Home هەواڵسمینارێك  لەسەر جینۆسایدی كورد  لە  كۆنگرەی 23 ی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە شاری لاهای هۆڵەندا

سمینارێك  لەسەر جینۆسایدی كورد  لە  كۆنگرەی 23 ی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە شاری لاهای هۆڵەندا

by admin
0 کۆمێنتەکان 136 بینینەکان

سمینارێك  لەسەر جینۆسایدی كورد  لە  كۆنگرەی 23 ی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە شاری لاهای هۆڵەندا

تۆری (  KONCICC)  بە هاوكاری بەشێك لە رێكخراوەكانی تایبەت بە جینۆساید, لە چوارچێوەی كۆنگرەی 23ی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە شاری لاهای هۆڵەندا, رۆژی سێشەم 3-12-2024 كاتژمێر 8:30 بەیانی بۆ 9:45 بەیانی, لە هۆڵی ( Antarctica), لە چوارچێوەی چالاكییەكانی ASP23سمینارێك رێك دەخات بە ناونیشانی ( مانەوەی شوێنەوارەكانی جینۆساید و كیمیاباران  لە كوردستانی عێراقدا), تیایدا كۆمەڵێك دادوەر, پارێزەر, نووسەر, چالاكوان و قوربانی بەشداری دەكەن.

هاوكات پیشانگایەك  لەسەر جینۆسایدی گەلی كوردستان  لە  ئامادەكردنی وێنەگر باست عەبدلجەبار….. هەموو رۆژەكانی كۆنگرەكە نمایش  دەكرێت.

– مامۆستا حەمەی حەمە ساڵەح …… كاریگەری چەكی كیمیایی لە كاتی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنفال لە كوردستانی عێراق ١٩٨٧ – ١٩٨٨ 

– دادوەری خانەنشینی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقی عەباس حەمزە خدر  ستانداردەكانی دادگاییكردنی دادپەروەرانە لە هەڵسوكەوتی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق

– پارێزەری خۆبەخش  ئەیاد كاكەیی  هەوڵەكانی قوربانیانی چەكی كیمیاوی شاری هەڵەبجە  بۆ بە دادگایی گەیاندنی  كۆمپانیاكانی چەكی كیمیاوی

– قوربانی  رزگاربوو  دارا محەمەد عەلی ساڵەح ….. خەریك  بوو زیندە بە چاڵ  كرێم

– چالاكوانی جوتیاری عوبێد محەمەد داود شوان …..(كێشەی زەوی جووتیارانی كورد و توركمان لە كەركوك) مێژوو و دەرفەتەكانی چارەسەر . 

پارێزەر  رەمزیە محەمەد ساڵەح جەباری  و چالاكوان مریەم كەریم فەتاح  بەرەو رووبوونەوەی بە شودانی كچانی 9 سالانە لە عێراق  وەك تاوانێكی نێودەوڵەتی.

 

بەڕێوەبەری  سمینار  هێمن  حەسیب .

 ئامادەكاری  سمینار   عەلی مەحمود 

بۆ پەیوەندیكردن:  عەلی مەحمود : واتس ئاپ   009647503714620

 

لێدوانێک بەجێ بهێلە