Home ڕاگەیاندنی رۆژنامەوانی ٢٢٩ پارێزەری ئێران داوای ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدانی سێ زیندانی سیاسیی ژن دەکەن

٢٢٩ پارێزەری ئێران داوای ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدانی سێ زیندانی سیاسیی ژن دەکەن

by admin
0 کۆمێنتەکان 51 بینینەکان

پارێزەری ئێران ڕایانگەیاند، داوای ڕاگرتنی دەستبەجێ سزای لەسێدارەدانی پەخشان و وریشە و شەریفە دەکەین، دەشڵێن، سزای ئەو ژنانە کاریگەری لەسەر نەتەوە و هەستی جیاکاریی لە نێو هاوڵاتییانی کورددا دەبێت.

ئاوێنە: ٢٢٩ پارێزەری ئێران دژی پەسەند کردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی و شەریفە محەمەدی نامەیەکیان ئاڕاستەی سەرۆکی دادوەری ئێران کردووە کە تێیدا هاتووە، داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی و شەریفە محەمەدی دەکەین، دەبێت دووبارە پێداچوونەوە بە کەیسەکانیان بکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، سزای لەسێدارەدانی ئەو سێ ژنە نەک تەنها پێچەوانەی بنەماکانی ئیسلام و مرۆڤایەتی و مافەکانی مرۆڤە، بەڵکو پێچەوانەی پابەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئێرانە سەبارەت بە مافی ژیان و پرۆسەی یاسایی.

دەشڵێن، ئەو سێ ژنە لە لێواری مەرگدان و جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدانەكەیان کاریگەری لەسەر هاوسۆزی نەتەوەیی و هەستی جیاکاری لە نێو هاوڵاتییانی کورددا دەبێت.

جێگای ئاماژەیە، لە ٨ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا لەلایەن دادوەری کوژراوی ئێران عەلی ڕەزاینی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی ژنە چالاکوانی کورد پەسەند کرا، هەروەها لە ١٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لەلایەن قاسم سەلاوەتی سزای لەسێدارەدان بەسەر وریشە مورادی سەپێندرا. لە ١٣ـی مانگی شووباتدا دووبارە سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی پەسەند کرا.

سەرچاوە وێبسایتی ئاوێنە

لێدوانێک بەجێ بهێلە