Home ڕاپۆرت دوا سەرژمێری چیمان پێ ئەڵێت؟!

دوا سەرژمێری چیمان پێ ئەڵێت؟!

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 92 بینینەکان

– سێیەکی دانیشتوانی کوردستان لەخوار 15 ساڵیەوەن

– چۆن لەداهاتوودا ئیشیان دەستئەکەوێت!


    لەدوا سەرژمێری عیراقدا   .31.68% دانیشتوانی هەرێمی کورستان لەخوار تەمەنی 14 ساڵیدان. ئەو سەرژمێریە پێمان ئەڵێت نزیکەی سێیەکی کۆمەڵگای کوردستان هێشتا پێکهاتەیەکی کۆمەڵایەتی بێدەنگە و چاوەڕوانی دنیایەکی تازەن کە پێویستە باوانیان لەئێستاوە ئامادەکاری بۆ بکەن، واتا زیاتر لە  31% هاوڵاتیان هێشتا داوای ماف و بەرکەوتەی خۆیان لە خزمەتگوزاری پێداویستیەکانیان نەکردوە، بەجۆرێکی تر هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی داهاتوو ئەکەوێتە بەردەم بەرپرسیاری دابینکردنی کارو بژێوی و خزمەتگوزاری سوپایەکی گەنج کەهەڵگری هۆشیاری و خواستی ژیانێکی شایستەن.
    بەگوێرەی ئەو سەرژمێریە ئەوانەی لەنێوان  5-14 ساڵدان کە 21% دانیشتوانی هەرێمن، لەداهاتوویەکی نزیکدا ئامادەن بێنە بازاڕی کار و بەدوای ئیش و گوزەرانی خۆیاندا بگەڕێن، ئەوانی تریش لەماوەی 15-20 ساڵی داهاتوو وەکو یەدەگی هێزی کار پێ ئەنێنە ئەو بازارە پڕ لە کێبەرکێیە, ئەمە جگە لەو کەسانەی تەمەنیان لە نێوان15-30 ساڵدایە و ئێستا بەشێکیان رووبەڕووی دیاردەی بێکارین کە بەوانەوە گەنجان زیاتر  50% کۆمەڵگای کوردستان پێکئەهێنن.
 
  بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان لەعیراق ساڵانە 500 – 600 هەزار کەسی تازە دێنە بازاڕی کارەوە کە بێگومان بودجەی گشتی ئەو وڵاتە توانای بەگەڕخستنی ئەو سوپا زۆرەی نییە، لە هەرێمی کوردستانیش بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا ساڵی 2022 زیاتر لە 38759 دەرچووی زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکان  هاتونەتە بازاڕی کارەوە، بێگومان ژمارەی دەرچوانی  زانکۆ ئەهلیەکان و ئەوانەی هەڵگری بڕوانامە نین زۆر  لەو ژمارەیە زیاترن، گەر بودجەی ساڵی 2019 ی عیراق وەکو نموونەی بەر لە کۆرۆنا بەکارببەین بۆ تێگەیشتن لە توانای عیراق و هەرێمی کوردستان بۆ بەرخورد لەگەڵ ئەو دەرکەوتە تازەیە، ئاماژەکان دڵخۆشکەر نین، چونکە لەو ساڵەدا وەک لێکۆڵینەوەکان باسی ئەکەن بودجە تەنیا 50 هەزار هەلی کاری دروست کردوە، بودجەیەک 75% بۆ خەرجی بەکاربردن بێت و لەوەشدا 22% بۆ بواری سەربازی و ئەمنی بێت و پەروەردە تەنها 9% تەندروستیش 3% بێت، ئەو جۆرە لە بودجە توانای ئەوەی نابێ خواستی کۆمەڵگایەکی گەنج سەوز بکات، هەرێمی کوردستانیش گیرۆدەی هەمان پەتای دەوڵەتی رەیعی عیراقەو زیاتر لە 70% بودجەکەی بریتیە لە خەرجی بەکاربردن و سەرەنجام بەرهەمهێنانی کۆمەڵگایەکی بەرخۆری دوور لەبەرهەمهێنان، ئەمە سەرەڕای نەبوونی بودجە لەساڵی 2014-و  قەیرانی سەختی دارایی.

    هەر لەو چوارچێوەیەدا هەندێ لێکۆڵینەوە ئەوە ئەخەنەڕوو ساڵی 2022 لە عیراقدا 250 هەزار هەڵگری بڕوانامەو 500 هەزار کەسی بێ بڕوانامەو ناکارامە هاتونەتە بازاری کارەوە. کە کۆی بازارەکە تەنیا توانای دروستکردنی 100-150 هەزار هەلی کاری هەبووە. بەوپێیە350  هەزار کەس لەسەروی پێویستی بازاڕ بوون ،گەر بەگوێرەی هەمان سەرژمێری وای دابنێین کوردستان 14% دانیشتوان بێ ئەوا لەو ساڵەدا لە کوردستان 105 هەزار کەس هاتونەتە بازاری کارەوە کە بێگومان توانستی هەرێمی کوردستان کەمترە لە رەخساندنی هەلی کار بە هۆی فشاری بەغدا بۆ سەر بەشە بودجەی هەرێم، تایبەت بەم بابەتە سایتی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە راپۆرتێکدا ئاماژە بەوە ئەکات وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەساڵی 2018 تا چوار مانگی یەکەمی ساڵی 2024 بەگشتی  165627 کەسیان وەگەڕخستوە لەوانە 137380 کەسیان خەڵکی هەرێمن. واتا بۆ ماوەی  6.5 ساڵ ونیو ساڵانە 21465 هەزار هەلی کاریان رەخساندوە هەر لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ساڵی 2023 بە سایتی کوردستان 24ی راگەیاندوە وەزارەتەکەیان لە ماوەی چوار ساڵدا  12400 هەلی کاری دروست کردوە لە رێگای پێدانی مۆڵەت بە پڕۆژەی پیشەسازی و بازرگانی و گەشتیاری بە سەرمایەی یەک ملیار دۆلار .
لەبودجەی ساڵی 2023-ی عیراقدا رێژەی زیاتر 19% بودجەی بەکاربردن بۆ بواری ئەمنی و سەربازی تەرخانکراوە، جگەلە 3 ترلیۆنی تری بودجەی وەبەرهێنان، بەڵام بوجەی خوێندن و پەروردەو ژینگەو تەندروستی هەموویان بەسەریەکەوە  24% بووە، ئەمە دەربڕی لە قەیرانێکی هەیکەلی قورس ئەکات کە عیراق و هەرێمی کوردستان تیایا ئەژین .
   بەجۆریک ئەوانەی لە سەلکی ئەمنی کار ئەکەن 36%سەرجەم موچەخۆرانن، کە عیراقدا لەهەر 10 کەس یەکێکیان کارمەندی حکومەتە، بەڵام ستانداردی جیهانی بریتیە لە یەک کەس بۆ هەر 100 هاوڵاتی.ئەمە جگە لە سستی کەرتی تایبەت لە رەخساندنی هەلی کار و بوونی قۆرخکاری و نەبوونی دەرفەتی یەکسانی دامەزراندن و کارکردن.

 لەدوا سەرژمێری عیراقدا، 31.68% دانیشتوانی هەرێمی کورستان لەخوار تەمەنی 14 ساڵیدان. ئەو سەرژمێریە پێمان ئەڵێت نزیکەی سێیەکی کۆمەڵگای کوردستان هێشتا پێکهاتەیەکی کۆمەڵایەتی بێدەنگە و چاوەڕوانی دنیایەکی تازەن کە پێویستە باوانیان لەئێستاوە ئامادەکاری بۆ بکەن، واتا زیاتر لە  31% هاوڵاتیان هێشتا داوای ماف و بەرکەوتەی خۆیان لە خزمەتگوزاری پێداویستیەکانیان نەکردوە، بەجۆرێکی تر هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی داهاتوو ئەکەوێتە بەردەم بەرپرسیاری دابینکردنی کارو بژێوی و خزمەتگوزاری سوپایەکی گەنج کەهەڵگری هۆشیاری و خواستی ژیانێکی شایستەن.
   

بەگوێرەی ئەو سەرژمێریە ئەوانەی لەنێوان  5-14 ساڵدان کە 21% دانیشتوانی هەرێمن، لەداهاتوویەکی نزیکدا ئامادەن بێنە بازاڕی کار و بەدوای ئیش و گوزەرانی خۆیاندا بگەڕێن، ئەوانی تریش لەماوەی 15-20 ساڵی داهاتوو وەکو یەدەگی هێزی کار پێ ئەنێنە ئەو بازارە پڕ لە کێبەرکێیە, ئەمە جگە لەو کەسانەی تەمەنیان لە نێوان15-30 ساڵدایە و ئێستا بەشێکیان رووبەڕووی دیاردەی بێکارین کە بەوانەوە گەنجان زیاتر  50% کۆمەڵگای کوردستان پێکئەهێنن.
 

  بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان لەعیراق ساڵانە 500 – 600 هەزار کەسی تازە دێنە بازاڕی کارەوە کە بێگومان بودجەی گشتی ئەو وڵاتە توانای بەگەڕخستنی ئەو سوپا زۆرەی نییە، لە هەرێمی کوردستانیش بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا ساڵی 2022 زیاتر لە 38759 دەرچووی زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکان  هاتونەتە بازاڕی کارەوە، بێگومان ژمارەی دەرچوانی  زانکۆ ئەهلیەکان و ئەوانەی هەڵگری بڕوانامە نین زۆر  لەو ژمارەیە زیاترن، گەر بودجەی ساڵی 2019 ی عیراق وەکو نموونەی بەر لە کۆرۆنا بەکارببەین بۆ تێگەیشتن لە توانای عیراق و هەرێمی کوردستان بۆ بەرخورد لەگەڵ ئەو دەرکەوتە تازەیە، ئاماژەکان دڵخۆشکەر نین، چونکە لەو ساڵەدا وەک لێکۆڵینەوەکان باسی ئەکەن بودجە تەنیا 50 هەزار هەلی کاری دروست کردوە، بودجەیەک 75% بۆ خەرجی بەکاربردن بێت و لەوەشدا 22% بۆ بواری سەربازی و ئەمنی بێت و پەروەردە تەنها 9% تەندروستیش 3% بێت، ئەو جۆرە لە بودجە توانای ئەوەی نابێ خواستی کۆمەڵگایەکی گەنج سەوز بکات، هەرێمی کوردستانیش گیرۆدەی هەمان پەتای دەوڵەتی رەیعی عیراقەو زیاتر لە 70% بودجەکەی بریتیە لە خەرجی بەکاربردن و سەرەنجام بەرهەمهێنانی کۆمەڵگایەکی بەرخۆری دوور لەبەرهەمهێنان، ئەمە سەرەڕای نەبوونی بودجە لەساڵی 2014-و  قەیرانی سەختی دارایی.
 

  هەر لەو چوارچێوەیەدا هەندێ لێکۆڵینەوە ئەوە ئەخەنەڕوو ساڵی 2022 لە عیراقدا 250 هەزار هەڵگری بڕوانامەو 500 هەزار کەسی بێ بڕوانامەو ناکارامە هاتونەتە بازاری کارەوە. کە کۆی بازارەکە تەنیا توانای دروستکردنی 100-150 هەزار هەلی کاری هەبووە. بەوپێیە350  هەزار کەس لەسەروی پێویستی بازاڕ بوون ،گەر بەگوێرەی هەمان سەرژمێری وای دابنێین کوردستان 14% دانیشتوان بێ ئەوا لەو ساڵەدا لە کوردستان 105 هەزار کەس هاتونەتە بازاری کارەوە کە بێگومان توانستی هەرێمی کوردستان کەمترە لە رەخساندنی هەلی کار بە هۆی فشاری بەغدا بۆ سەر بەشە بودجەی هەرێم، تایبەت بەم بابەتە سایتی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە راپۆرتێکدا ئاماژە بەوە ئەکات وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەساڵی 2018 تا چوار مانگی یەکەمی ساڵی 2024 بەگشتی  165627 کەسیان وەگەڕخستوە لەوانە 137380 کەسیان خەڵکی هەرێمن.

واتا بۆ ماوەی  6.5 ساڵ ونیو ساڵانە 21465 هەزار هەلی کاریان رەخساندوە هەر لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ساڵی 2023 بە سایتی کوردستان 24ی راگەیاندوە وەزارەتەکەیان لە ماوەی چوار ساڵدا  12400 هەلی کاری دروست کردوە لە رێگای پێدانی مۆڵەت بە پڕۆژەی پیشەسازی و بازرگانی و گەشتیاری بە سەرمایەی یەک ملیار دۆلار .
لەبودجەی ساڵی 2023-ی عیراقدا رێژەی زیاتر 19% بودجەی بەکاربردن بۆ بواری ئەمنی و سەربازی تەرخانکراوە، جگەلە 3 ترلیۆنی تری بودجەی وەبەرهێنان، بەڵام بوجەی خوێندن و پەروردەو ژینگەو تەندروستی هەموویان بەسەریەکەوە  24% بووە، ئەمە دەربڕی لە قەیرانێکی هەیکەلی قورس ئەکات کە عیراق و هەرێمی کوردستان تیایا ئەژین .  

 بەجۆریک ئەوانەی لە سەلکی ئەمنی کار ئەکەن 36%سەرجەم موچەخۆرانن، کە عیراقدا لەهەر 10 کەس یەکێکیان کارمەندی حکومەتە، بەڵام ستانداردی جیهانی بریتیە لە یەک کەس بۆ هەر 100 هاوڵاتی.ئەمە جگە لە سستی کەرتی تایبەت لە رەخساندنی هەلی کار و بوونی قۆرخکاری و نەبوونی دەرفەتی یەکسانی دامەزراندن و کارکردن.

    چارەسەری ستراتیژی بۆ رووبەڕوو بوونەوەی قەیرانەکانی داهاتوو بریتیە لە هەوڵدان بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و گۆڕینی خەسڵەتی ئابووری لە خەسڵەتێکی رەیعی بەرخۆرەوە بۆ ئابووریەکی بەرهەمهێن کە پشت بە پرۆسەی بەرهەمهێنان و سەرچاوەی هەمەچەشن ببەستێت، بەمەرجێک ستراتیژی هەمەچەشنکردنی داهات بریتی نەبێ لە سیاسەتی سەپاندنی زیاتری باج و رەسم بەسەر هاوڵاتیاندا، چونکە ئەم ستراتیژە جگە لەوەی چارەیەکی بنەڕەتی نییە، فشارێکی دارایی زیاتر لەسەر خەڵک دروست ئەکات و رەنگدانەوەی کۆمەڵایەتی خراپی لێئەکەوێتەوە، جگە لەوەش پرۆسەی سەپاندنی باج بەتەنها  هیچ لە سروشت و خەسڵەتی هاوکێشەکە ناگۆڕێت چونکە ئەو داهاتەی دێتە گیرفانی هاوڵاتیان سەرچاوەکەی پارەی نەوتە، هەر گۆڕانکاریەک لە نرخی نەوت سەرەنجام رەنگدانەوەی کارەساتباری ئەبێ بۆ سەرچاوەی باج وداهاتی پشتئەستور بە کۆکردنەوەی باج، چونکە ئەو داهاتەی لە کۆتایی باجەکەی لێ وەرئەگیرێت لەدەرامەتی فرۆشی نەوت وەرئەگیرێت، واتا سوڕێکی ئابووری وەهمی بەرهەم ئەهێنێ کە نەوت و دەرامەتەکەی بڕبڕەی پشتیەتی بە دابەزینی نرخەکەی کۆتایی دێت.

ئامادەکردنی:توانا ئەحمەد

لێدوانێک بەجێ بهێلە