تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە، دوو ژنی چالاکوانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران، دەشڵێن، ئەو دوو چالاکوانە بەهۆی بەشداریکردنیان لە ٨ی ئادار دەستبەسەر کراون
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لەبارەی دەستبەسەرکردنی دوو ژنی چالاكوانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی ئێرانەوە بەمجۆرە زانیارییان خستوەتەڕوو.
لە هەواڵەکەدا هاتووە، دوو ژنی چالاکوانی کورد بە ناوەکانی لەیلا پاشایی لە شاری سەقز و سوهەیلا مەتاعی لە شاری دێولان لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دوو ژنە چالاکوانە بە هۆی بەشداری کردنیان لە مەراسیمی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان بە بێ فەرمانی دادوەر دەستبەسەر کراون.
جێگای ئاماژەیە، لە ڕۆژی ١٠ی ئازاری ئەمساڵدا دوو ژنی چالاکوانی کورد بە ناوەکانی سۆما محەممەدڕەزایی و باران ساعیدی بە هۆی بەشداری کردنیان لە مەراسیمەکانی ٨ی ئادار لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە شاری سنە دەستبەسەر کران.