محەمەد عەبدوڵا پارێزەری دۆسییەی شێروان شێروانی ڕایگەیاند، “بەهۆی تەواونەبوونی رێکارە ئیدارەییەکان ئازادکردنی شێروان شێروانی دوادەکەوێت و پێدەچێت ڕۆژی چوارشەممە ئازاد بكرێت.”
محەمەد عەبدوڵا پارێزەری دۆسییەی شێروان شێروانی لەبارەی هۆكاریی ئازادنەبوونی ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی بەمجۆرە دەدوێت.
محەمەد عەبدوڵا ڕایگەیاند، بەهۆی تەواونەبوونی رێکارە ئیدارەییەکان ئازادکردنی شێروان شێروانی دوادەکەوێت.
وتیشی، پێدەچێت ڕۆژی چوارشەممە پاش تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان شێروان شێروانی ئازاد بكرێت.
هاوكات، بڕیاربوو دوێنێ شێروان شێروانی ئازاد بكرێت، بەڵام بەبیانووی تەواونەبوونی ڕێكارە یاساییەكان ئازاد نەكرا.
ئەوەش لەكاتێكدایە، ڕۆژی ١٦-٢-٢٠٢١ دادگای هەولێر بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی بڕیاری دەستگیركردن بۆ شێروان شێروانی دەرچوو و لەوكاتەشەوە چەندین دۆسییەی دیكەی لەسەر كراوەتەوە بە مەبەستی درێژكردنەوەی ماوەی وادەی زیندانیكردنی.