شوان سدیق:
یەکەم: لە سلێمانی پارێزگار دەسەڵاتی نیە، میلیشیاو حزب ڕۆڵی هەیه، لە گرتن و کوشتن و بڕیارەکان.
پارساڵ هەموومان بینیمان، سەرۆکی حزب، بافڵ تاڵەبانی چەکداری بردە سەر کابرای سەرۆک خێڵ وقەڵاکەی ڕووخاند.
کەچی لەم چەند ڕۆژە پارێزگار دڵخۆشی دەربڕی بەشداربووە لە شیرینی خوادنەوەی سوڵحە عەشارییەکەیان.
دووەم: لە هەولێر بەهەمان شێوەی سلێمانی، پارێزگار ناتوانێ بڕیار لەسەر دەستێوەردانی کاروباری پاراستن و زێرەڤانی بدات.
ئەوان هێزیان بردە دێگەڵەو خۆپیشاندەرانیان سەرکووت کرد، ڕۆڵی پارێزگار تەنیا کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیەکەبوو گوتی “میوانی بێفەڕ وەرناگرین!
سێیەم: کەرکووکیش هەمان دۆخی هەولێر سلێمانی، حزب و میلیشای سونەو حەشدی شیعە ڕۆڵ دەگێڕن، ڕووداوی ئەمڕۆ ١٧ی شوبات، هێرشی میلیشیای عێراقی بۆسەر جووتیارانی کورد بەڵگەیە کە یاساو ئیدارەی شارەکە هیچ بەدەستن!
چوارەم: گرفتەکە یاسا نیە، گرفتەکە دەسەڵاتی جێبەجێکردنە،گرفتەکە ئەوەیە حزب و میلیشیا نایەڵن دەسەڵاتی خۆجێی پارێزگاکان ڕۆڵێکی سەرەکی و مەدەنی و نیشتیمانی بگێڕن، هاوڵاتی هەست بەئاسایش بکات. بۆیە خۆتان مەخەڵەتێنن بەئاسانی ئەم بابەتە چارەسەر نابێ، چوونکە حزب و گرووپەکان لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکەش “هەولێر،کەرکووک،سلێمانی” بەرژەوەندیان لەم فەوزایە!
دۆخی کەرکووک، هەمان دۆخی هەرێمە!
38