Home بیروڕا لە یانزە هەمین ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانیدا لە شاري مانچستەردا کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی رێکخرا

لە یانزە هەمین ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانیدا لە شاري مانچستەردا کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی رێکخرا

by admin
0 کۆمێنتەکان 6.5K بینینەکان

شەهیدی حەق بێژی کاوە گەرمیانی
لە هەڵوێستنامەی (ريبوار ياسين فتاح ):

لە یانزە هەمین ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانیدا گردبونەوەیەک ساز كرد لە (ولاتي بەریتانیا
شاري مانچسته ر ،) لە بەرواری ٥ /١٢ /٢٠٢٤. 
١٢:٣٠ نیوەڕۆ .

شوێن و پۆست کۆدی گردبوونەوەکان:

مانجستەر: Embankment , Cathedral Approach, Salford M3 7FB

ئازیزانم، سڵاوتان لێ بێ!
کارێکی بەجێ ئەنجام دەدەن و ئەرکێکی ئەخلاقیش جێبەجێ دەکەن، کە یادی ئەو ڕۆڵە بەئەمەکەی کوردستان بەرز ڕادەگرن و هاوچارەنووسیی خۆتان لەگەڵ گەرمێنی ڕەشپۆش نیشان دەدەن. کاوە لە پێناوی ئێمەدا ئەو ڕێیەی هەڵبژارد و لە پێناوی ئێمەشدا سەری خۆی دانا.
کاوە لە ولاتێکدا شەهید کرا، کە نە سیستەمی بەڕێوەبردنی تێدایە، نە دامودەزگە، نە دادگە، نە دەستوور و نە یاسا، هەر بۆیە نابێ چاوەڕێی بەردادکردنی تاوانبارانی ڕاستەقینە بین. تا حاڵی ئەو “هەرێم!“ە بێسنوور و لەتلەتەی باشوور وەک حاڵی “فولکەی بەتەمای خوا”ی هەولێر بێ، ئەم ئەنفالە کپ و لەسەرخۆیەی سروشت و فەرهەنگ و مرۆڤ هەر بەردەوام دەبێ.
ئەوەی کاوەی شەهید کرد، چڵەپۆپەی دەسەڵاتی نەخوێندەواری سیاسی و مافیای ئابوورییە، کە گەلی باشووری کوردستانی کردووە بە کرێچیی خۆی و وڵاتیشی کردووە بە کۆمپانیایەکی خوێنمژ و سامانمژ و بەهرەمژ و هۆشمژ و ئازادیمژ. تا ئەو دەسەڵاتە رەهایە بمێنێ، دەبێ کاروانی سووری کاوە و سەردەشت و سۆران و دوعاکان هەر بەڕێوە بێ.
تا وڵاتمان نەبێتە مەڵبەندی یاسا و هاونیشتمان، تا گەورەیی مرۆڤ، بە گیان و جەستەوە، نەبێتە تەوەری تەوەرەکان، ئەوا لەمەولاش سەید ئەکرەمەکانی بادینان لە زیندانەکاندا دەژاکێن و چاوی هەولێرییان بە فشەدەرمان کۆرە دەکرێن و جادەکانی شاری هەڵمەت و قوربانی بە خوێنی ڕێژوانەکان دەڕەنگێن و کەرکووکی موقەددەس دەخرێتە بەر ١٤٠ ساتۆری زڕتەبۆزان و دەرگەکانی سنووری دەستکرد لەسەر هاوخوێنانی ڕۆژاوامان کونبڕ دەکرێن.
ئەوانەی کاوەیان شەهید کرد، هەر ئەوانەن کە ڕۆژانە دایک و خوشکانمان دەکوژن و دەسووتێنن، کەسوکارمان بە ڕووداوی هاتوچۆ لە خوێن دەگەوزێنن، گوندەکانمان لە خامۆشی و شارەکانمان لە ژەهرەدووکەڵ هەڵدەکێشن، قوتابخانەکانمان دەکەنە چاڵی جەهل و نەخۆشخانەکانمان پڕتر و پڕتر دەکەن.
بکوژانی کاوە هەر ئەوانەن، کە بیست ساڵ پترە زمانی کوردی هەڵدەتەکێنن و نووسەر و هونەرمەند و میدیاکار و شانۆکارانمان زەلیلی دەستی کادیرانی نەخوێندەوار دەکەن.
ئەو دەسەڵاتە، بێ ئەوەی کێشەی سنووری چارە کردبێ، بگاتە هەر بستە زەوییەک، کە بۆنی نەوت و گازی لێ بێ، کونێکی تێ دەکا و بۆڕییەک دادەچەقێنێ و ڕەوە تانکەرێکی تێ بەردەدا!
ئەو دەسەڵاتە تەنیا بۆن بە بنزەوییەوە دەکات و قەت بیر لەوانە ناکاتەوە، کە لەسەر زەوی دەژین!
ئەو دەسەڵاتە گرنگی تەنیا بە کون و بۆڕی و تانکەر دەدا!
سەرەخۆشیم بۆ هەمووان و خشتە گڵینەکانی ماڵی شەهیدیش ماچ دەکەم.

ريبوار ياسين فتاح

 

لێدوانێک بەجێ بهێلە