Home بیروڕا لەژێر سایەی دەسەڵاتی حزبەکانی دەسەڵاتی کوردستاندا!

لەژێر سایەی دەسەڵاتی حزبەکانی دەسەڵاتی کوردستاندا!

by admin
0 کۆمێنتەکان 154 بینینەکان

ريبوار ياسين فتاح:     

جوتیاران لەساڵانی نەوەتەکان لەچەندین شوێن ناڕەزایەتییان نیشاندا لەدژی چەوسانەوەی ئاغاکان کەبەزۆر دەستیان بەسەر زەوی یەکاندا گرتبوون لەسەردەمی حزبی بەعسی فاشیزمی دەسەڵاتی ڕابردوودا بەڵام حیزبەکانی بنەماڵەی دەسەڵاتداری کوردستان لەجیاتی چارەسەری کێشەی زەوی یەکانی جوتیاران باوەشیان بۆ ئاغا وبەگەکان کردەوه چارەسەری کێشەی زەوی جوتیارانیش دزە بەدەرخۆنەکرا ،لەگەڵ ئەوەش چەندین چەندین جوتیاری تێکۆشەریش کرایە قوربانی لەناوچە جیاوازەکانی کوردستان .

هەمیشە دەسەڵاتی بنەماڵەی دەسەڵاتی کوردستان کێشەکانی خەڵک و کێشە چینایەتی یەکانی نەک هەر فرامۆش کردووە بەڵکو بۆبەرژەوەندی سیاسی وبنەماڵەیی دەسەڵاتی خۆیان لەپێناوی مانەوەیان بەکارهێناوە .

لەئێستاشدا ئەو کێشانەی بەناوچەی جێ ناکۆکەکان ناسێندراوە هەر ئەوە ئامانج وسیاسەتییان بووە نەک هەنگاوی کرداری بنێین بۆچارەسەر، هەرئەمەشە ماددەی ١٤٠کەباس لەچارەسەری ئەو کێشانە دەکات بەڵام حیزبەکانی عێراق وکوردستان نایانەوێت چارەسەربکرێت بەڵکو هەمیشە دەیانەوێت بۆ بەرژەوەندی حیزبی وهەڵبژاردنەکان هەست وسۆزی ناسیۆنالیستی ونەتەوایەتی پێ بجوڵێنن خەڵک بکەن بەگژ یەکتری دا لەسەر جیاوازییە نەتەوەیی ودینی یەکان .

ئەمەش لەپێناوی مانەوەی خۆیان لەدەسەڵات ودرێژەدانیان بەدزی وچەوسانەوەی زیاترە .هەتا خەڵکی ناڕازی پەرشوبڵاوبکەن نەک هێزی شۆڕشگێڕانەی ئاڵوگۆڕی ڕیشەی خەڵکی ناڕازی خۆیان وسیستەم ودەسەڵاتیان ڕاببماڵێت.

چارەسەر هێزی ناڕەزایەتی بزوتنەوەی جەماوەری بەئەڵتەرناتیڤی ئینسانی کە ئامانج وخواستە ڕەواکان بەدی بهێنێت دەتوانێت ژیانێکی باشتر بەدی بهێنێت ناکرێت هەرگیز خامۆش وبوەستێت چونکە هەنگاوەکانی دەبێت وەرچەرخانی کرداری ژیانێکی ئازاد وبەرابەرویەکسان لەئایندەی

 

 

 

لێدوانێک بەجێ بهێلە