هاوپشتی:
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە( ١٩\٣\٢٠٢٥) هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری هه‌ولێره‌وه هەڵدەکوتنە سەر ماڵی( هاوڕێ كوردی) چالاكوانی سیاسی و بەزۆر راپێچی ناو سیارەی دەکەن و دەیبەن.
برایه‌كی هاوڕێ كوردی چالاكوانی سیاسی رایگه‌یاند كه ئێواره‌ی چوارشەممە هاوڕێی برا له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیركراوه و له ئاسایش پێیان وتراوه كه هاوڕێ له‌لای ئه‌وانه.
“هێزه‌كانی ئاسایش داوای ناسنامه‌ی هاوڕێیان كرد و وتیان كه بۆ لێكۆڵینه‌وه بانگیان كردووه و دوای ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئازاد ده‌كرێت”، براكه‌ی هاوڕێ واده‌ڵێت.
هاوكات باسی له‌وه‌شكرد كه چاوه‌ڕوانی ده‌ره‌نجامه‌كان ده‌كه‌ن و “دوای روونبوونه‌وه‌ی شته‌كان روونكردنه‌وه‌مان ده‌بێت”.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و چالاكوانه له‌دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی گواستراوه‌ته‌وه بۆ ئاسایشی هه‌ولێر و له‌ئێستادا له ئاسایش ده‌ستبه‌سه‌ره و پێشتریش هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی بەدەست نەگەیشتووە.
جێگای باسە دراوسێكانی ماڵی هاوڕێ، بینیویانه كه له‌گه‌ڵ بانگدان و كاتی رۆژووشكاندندا چه‌ند چه‌كدارێك به جلی مه‌ده‌نی و به ئۆمبێلێكی جۆری BMW چوونه‌ته‌سه‌ر ماڵی ئه‌و چالاكوانه و له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانه.