112
هۆشیار عەبدوڵا:

١. ئێوە و ڕوناکی؟!
کەلە پرۆژەی کارەباکە بەم نرخە خەیاڵیەوە ورد دەبمەوە، هەست دەکەم هەمان ئەو تێگەیشتنە قوڵەی سلاڤۆی ژیژەکە بۆ هیوای ساختە، ئەو دەڵێت«دەڵێن لە کۆتایی تونێڵەکەدا ڕوناکیەکەک دیارە، منیش دەڵێم ئەوە شەمەندۆفێرێکە هاتوە پانمانبکاتەوە»! ئەو ڕوناکیەی باسی دەکەن، تاڵانیەکی ترە بۆ تاریکترکردنی گیرفانی خەڵک نەک ڕوناککردنەوەی ژیانیان!؟!
٢. نەبێتە بەزمی توطینەکە:
پەرلەمانتار و میدیا و بەرپرسانی یەکێتی دژی پرۆژەی روناکی و نرخەکەی لێدوانی توند دەدەن، ئەمە باشە، بەڵام نەبێتە بەزمی توطین و هەژمار و دوو رۆژی تر بێن بڵێن لێدوانەکانمان راديۆ بوو و ئەو کارەبا (نرخ خەیاڵییە) بیرۆکەی ئێمە بوو!
٣. کۆمێنت بۆ ئیفلاسیان بنوسن:
میدیاکانیان کە بە پارەی خەڵک بۆ ماکیاژی خۆیان دروستیانکردوە، بەتاڵ و عەتاڵ هیچیان تێدا نەماوە نە روئیا نە بیروباوەڕ نە پەیامی ڕەسەن، دەبێ بە وەعدی لاپتۆپ و سەیارە و عەمرە خەڵک کۆمێنتیان بۆ بنوسێ!
میدیاکانیشیان وەک خۆیان وان «زۆر هەژارن، پارە نەبێ هیچیتریان نییە!»
٤. بارزانی دەوڵەتێک بەقەرز دەداتە عێراق:
«پەرلەمانتارێکی پێشوی پارتی ڕایگهیاند، عێراق نابێتە دەوڵەت ئەگەر گوێ لەسەرۆک بارزانی نەگرن!» یەکێک نەزانێ تا ئێستا دوو سێ دەوڵەتی بۆ خۆمان دروستکردوە، وا خەریکە دەوڵەتێکیش بە قەرز دەداتە عێراق!
٥. رۆژنامەنوس لە زیندانە و والی لەسەفەر:
لە شارەکەی خۆیدا رۆژنامەنوسێک دەستگیرکراوە حەرفێکی لە سەر نەگوتوە، رۆیشتوە لە سویسرا خەریکی هۆنینەوەی پەخشانە شیعرە بە سەر رۆژنامەنوسێکدا!
والی سەردەمی زوو بوایە هەر بەسەر حوشترەوە دەبوو!
٦. مافی دەسەڵاتداران بەسەرمانەوە!
دکتۆر عەلی شەریعەتی ، دروست دەڵێی ئەو قسەیەی لەگەڵ بنەماڵە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم بووە « باسی ئەو مافانە ناکەن کە خەڵک لە نەوتەکەیدا هەیەتی، بەڵکو باسی ئەو مافانە دەکەن کە دەسەڵاتداران بەسەر گەلەکەیەوە هەیانە!»
٧. وشە وەک گوللە وایە:
کە وتاری «کابینەکەی مەسرور بارزانی و تیۆری ئەسپی مردوو»ی ڕێبواری کەریم وەلیم خوێندەوە تێگەیشتم بەڕاستی وشە گوللە یە! ئەو وتارە «طلقة الرحمة» بوو بۆ کەلەسەری کابینەی نۆ!
چوار گۆشەیەک:
یەک: دوای ئەوەی ڕاوێژکارێکیان گووتی«هەژماری من پڕۆژەی ئێمە بوە!»، پەرلەمانتاران و بەرپرسانی یەکێتی بەڕۆژ ستایشی هەژمار دەکەن و بە شەو توطین دێتە خەویان!
دوو: هەرێمی کوردستان ٢٤ سەعات درۆی سیاسیی تێدا دەبارێ، هەرە گەورەکەیان ئەوەیە کە دەڵێت؛ موچە بە هەوڵی من هات!
سێ: لە «ڕوخاندنی حوکمڕانیانەوە» بۆ «تکای یەک لیستی» لە بەگدانان ئەولاترە، چەقین و کوژاندنەوەی یەکجارییە!
چوار: هەرکەس پێی وایە بارزانی گیانی وەرزشی نییە، با بڕوا دیقەت لەوە بدا ناردنەوەی کادرانی حزبەکەی لە بەغداوە چەند بە ئاسایی وەردەگرێ! لە خاڵییەوە خاراوە!