هاوپشتی: ئاژانسەکان
محەممەد کازم سادق، باڵێۆزی ئێران لە عێراق رایگەیاند: پەیامەکەی ترەمپ بۆ تاران داوای هەڵوەشاندنەوە یان پەکخستنی گرووپی حەشدی شەعبی لەخۆگرتبوو کە ئەمەش لای ئێمە قبوڵ نییە.
لە درێژەی قسەکانیدا باڵیۆز ئێران وتی: بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گرووپی حەشدی شەعبی بڕیارێکی عێراقییە، منیش پێموایە مەحاڵە، هەروەها دانوستان سەبارەت بە مووشەکی بالیستیش ڕەت دەکەینەوە.
لای خۆیەوە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە وڵاتەکەی داواکارییەکی لە ئەمەریکاوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرووپی حەشدی شەعبی پێنەگەیشتووە.
لە میانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا جەختی لەوە کردەوە کە “هیچ لایەنێک ناتوانێت عێراق ناچار بکات کۆتایی بە ئەرکی گرووپی حەشدی شەعبی بهێنێت”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئێران وتی، له ڕێگه‌ی عوممانه‌وه وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكامان داوه‌ته‌وه.
وتیشی، وه‌ڵامه‌کە فه‌رمییه و ورده‌كاریی و بۆچوونی ئێرانی له باره‌ی دۆخی ئێستا و په‌یامی تره‌مپ له خۆ گرتووه.
دەشڵێت، ئێران له ئێستا ناچێته دانوستانێكی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هۆی ئەو هه‌ڕه‌شه سه‌ربازییانه‌ی به‌رانبه‌رمان ده‌یكات، به‌ڵام ده‌كرێت دانوستانی ناڕاسته‌وخۆ هەبێت.