
دوو: لەساڵی ٢٠٢٥دا؛ بابایەکی “چەپی نوێ و کۆنە شۆڕشگێڕ”، زیاد لە سەدو پەنجا چەکدار، پاسەوانی میوانخانەکەی دەکەن لە خانەقین؛ کەچی دەڵێ ” لەساڵی ١٩٩٣، بەپەکەکەم وتووە خەباتی چەکداری باوی نەماوە”.
ئەمە کۆمیدیا نەبێ چیە؟ ئەمە مشتێکە لە خەروار و هەیە بە لیوا پارێزگاری لە قافڵەی دزی و بارە نەوتەکانی دەکات. کەچی لێمانبووەتە غاندی و نەسیحەتی کوردەکانی تر دەکات.
بەڵام ئەم بەڕێزە ئەم داوایە نەک لە حەماس ناکات؛ تەنانەت لە ھێزە چەکدارەکانی نزیک لە ئیخوانیشی ناکات کەعیفرینیان داگیرکردوەو ڕۆژانە بەپاڵپشتی ئەردۆغان؛ پەلاماری کوردەکان دەدەن لە بەنداوی تشرین و دەوروبەری.
ئەمە تراژیدیا نەبێ، ئەدی چیە؟
چوار: مافی بەرگری لە خود، مافێکی سروشتی و یاسایی گرنگە کە زۆربەی سیستەمە یاساییەکان دەیناسن. ئەم مافە بە شێوەیەکی گشتی ڕێگا بە تاکەکان دەدات کە خۆیان لە مەترسی و هەڕەشەی لەناکاو بپارێزن، بە هێزێکی گونجاو و ڕەوا. لە چوارچێوەی مافی مرۆڤدا، هەرچەندە پەیماننامەیەکی نێودەوڵەتی بە ڕوونی مافی بەرگری لە خود دیاری نەکردووە، بەڵام بنەماکانی لەگەڵ مافە سەرەکیەکانی مرۆڤ، بەتایبەت مافی ژیان و ئاسایش، هاوئاهەنگن.
فەلسەفەی مافی بەرگری لە خود لەسەر بنەمای ئەوە دامەزاوە؛ کە هەر تاکێک مافی سروشتی هەیە بۆ پاراستنی خۆی لە هەڕەشە و دەستدرێژی. هەرچەندە ئەم مافە گرنگە، بەڵام سنووردار و بەرپرسیارانەیە. واتە بەرگری دەبێت لەگەڵ هەڕەشەکە بە ڕادە و شێوەیەکی یاسایی و ئەخلاقی بێت. تاکەکان دەبێت پێش پەنابردن بۆ توندوتیژی، ڕێگای ئاشتیانە و دوور لە زیان تاقی بکەنەوە.
کورد، وەک نەتەوە مافی بەرگری لەخۆی ڕەوایە ئەگەر چی مافەکەش بە هەڵگرتنی چەک و بەرخۆدان بێ.