ريبوار ياسين فتاح:
ماوەی یەك ساڵە یەك دۆلار لە داهاتی نەوت خەرج نەکراوە بۆ مووچە، بۆ پرۆژە، بۆ هەر خەرجییەکی گشتی لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە.
لە پاڵ ئەمەیش، شەش مانگە لە داهاتی ناوخۆ و گومرگیش نە نێردراوە بۆ بەغدا، لەکاتێکدا ئەم بەرپرسانە دەیانگووت: “داهاتی ناوخۆومان زیاتر لە سێسەد ملیارە، كەچی دوو مانگە مووچە نەدراوە، مووچە خۆران!!”
سەیر لەوەدایە بەیانامەی برادەران دەڵێن (بەرپرسیارێتی گشتی و گەورە لە ئەستۆی حکومەتی ئیتیحادیە سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم)، لەوەش سەیرتر داوای دەنگیش لە خەڵك دەكەن بۆ هەڵبژاردنەکان.
پێم ناڵین: ئیدی بوون و ڕۆڵی ئێوە چییە؟
ئەگەر حکومڕانی بیریتیبێ لە دروستکردنی لیستی مووچە و لیستەکە پڕ بێت لە هەڵە و کەموکوڕی ئیدی کەڵکی ئەو حکومڕانیە، چییە؟
بیرتان نەچێ، بێ کارەبایی، گرانی و نەبونی نەوت، پاشەکەوتو لێبڕینی مووچە، نەدانی چەندین مانگی مووچە، پەکخستنی سیستەمی تەندروستی و پەروەردەی حکومی.
بێکاری و دانەمەزراندنی دەرچوانی کۆلیژو پەیمانگاکان.
فرۆشتنی خاکی نیشتمان، کە بەخوێنی شەهیدان بەدەست هات، کلکایەتی وڵاتانی هەرێمی.
…..
تخوا شورەیی و عەیبە نیە.
ئەم میلەتەی ئێمە ساڵانێکە ئەناڵێنێ بەدەس…
نابەرابەری و بێ مووچەیی و نەبونی ئاوو کارەبای…!
بەتایبەتیکردنیان و ڕوتانەوەی هاوڵاتیان…
نەدانی مووچە و لێبڕین و پاشەکەوت و دزینی قوتی ماڵو منداڵتان.
نەبونی کارەبای ڕێگاو بانی کارەساتاوی و دانەمەزراندنی دەرچوانی زانکۆو پەیمانگاکان و
نەبونی هەلی کارو دەستەبەرکردنی مافی بێکاری.
پەکخستنی کەرتی گشتی خزمەتگوزاری و بەتایبەتکردنی.
دزینی بەرهەمە نەوتی و نانەوتیەکانی داهاتی نیشتمانی و بێبەری کردنی خەڵکی لەو مافە.
گرانی بازاڕاو قورسکردنی ژیانی هەژارن.
ساڵی پاریش بە هەمان شێوە دەستی دەستیتان بە مووچەی ئەم خەڵکەوە کرد، تا لە کۆتاییدا ٣ مووچەتان نەدا و خۆتان لێکرد بە کەڕەی شەربەت! دواتریش وتتان دەی قەینا لەمساڵەوە هەموو مانگێک مووچە دەدەین و یەک مووچەش نافەوتایت! کەچی ئەوەتا تا
ئەوەی ئەمساڵیش تا ئێستا روونە ئەوەیە، هەو مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ وەکو پار دیزەبەدەرخۆنە بکەن و دواتریش بڵێن: “دەی قەینا لە ٢٠٢٥ەوە هەموو مانگێک لە وادەی خۆی مووچەکانتان دەدەین”، بە کوردیەکەی هەمان تاس و هەمان حەمامە.
ئه م دەسەڵاتداریەی لەم هەرێمە هیچ ڕێگایەکی بۆ هیوای چاکبون نیە، چونکە نەدەیەوێ خۆی چاکبکات، نەترسیشی لە معارەزەو شەقامو میلەت هەیە..!