حامی احمد علی:
دابه‌شكردنی داهاته‌كان به‌شێوازێكی دادپه‌روه‌ری به‌سه‌ر پارێزگاكاندا ڕه‌نگ بێت زه‌قترین دروشمی سه‌رژمێری بێت له‌عێراق، به‌ڵام هه‌ستیارترین ئاماژه له‌پشت ئه‌م دروشمه‌وه ئه‌ستوربونی ڕه‌گه نه‌ته‌وایه‌تی و ئاینیه‌كانه كه‌بێگونان له‌دوای ئه‌نجامی ئه‌م سه‌رژمێریه‌وه ئاماژه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون و داواكاریه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و سیاسی و ئابوریه‌كان له‌سه‌ر ڕیژه‌ی یاسایی و واقیعی دیمۆگرافی ئه‌م سه‌رژمێریه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێن، یه‌كێك له‌خاڵه لاوازه‌كانی دۆزی كورد به‌درێژایی مێژوو پشتی پێ به‌ستوه ڕووكردنه چه‌ك و پشتكردنه كاغه‌ز بوه كه‌ئه‌مڕۆش دیسان ده‌بێته قۆناغێك و هه‌لێكی تری له‌ده‌ستچوو، له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا هێز و توانای سه‌ربازی هیچ مه‌رج نه‌بوه بۆ سه‌رخستنی داواكاری نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵكو ته‌نها جێهێشتنی برینێكی قوڵی تربوه له‌جه‌سته‌ی زاماری نیشتماندا، ئاماده‌یی و كۆده‌نگی سه‌ركرده سیاسیه‌كان و پشتكردن له‌به‌رژه‌وه‌ندیه كه‌سیه‌كان هۆكارێك بوه بۆ به‌ره‌و پێشچونی دۆزی كورد‌و چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی كێشه‌ی كورد كه‌دیسان ئه‌میش هه‌رگیز به‌رجه‌سته نه‌بوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌میشه‌و تائه‌مرۆش سیناریۆكان هه‌ر چه‌ندباره ده‌بنه‌وه به‌جۆرێك نه‌توانراوه ئه‌و به‌ربه‌سته نهێنیه كه‌به‌رده‌وام هۆكاربوه بۆ سه‌رنه‌كه‌وتن بشكێندرێت، هه‌ربۆیه‌ش له‌قۆناغه یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی شۆڕشی كورد له‌ئاستی باڵادا دۆڕاویین، سه‌رژمێریش یه‌كێكی تره له‌و هه‌له زێڕینانه‌ی كه‌ده‌كرێت ببێته بناغه‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستوری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان له‌لایه‌كه‌وه‌و دیاركردنی سه‌نگی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕوی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه له‌لایه‌كی تره‌وه، له‌یاسای سه‌رژمێری ژماره (32)ی ساڵی (2023) له‌ماده‌ی (11)دا هاتوه كه‌ده‌ڵێت ده‌بێت هه‌ر (10) ساڵ جارێك پێویسته سه‌رژمێری گشتی ئه‌نجام بدرێت، هه‌ر له‌هه‌مان یاسادا له ماده‌ی (12)دا هاتوه ئه‌م سه‌رژمێریه هه‌موو ئه‌و عێراقیانه ده‌گرێته‌وه كه‌له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌ژین به جۆرێك باڵوێزخانه‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراق ده‌پارێزن یان هه‌ر ڕێگایه‌كی تر كه‌وه‌زیری پلان دانان ده‌ستنیشانی ده‌كات ده‌بێت به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ڵسێت له‌م بواره‌دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌یڵێم كه‌كوردانی تاراوگه به‌شداریه‌كی له‌سه‌دا سه‌دییان له‌م سه‌رژمێریه‌دا نیه، عێراق (27) ساڵ له‌بۆشایی سه‌رژمێریدا مایه‌وه، كه‌ده‌توانین بڵێن بۆ هه‌رێمی كوردستان (37) ساڵیش ده‌كات، له‌كاتێكدا له‌یاسای ئاماردا له‌ماده‌ی یانزه‌دا هاتوه كه‌ده‌بێت هه‌ر(10) ساڵ جارێك سه‌رژمێری گشتی له‌عێراق ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌چه‌ند هۆكارو مه‌رامێكی سیاسیی و ئه‌منی دواخراوه، ئه‌م سه‌رژمێریه له‌عێراقدا به‌ده‌یه‌مین سه‌رژمێری داده‌نرێت و هه‌ستیارترین و پڕبایه‌خترینیانه له‌ڕووی سیاسیه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردنشینه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، به‌یه‌كێك له‌پایه‌گرنگه‌كانی شۆڕشی ئه‌م سه‌ده‌یه داده‌نرێت له‌كاتێكدا داهاتوی جیهان و ناوخۆی ووڵاتان به‌ره‌و كرانه‌وه‌یه‌كی مه‌زنی بواری ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازی هه‌نگاو ده‌نێت، شۆڕشی چه‌كداری و بزوتنه‌وه كلاسیكیه‌كانی شاخ و شه‌قام كه‌هیوایان به‌لوله‌ی تفه‌نگه‌كانیانه‌وه هه‌ڵچنیوه ڕۆڵێكی كاریگه‌ر و ئه‌رێنیان نه‌ماوه، ئه‌و شۆڕشانه‌ی به‌ئارایشتی زاراوه فه‌لسه‌فیه‌كانی سه‌ده‌كانی ڕابوردوو په‌یڕه‌و پڕۆگرامه‌كانیان ده‌نوسنه‌وه به‌ره‌وپوكانه‌وه‌و له‌ناوچون ده‌چن، تائه‌م ساته‌وه‌خته به‌رهه‌مێكی ئه‌وتۆی لێ نابینین،به‌داخه‌وه له‌كاتێكدا ده‌رفه‌تێكی زۆر كه‌م ماوه له‌به‌رده‌م ئه‌م پرۆسه نیشتمانی و گرنگه‌دا هیچ هاندان و هه‌وڵێكی شایسته له‌م بواره‌دا به‌دی ناكه‌ین، ساتی نوسینی ئه‌م ووتاره بۆبه‌نده‌ش هه‌ر دره‌نگ بوو، به‌ڵام ده‌بوو هه‌ر قسه‌یه‌كمان هه‌بێت، چونكه ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا تێپه‌ڕیوه و بینیمان داهاتێكی خه‌یاڵی بۆ بانگه‌شه خه‌رج كرا، دڵگرانین له‌ساته مێژووی و نیشتمانیه‌كاندا كه‌س خۆی به‌خاوه‌نی پرۆسه چاره‌نوس سازه‌كان ناكات و ئاماده نیه به‌ته‌نها پۆسته‌رێك له‌میدیاو شوێنه گشتیه‌كاندا به‌شداری ئه‌م ڕووداوه مێژوویه بكات.
دیارترین ئه‌و ئاماژانه‌ی له‌ناو پرۆسه‌ی سه‌رژمێریدا چرای به‌رپێی سیسته‌می حكومڕانین بریتین له‌هه‌لی كار‌و بێكاری و ئاستی بڕوانامه‌و نه‌خوێنده‌واری و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌رتی كشتوكاڵ و كه‌رتی ته‌ندروستی و ده‌ستنیشانكردنی ڕێژه‌ی نیوه‌ی ته‌مه‌ن و ڕێژه‌ی كه‌م ئه‌ندامی و گه‌شه‌ی ئابوری و بازرگانی و ده‌سهاتی تاك و ئاستی وه‌به‌رهێنان و كۆچی به‌لێشاوی هاوڵاتیانی كورد‌و بێكاری له ووڵاتدا، ئه‌م سه‌رژمێریه ده‌كرێت ببێته پڕۆژه‌یه‌كی گشتگیر بۆ به‌رچاو ڕوونی ده‌زگا حكومی ناحكومیه‌كان له ووڵاتدا، هه‌روه‌ها وه‌رچه‌رخانێكی مه‌زنی به‌خۆداچونه‌وه‌ی سێكته‌ره‌كانی خزمه‌تگوزاری و ئاستی وه‌به‌رهێنان و دیاریكردنی شوێنی عێراقه له پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا، فاكته‌ری سه‌ره‌كی شكستی كورد هه‌میشه ئه‌وه بووه كه‌به‌رامبه‌ره‌كانمان هه‌میشه له‌ڕووی سیاسیه‌وه مه‌غرورنه‌بون و پاڵپشت به یاسا‌و ڕێنماییه ده‌ستوریه‌كان هه‌ڵسوكه‌وتیان كردوه‌و بارودۆخی هه‌رێمی و ناوخۆیی و نێووده‌وڵتیان له‌به‌رچاوگرتوه، نه‌بونی ئامار و داتاكان هه‌میشه له‌مپه‌ر بوه‌و بۆ ڕێكه‌وتنه سیاسیی و ئابوریه‌كان، به‌غیابی ئامارێكی ووردو گشتگیر سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان له‌ڕه‌وڕه‌وه‌ی پێشكه‌وتن دابڕاون، چونكه زانكۆكان و ناوه‌نده ئه‌كادیمیه‌كان به‌توێژینه‌وه‌كانیان ناتوانن ئه‌نجامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه به‌بێ بونی ئامارێكی وورد فه‌راهه‌م بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ڕه‌چه‌ڵه‌كی ووشه‌ی ئامار له زمانی لاتینیه‌وه به‌مانای (ده‌وڵه‌تی سیاسی) دێت، واته به‌و مانایه‌ی یه‌كه‌م هه‌نگاو كه‌ده‌وڵه‌ت ده‌بێت گرنگی پێ بدات كۆكردنه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كانه، لێره‌وه تێده‌گه‌ین چه‌مكی ئامار چه‌نده له‌ڕوی ئابوریه‌وه گرنگه دوو هێنده له‌ڕووه سیاسیه‌كه‌یه‌وه قوڵتر ڕه‌گ له‌ناوه‌ندی بڕیاردا ده‌چه‌قێنێت به‌تایبه‌ت له سیسته‌می حكومڕانی ده‌وڵه‌تێكی وه‌ك عێراق، هۆشیاری تاكی كوردیش به‌شێكی زۆری ئه‌م شكسته‌ی به‌رده‌كه‌وێت و ره‌ِنگ بێت په‌رچه‌كرداری برینداری كه‌سایه‌تی كورد‌و سته‌م و نادادی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوخۆیی بێت به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه كه‌بوه‌ته ده‌رفه‌تێكی زێڕین بۆ نه‌یاره‌كان و به‌شێكی به‌رچاوی هاوڵاتیانی كوردستان له‌پرۆسه نیشتمانیه‌كاندا به‌شداری نه‌كه‌ن به‌پێچه‌وانه‌شه نه‌یاره‌كانمان توانیویانه هێزی خۆیان له‌ڕووی یاساییه‌وه سه‌قامگیربكه‌ن و ئێمه‌ش نا‌ئومێد بكه‌ن.
سه‌رژمێری هه‌نگاوێك بۆ وێناكردنی واقیعی دیمۆگرافی
224