37
١
«قەیرانەکە بەدیاریکراوی ئەوەیە؛ کۆن لە سەرەمەرگدایە، نوێ هێشتا لە دایک نەبووە، لەو بۆشاییەدا کۆمەڵێک نیشانەی ناتەندروستی هەمەجۆر دەرکەوتون» ئەمە وتەیەکی بیرمەندی ئیتاڵی ئەنتۆنیۆ گرامشییە، ڕێک دەڵێی بۆ هاوکێشەی سیاسیی ئێستای هەرێمی کوردستانی نوسیوە!
دوور نییە چارەنوسی حکومەتەکەی سودانی هاوشێوەی عادل عەبدولمەهدی نەبێت و تەمەنی نەگاتە هەڵبژاردن!
هەر ئەوکاتە ئەوەندەی دڵم لای ئەوە بوو بەڵێنەکانی بشکێنێ هێندە دڵم لای شکاندنی مایکەکان نەبوو! ئەوەی لە مایکەکان زیاتر هاڕەی کرد بەڵینەکان بوون!
دۆستێکی بە ئەزمون و تەمەن هەڵکشاوم هەیە، هەر شتێکی بەدڵ نەبێت دەڵێت: «لایبە دە فلس ناهێنێ»، هەموو جار کە باسی ئەو دە فلسە دەکات، من کابینەی ١٠ دێتە بەرچاووم!

«قەیرانەکە بەدیاریکراوی ئەوەیە؛ کۆن لە سەرەمەرگدایە، نوێ هێشتا لە دایک نەبووە، لەو بۆشاییەدا کۆمەڵێک نیشانەی ناتەندروستی هەمەجۆر دەرکەوتون» ئەمە وتەیەکی بیرمەندی ئیتاڵی ئەنتۆنیۆ گرامشییە، ڕێک دەڵێی بۆ هاوکێشەی سیاسیی ئێستای هەرێمی کوردستانی نوسیوە!
٢
میدیاکانی پارتی، دوای ئەوەی هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانیی خەڵکیان بەتەواوی شێواند، ئێستا ڕەمەزانی پیرۆز بە دەرفەت دەزانن بۆ وێرانکردنی ڕەسەنایەتی دینداری خەڵکی کوردستان!
٣
لە قاقا و پێکەنینەکانی ئامادەبوانی دیداری هەولێرەوە وا تێدەگەیشتیت بەدیار بەرنامەی کۆمیدی و سێرکەوە دانیشتویت نەک گفتوگۆی سیاسی! جاران پرسیاری باش دەبووە بنەما بۆ سەرکەوتویی گفتوگۆکار، ئێستا هەزەلیی بوون!
٤
زۆرجار بردنەوە بەمانای سەرکەوتن نایەت، بەڵکو بەمانای خۆپاراستن دێت لە دۆڕان، هەندێکجار خۆپارێزی لە دۆڕان گەورەترین سەرکەوتنە.
ئەم ڕاستییەی سەرەوە دروست بۆ ئەو مرۆڤە نۆبڵانەیە کە لەم زەمەنە پوچ و ماددیگەرایەدا بە باوەڕەوە ماونەتەوە و نە دۆڕاون.
٥
پارەی ملیۆن نانەکە و هاوکاری میدیاکانیان بۆ خەڵکی هەژار، بە پارەی سێو ڕنینی کەرەج پەیدا نەکراون! لەوەتەی هەن خەڵکی کوردستان نانبدەی ئەوان بووە نەک بە پێچەوانەوە! ئەوەی هەیانە پارەی نەوت و داهاتی خەڵکی ئەم هەرێمەیە! پارەی تاڵانییەکی مێژوییە کە ناتوانن بە میدیابازی و ڕیابازی تا هەزار ساڵی تر لەبیر خەڵکی کوردستانی بەرنەوە!
٦
بێزراوترین خەڵقی خوا لە دیدی ئەم بەندە پڕ قسورەدا ئەوانەن کە تائەو کاتەی تەوژمی ئۆپۆزسیۆن بەهێز بوو، سەنگەریان لە دەسەڵات گرتبوو تا پێی بگەنە پەرلەمان و پۆست، ئێستاش هەموو شتێک دەکەن مەرحابەیەکی دەسەڵاتیان دەستکەوێ و مێژووی خۆیان بە لەعنەت دەکەن! هەموو شتێکیش دەکەن بۆ ئەوەی بۆ دەسەڵاتی بسەلمێنن کە تۆبەکەیان یەکجارییە!
٧
ئەو جەدەلەی لەسەر وەرگرتنی پارە لە لایەن حزبەکانی دەرەوەی دەسەڵاتەوە دروستبوو ئەو قسەیەی ڤۆڵتێری بیرخستمەوە:
«کە ئاخاوتن دێتە سەر باسی پارە، ئیدی ھەموان لە پەیرەوانی یەک ئاینن»
٨
بەتەواوی هاوڕای ئەو وتەیەم کە دەڵێت «رۆشنبیر ئەو کەسە نییە کە دڵنیایی لای خەڵک دروست دەکات، بەڵکو ئەو کەسەیە کە دوو دڵی و گومانیان لا دەخوڵقێنێ» لای زۆرینەی رۆشنبیر و چینی دەستەبژێری ئێمە بەردەوام بەهار لە چۆکانە!
٩
بەردەوام ئەم قسەیە دەکرێت، «ئەوە میدیای دەسەڵات شەرم ناکەن ئەو هەموو درۆیە دەکەن؟!» جوانترین وەڵام بۆ ئەو پرسیارە ئەم قسەیەی هانا ئارێنتە: «درۆی بەردەوام و دووبارە بۆ ئەوە نیە کە وا لە خەڵک بکات بڕوا بە درۆکە بکەن. بەڵکو بۆ ئەوەیە وای لێبێت ئیدی کەس بروای بە ھیچ شتێک نەمێنێت»!
١٠
سێ ڕا:



هۆشیار عەبدوڵا