هاوپشتی: ئاژانسەکان
ترەمپ و پوتن رێککەوتن لەسەر کۆتایی هێنان بەجەنگی ئۆکراینا
ترەمپ و پوتن رێککەوتن لەسەر هەماهەنگی هەردوو وڵات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ رێگری لە ململانێ چاوەڕوانکراوەکانی نێوانیان لەناوچەکە
زیلنسکی: مەرجەکانی پوتن دەریدەخات کە ئامادە نییە بۆ کۆتایی هێنان بەجەنگ
کەناڵی روسیا ئەلیەوم بڵاویکردووەتەوە، کە پوتین بە پێشنیازەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا رازیبوە كە هێرش نەكاتە سەر ژێرخانی وزەی ئۆكرانیا، هەروەها ناوبراوان هاوڕابون لەسەر ئاساییكردنەوەی پەیوەندی نێوان مۆسكۆ و واشنتۆن.
کەناڵی روسیا ئەلیەوم ئاشكرایكردووە، “لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی روسیا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا كە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجامدرا و نزیكەی كاتژمێرێك و (30) خولەكی خایاند، هەردوو سەرۆك باسیان لە ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و یەكلاییكردنەوەی پرسی ئۆكرانیا كردووە”.
ئەو کەناڵە ئاماژەی بەوەشکردووە، مۆسکۆ و واشنتۆن گەشبینی خۆیان سەبارەت بە دانوستانەکان دەربڕیەوە و هەردوولا هاوڕان لەسەر ئەوەی کە کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەگشتی و بەتایبەتی ململانێی ئۆکرانیا تەنیا لەڕێگەی پەیوەندییەوە چارەسەر دەکرێن.
روسیا ئەلیەوم باسی لەوەشکردووە “پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی هەردوو سەرۆك كە لەنێوان كاتژمێر (04:00 بۆ 06:00)ـی پاشنیوەڕۆ ئەنجامدراوە و زۆر بە باشی بەڕێوەچووە.
ئەوەش خراوەتە روو، بڕیار وایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا دیدارێك لەگەڵ رۆژنامەنوسان رێكبخات و ناوەڕۆكی گفتوگۆكان بۆ جیهان ئاشكرا بكات، بەڵام چاوەڕێ ناكرێت پوتین وتار پێشكەش بكات.
هەر لەوبارەیەوە كۆشكی سپی لەمیانی راگەیەندراوێکدا دەڵێت “سەرۆكی ئەمەریكا و روسیا هاوڕابون كە جەنگ و ململانێكان توندەكانی ئۆكرانیا كۆتاییان پێ بێت، هەروەها پوتین بە پێشنیازەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رازیبوە كە سوپای وڵاتەكەی هێرش نەكاتە سەر ژێرخانی وزەی ئۆكرانیا”.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا و ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا رێککەوتن لەسەر کۆتایی هێنان بەجەنگی ئۆکراینا، هەماهەنگی هەردوو وڵات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ رێگری لە ململانێ چاوەڕوانکراوەکانی نێوانیان لەناوچەکە، زیلنسکیش دەڵێت پوتن ئامادە نییە بۆ کۆتایی هێنان بەجەنگ.
ئەو پرسانە تەوەری سەرەکی پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان ترەمپ و پوتن بوون کە رۆژی سێشەممە 18 ی ئازار بەڕێوەچوو کە ماوەی کاتژمێرێک و 30 خولەکی خایاند.
لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆکی روسیا رەزامەندی نیشاندا لەسەر هەڵپەساردنی پڕۆسە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بۆ بە ئامانج گرتنی ژێرخانی وزەی ئۆکراینا بۆ ماوەی 30 رۆژ، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا (کرملن).
لای خۆیەوە، کۆشکی سپی لە راگەیەنراوێکدا جەختیکردەوە، هەردوو سەرۆک لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەختیان لەسەر پێویستی ئاشتی هەمیشەیی و ئاگربەست لە ئۆکراینا کردووەتەوە، لەگەڵ دەستپێکردنی دانوستانەکانی کۆتایی هێنان بەجەنگ بەخێرایی.
تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بەپێی کۆشکی سپی، پرسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە، هەریەکە لە ترەمپ و پوتن بەشوەیەکی گشتی باسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان کردووە، وەک ناوچەیەکی هەماهەنگی چاوەڕوانکراوی نێوانیان بۆ رێگری لە ململانێکانیان لە داهاتوودا.
هەروەها هەردوو سەرۆک کۆک بوون لەسەر ئەوەی پێویستە ئێران رێگەی پێنەدرێت بکەوێتە دۆخێکەوە کە بتوانێت هەڕەشەی لەناوبردنی ئیسرائیل بکات.
ئەمە دووەم پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان هەردوو سەرۆکی ئەمەریکا و روسیایە لەدوای دەستبەکاربوونی ترەمپ لەخولی دووەمی سەرۆکایەتیدا. یەکەم گفتوگۆ لە مانگی شوباتی ڕابردوودا ڕوویدا.
لای خۆیەوە، ڤلۆدیمێر زیلنسکی سەرۆکی ئۆکراین هیوای خواست ترەمپ زانیاری پێبدات لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ پوتن، لەگەڵ ئەوەشدا جەختیکردەوە مەرجەکانی پوتن دەریدەخات کە ئامادە نییە بۆ کۆتایی هێنان جەنگ.
ترەمپ لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیدا چەندینجار شانازی بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ پوتین کرد و بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە دەتوانێت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ڕووسیا لە ئۆکراینا بهێنێت.
لە دوای گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی، ئیدارەی ترەمپ هەوڵەکانی خستووەتەگەڕ یەکلاییکردنەوەی ئەو جەنگەی لە ساڵی ٢٠٢٢ لە نێوان روسیا و ئۆکراینا سەریهەڵداوە.