Home ڕاگەیاندنی رۆژنامەوانیڕفاندنی ڕەشا ناصر لەلایەن ئیسلامیەکانەوە سەرەتایەکی مەترسیدارە!

ڕفاندنی ڕەشا ناصر لەلایەن ئیسلامیەکانەوە سەرەتایەکی مەترسیدارە!

by admin
0 کۆمێنتەکان 70 بینینەکان

ڕەشا ناصر نوسەر و مامۆستای زمانی عەرەبی لە زانکۆی (حمص) لە سوریا، نزیکەی هەفتەیەکە لەلایەن گروپێکی چەکداری ئیسلامیەوە ڕفێندراوە و تا ئێستا چارەنوسی دیارنیە،ئەگەرچی هەواڵی تیرۆرکردنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی سوریادا بڵاوبوەوە، کە شەپۆلێکی فراوانی لە توڕەیی و ناڕەزایەتی لەناو کۆمەڵگای سوریادا بەدوای خۆیدا هێنا، بەڵام دەزگا ئەمنیەکانی (حمص) هەواڵی کوشتنەکەیان بەدرۆخستەوەو ڕایانگەیاند کە گەڕان بۆ دۆزینەوەی بەردەوامە….

جێگای ئاماژەیە ڕفاندنی (ڕەشا ناصر) دوای ئەوە دێت کە لەڤیدیۆیەکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی باسی لەوەکردبوو کە ئامادە نیە نەریت و هەڵسوکەوتێك قبوڵ بکات کە بەسەریدا بسەپێندرێت.

گومان لەوەدا نیە کە دوای بەدەسەڵات گەیشتنی هەیئەتی تەحریری شام و رەخسانی زەمینەی سیاسی بۆ بڵاوبوونەوەی گروپە تیرۆریستە ئیسلامیە چەکدارەکان لە سوریادا، دەرفەتەکان بۆ زاڵکردنی فەزای سیاسی کۆنەپەرستانەی ئیسلامی بەسەر کۆمەڵگای سوریادا بە پشتیوانی دەوڵەتانی کۆنەپەرستی ناوچەکە، زیاتر بووە. دەیان گروپی چەکداری ئیسلامی لە هەوساربەربوو، لەژێر باڵی حکومەتی ئیسلامی ئەحمەد شەرعدا دەستیان داوەتە تیرۆرو کوشتنی هەڕەمەکی بۆ ترساندن و تۆقاندنی خەڵك بەناوی بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەکانی رژێمی ئەسەدەوە!

ڕرفاندنی ڕەشا ناصریش پەیامێکە بۆ هەموو ژنانی سوریا کە نایانەوێت مل بە یاساو نەریتە داڕزیوە ئیسلامیە کۆنەپەرستەکانەوە بدەن. حکومەتی ئیسلامی شەرع، وەکو هەموو رڕژێمێکی کۆنەپەرست و سەرکوتگەر لە دۆخی ناجێگیری سیاسیدا، بەمەبەستی دامەزراندنی پایەکانی  دەسەڵاتی سەرکوتگەرانە و دژە ئینسانی خۆیان، سەرەتا دەست بۆ تیرۆر و کوشتنی کوێرانەی یەکسانیخوازان و ئازادیخوازان و لایەنگرانی مەدەنیەت و کرانەوەو مافەکانی ژنان دەبەن. تابەوجۆرە کۆنترۆڵی کۆمەڵگا بکەن و هەموو دەنگێکی ناڕازی ،پێشکەوتنخوازو دادپەرور  کپ و خەفە بکەن..

ئێمەڕفاندنی ڕەشا ناصر، بە سەرەتای مەترسیەکی گەورە بۆسەر مافەکان و ئایندەی ژیانی ژنان و سەرجەم کۆمەڵگای سوریا دەزانین. بۆیە دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ هەموو ئەو دەنگە ناڕازیانەی دژی تاوانی ڕفاندنی ڕەشا ناصر وەستاونەتەوە. ژنان و پیاوانی سوریا دەبێ ڕێگا نەدەن تیرۆریستانی ئیسلامی دەسەڵاتێکی ڕەش و دڕندەی دیکەی وەکو رژێمەکەی ئەسەدیان بەسەردا بسەپێننەوە. دەبێ لەم سەرەتایەوە جەنگی خۆیان دژی هەوڵەکانی کۆنەپەرستان، تیرۆریستان ڕابگەیەنن ، بەرگری لە خۆیان و ئایندەیان بکەن

دەستەی ئامادەکاری بۆ  کۆنفرانسی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان

٢٧ی ١ی ٢٠٢٥

 

لێدوانێک بەجێ بهێلە