بەدواداچونێکی ڕۆژنامەی زە ناشیۆناڵ-ی ئیماراتی، “شارۆچکەی ڕانیە لەپارێزگای سلێمانی ناوەندێکی گەورەی بازرگانیکردنە بەمرۆڤەوە کە سەرۆک باندەکان سامانێکی زۆریان دەستدەکەوێت بەهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی کۆچبەران کە بەدوای ژیانێکی نوێ‌دا دەگەڕێن لەوڵاتانی ئەوروپا”.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان، “گرێبەستی قاچاخچێتی بەئاشکرا بەڕێوەدەچێت‌و سیستمی پارە بۆ گواستنەوەی کۆچبەران بەکاردەهێنرێت بۆ دابینکردنی پارەی گواستنەوەی کۆچبەران، کۆچبەران به‌بەکارهێنانی ناسنامەی ساختە دەگوازرێنەوە سەر سنورەکان، دواتر دەگەنە باکوری فەرەنساو دواتریش ڕوبەڕوی بەزاندنی مەترسیداری کەناڵی ئینگلیزی دەبنەوە بەبەلەمی چەقەڵ، دۆخێک کە ساڵی ڕابردوو له‌و شوێنه‌دا 77 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا”.
له‌ڕاپۆرتی ڕۆژنامه ئیماراتیه‌كه‌دا هاتوه، “دوای پێداچونەوە بەتۆمارەکانی دادگا‌و چاوپێکەوتن لەگەڵ پسپۆڕان‌و قوربانییەکان، بارەگای قاچاخچییەکی ناسراو بەناوی (ب ـ خ) کە شوێنکەوتوانی بە(سەرۆک) ناوی دەبەن ئاشکراببێت، کە زۆرێک پشتی پێدەبەستن بۆ دەستەبەرکردنی شوێنێک لەبەلەمەکانی مردن، بەڵام ئه‌وكه‌سه ئیستا لەترسی هەڵمەتەکانی لەمدواییانەی دەسەڵاتدارانی بەریتانیاو هه‌رێمی کوردستان‌و سنوردارکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی قاچاخچێتی، خۆی حەشارداوە، ئه‌مه‌ش دوای ئەوەی دەیان هەزار کەس له‌ڕێگه‌ی ئه‌و بازرگانانه‌وه بەشێوەیەکی نایاسایی گەیه‌نراونه‌ته بەریتانیا”.
هه‌ر له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه، “ئەم هەڵمەتە هەندێک سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بەدەستگیرکردنی دوو کورد لەبەریتانیا کە لەباشوری وێڵز ئیدارەی غەسلێکی ئۆتۆمبێلیان كردوه کە تەنها ڕویەک بوه بۆ تۆڕێکی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە”.
ئاماژه به‌بارودۆخی نالەباری کچێکی کوردی تەمەن 15 ساڵیش كراوه کە چەند مانگێک بەبەردەوامی هەوڵی گەیشتن بەکەسوکاری لەئینگلتەرا بەسەربردوە، بەشێوەیەک شەش هەوڵی شکستیهێناوە بۆ پەڕینەوەو لەیەک هەوڵدا نزیکبوو لەخنکان، ئەمەش بوە هۆی ئەوەی توشی ترس‌و تۆقین ببێتەوە.
کچەکە وردەکاری ژیانی خۆی له‌ڕێگه‌ی كۆچی نایاسایی چۆنیەتی کارکردنی تۆڕەکانی قاچاخچێتیی‌و سروشتی ژیان لەکەمپە کاتیەکانی فەرەنساو ئەو پاڵنەرانەی کە وای لێدەکات ئامادەبێت هەموو شتێک بخاتە مەترسییەوە بۆ ئەوەی بگاتە بەریتانیا گێڕاوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاماری ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌كۆچ له‌هه‌رێمی كوردستان‌و عێراق، زۆرینه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌ڕێگه‌ی كۆچی نایاساییه‌وه بونه‌ته قوربانیی‌و گیانیان له‌ده‌ستداوه، خه‌ڵكی سنوری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌ڕینن.