ماڵپەڕی هاوپشتی
ده‌روازه
هاوپشتی ده‌زگایه‌کی مه‌ده‌نی و ئه‌هلی و نا حکومییه. بۆ کاری ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنبیری و بڵاوکردنه‌وه‌ی هۆشیاری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری مۆدێرن و پێشکه‌وتوخواز و ئینسانی.
ده‌زگای هاوپشتی، ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندن، هه‌واڵ، ڕۆشنبیری و سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی ئازاد و سه‌ربه‌خۆیه. ئامانجی بڕه‌ودان و بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاو جه‌ده‌لی فکری و سیاسی ده‌رباره‌ی مه‌سائلی جۆراوجۆر وه‌ک : مه‌سه‌له‌ی ژنان، بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری، مه‌سه‌له‌ی میللی، مافی مرۆڤ، مافه‌کانی مناڵان و لاوان، کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و عه‌لمانیه‌ت، خوێندن و په‌روه‌رده‌ی مۆدێرن، دیارده‌ی کۆچ و په‌نابه‌ری و ئازادی سیاسی. ده‌زگای هاوپشتی، به‌رگریکه‌ر و لایه‌نگره له ڕاستی و خه‌ڵک.
ده‌زگای هاوپشتی، هه‌وڵێكه بۆ دامه‌زراندنی پایه‌كانی راگه‌یاندنی ئازاد، ده‌روازیه‌کی کراوه‌یه له بێده‌روازه‌ییدا، ده‌نگی ئه‌و که‌سانه‌یه که له‌ده‌نگ بێبه‌شکراون. ئامێزیكی گه‌رم و پڕله‌هانایه بۆ خه‌مه سڕکراوه‌کان و خواست و ئاواته خامۆشکراوه‌کان. خاوه‌نی پرسیاری خه‌ڵکه، ده‌نگی کپ نه‌کراوی ڕه‌خنه‌یه، هیچ حه‌رامکراوێک و تابۆیه‌ک، سنوور بۆ ڕه‌خنه‌کانی دانانێت. هیچ بیروبۆچونێکی لا موقه‌ده‌س نیه، دیفاع له ئازادی و خۆشگوزه‌رانی ئینسان به ئه‌رکی خۆی ده‌زانێت.
هه‌واڵ و رووداوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌و به دوور له سانسۆر به گوێ‌گران و خوێنه‌ران راده‌گه‌یه‌نێت و سه‌كۆیه‌كه بۆ ده‌نگ و بیروڕا جیاوازه‌كان. هه‌وێنی به‌رنامه زیندووه‌کانی ڕادیۆی هاوپشتی و خه‌ڵک و مه‌سه‌له سه‌ره‌کی و گرنگرکانی ژیانی خه‌لکه.
ده‌زگای هاوپشتی، پرۆژه و دامه‌زراوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیه كه له ئاینده‌دا پرۆژه‌ی گه‌وره‌تری به‌دوادا دێت.
ئێمه له ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی هاوپشتیدا کار ئه‌که‌ین له پێناوی:
ده‌نگی مۆدێرن و عه‌لمانی و یه‌کسانیخوازییه، له‌به‌رامبه‌ر کۆنه‌په‌رستی و ئایین و ڕاسیزم و هه‌ڵاواردنی ئینسانه‌کان.
جیایی دین له ده‌وڵه‌ت.
یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژن و پیاو.
کارکردن بۆ نه‌هێشتنی سزای له سێداره‌دان، وه‌ک سزایه‌کی دژی مافه‌کانی مرۆڤ و مافی ژیان.
کارکردن بۆ سیسته‌می خوێندن و په‌روه‌رده‌ی مۆدێرن و ئینسانی.
به‌رگری بێ به‌ندومه‌رج له ئینسان و مافه‌کانی مرۆڤ و گێرانه‌وه‌ی ئیراده بۆ ئینسان له هاوپشتیدا ئه‌سڵه.
به‌رگری کردن له بنه‌ما و كۆڵه‌گه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ما‌فه مه‌ده‌نییه‌کان و مافه‌کانی تاک به ئه‌رکی هه‌میشه‌یی خۆی ده‌زانێ.
به‌رگری کردن له عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌کسانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کێکه له سه‌نگه‌ره‌کانی هاوپشتی.
ئازادی بیروڕاده‌ربرین و هه‌ڵبژاردنی ئازاد و ئیراده‌ی ئازاد له هاوپشتیدا ئه‌سڵ و بنه‌ره‌تییه.
سه‌رکوت، پێشێلکاری به ژیان و مافه‌کانی خه‌ڵک و، توندوتیژی له به‌رامبه‌ر ئینسان، دوژمنی راسته‌وخۆی هاوپشتییه.
له‌باری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، کێشه‌کانی ژنان، مناڵان، گه‌نجان و …تاد. مه‌یدانه سه‌ره‌کیه‌کانی کاری هه‌میشه‌یی هاوپشتییه.
په‌یامی ئێمه
هاوپشتی، بڵاوکراوه‌یه‌کی ئه‌لکترۆنی سیاسی و ڕۆشنبیری گشتییه. هه‌وڵ ئه‌دات سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ، سیاسی، ئابووری، زانستی، فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی بێت. بۆ خوێنه‌رانی کوردزمان.
هاوپشتی، بڵاوکراوه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی ئازاده،لایه‌نگره له ئازادی و یه‌کسانی، لایه‌نگره له راستی و فه‌رهه‌نگی مۆدێرن و پێشکه‌وتووخوازانه. به‌ڵام ده‌روازه‌یه‌کی کراوه‌یه به ڕووی بیروبۆچونه جیاوازه‌کان.
هاوپشتی، هه‌وڵ ئه‌دات فراوانترین بوار و رووبه‌ر بۆ ده‌ربرینی ئازادانه‌ی بیروبۆچونه‌کان فه‌راهه‌م بکات. هاوپشتی، هه‌وڵ ئه‌دات ئاوێنه‌ی بیروبۆچونه جیاواز و ته‌نانه‌ت دژ به یه‌که‌کانیش، سه‌باره‌ت به کێشه گرنگه‌کانی جیهانی ئه‌مرۆ و ناوچه‌که و کێشه‌کانی کۆمه‌لگای کوردستان به تایبه‌تی بخاته‌ڕوو.
هاوپشتی، نووسین، ووتاری جۆراوجۆر، ڕاگه‌یاندنی حیزبه‌کان و ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌کانی کوردستان، هه‌واڵه‌کانی کوردستان و ده‌ره‌وه، بابه‌تی ئه‌ده‌بی، هونه‌ری، زانستی و فه‌رهه‌نگی و….بڵاوده‌کاته‌وه و ڕۆژانه ئاپده‌یت ئه‌کرێته‌وه.
هاوپشتی، تریبونێکی ئازاده بۆ په‌خشکردنه‌وه‌ی خه‌باتی ژنان، لاوان و سه‌رجه‌م خه‌لکی کوردستان له پێناو دونیایه‌کی باشتر و ژیانێکی باشتر.
هاوپشتی، تریبونێکی ئازادانه‌ی بێ سنوره بۆ ڕه‌خنه‌ی سیاسی، به‌ڵام هیچ چه‌شنه ته‌شهیرێکی ناسیاسىیانه و بێ به‌ڵگه له دژی تاک و گروپ جێگه‌ی نابێته‌وه. حورمه‌تی تاک له لایه‌ن هاوپشتی به ته‌واوی ده‌پارێزرێت.
ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی كه بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌و بابه‌ته‌كان به كاردێن، ته‌نیا مانای هونه‌ری‌یان هه‌یه نه‌ك مانای سیاسی.
دژی سانسۆرین ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌و پێشنیازه‌كانتان بۆ لایه‌ن و حیزب و ڕێكخراوه‌كان به زمانی شارستانیانه‌و بنیاتنه‌ر بۆ ڕاست كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان بێت، نه‌ك ببین به گۆڕه‌پانی ململانێی نابه‌جێ.
هاوپشتی، ده‌رگای واڵایه بۆ هه‌موو سه‌رنج‌و ره‌خنه‌و پێشنیاره‌كانتان. به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له به‌شداری‌و هاوكاریه‌كانتان ده‌كات.
هاوپشتی، هه‌وڵ ئه‌دات ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ‌و باوه‌ڕپێكراو بۆ گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیاری له‌سه‌ر كوردستان به‌تایبه‌تی‌و عێراق‌و جیهان به‌گشتی، كه‌ناڵێكه بۆ به‌ده‌نگ هێنانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ناڵێكیان نییه ده‌نگی تێدا هه‌ڵبڕن.
سوود وه‌رگرتن له بابه‌ته‌کانی هاوپشتی، ئازادانه‌یه بۆ هه‌ر که‌س و بڵاوکراوه و ده‌زگایه‌کی راگه‌یاندن. به مه‌رجێ ئاماژه به سه‌رچاوه‌که‌ی بکرێت.