ ڕهخنهی سیاسی، بهڵام هیچ چهشنه تهشهیرێکی ناسیاسىیانه و بێ بهڵگه له دژی تاک و گروپ جێگهی نابێتهوه. حورمهتی تاک له لایهن هاوپشتی به تهواوی دهپارێزرێت.
ئەگەر هەر پرسیارێکت هەیە یان پێویستت بە یارمەتی زیاترە، دوودڵ مەبە لە پەیوەندیکردن، ئێمە لێرەین بۆ یارمەتیدانی ئێوە!
وێبسایتی هاوپشتی
www.hawpshti.com
info@hawpshti.com