غالب محمد علی:
لەشەوێکی تاریک و ساردی گەرمیاندا دەسەڵاتێک کە بەخوێنی کەس و کاری کاوە و شیرینەکان دروستببوو، سڵی نەکردەوە و بەدەستڕێژی گولە شیرینیان بێکەس و ئامەدیان بێ باوک و کاوەیان لە باوەشی دایکی بۆ هەمیشە دابڕی، یادگارییەکیان بۆ دایکی بەجێهێشت فیشەکی سەر سەرپۆشەکەی سەری بوو، بەڵێ ئەوە ئەو دەسەڵاتەیه کە ڕۆژانە خەریکی دزی و تاڵانی و ڕفاندن و تۆقاندنی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمەیە، خەریکی بڕین و دزینی مووچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانە، دەسەڵاتێک کەبڵێی تۆ دز و داگیرکاری بتڕفێنێت و زیندانیت بکات و تیرۆرت بکات، هەر دەسەڵاتی کوردیە.
یادکردنەوەی شەهیدانی قەڵەم و حەڤدەی شوبات و شەهیدانی ڕێگەی ئازادی، پەیامێکە بۆ دەسەڵاتی زاڵم و ستەمکار کە شەهیدانمان لەیاد نەکردوە، ڕۆژێک لە دادگایەکی سەربەخۆ و بێلایەن دەبێت بەسزای خۆتان بگەیەنرێن جا درەنگ بێت یان زوو.
کاوە بەسەر بەرزی ژیاو بەسەربەرزی دونیای جێهێشت.
ئێوەش وەک هەمیشە لەبەردەم نەفرەتی گەل و غەزبی خودادابن و سەرزی زلتان شۆڕتربێت، تائەوکاتەی ئەوکەسانە ئاشکرادەکرێن لە پشت تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانیەوەبوون، ئەوە یەکێتی بەتایبەت ئەوانەی لە لوتکەی حزبەکەدان بەرپرسن لە خوێنی کاوە گەرمیانی.
کاوە گەرمیانی بۆهەمیشە لەیادمان دەمێنێتەوە
35