Home ڕاگەیاندنی رۆژنامەوانی وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا دەست بەسەر ئەو ماتۆڕ سکیلانەدا بگیرێت بۆ کەیفخۆشی بەکاردێت

وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا دەست بەسەر ئەو ماتۆڕ سکیلانەدا بگیرێت بۆ کەیفخۆشی بەکاردێت

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 97 بینینەکان

بەڕێوەبەرى گشتیی دیوانى وەزارەتى ناوخۆ رایدەگەیەنێت، ئەو ماتۆڕسکیلانەی بۆ کەیفخۆشی بەکاردەهێنرێن لە هەر شوێنێک بیانبینین دەستیان بەسەردادەگرین.
 هێمن میرانی بەڕێوەبەرى گشتیی دیوانى وەزارەتى ناوخۆ رایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیاکانی گەیاندن قسەمانکردووە، ئەو ماتۆڕانەی بە تایبەت بۆ گەیاندنی خواردن بەکاردەهێنرێت، پێویستە کە ماتۆڕی نوێیان هێنا، کارەبایی و بێدەنگ بێت، تابلۆی پێبدرێت و ماتۆڕسوارەکە مۆڵەتی لێخوڕینی هەبێت.
میرانی وتیشی بۆ جێبەجێکردنی ئەو مەرجانە، ماوەی شەش مانگمان پێداون، رەنگە بتوانین کاتەکەشیان بۆ درێژبکەینەوە، کۆمپانیاکانیش هاتوونەتە سەر خەت و دەستیان بە هەنگاوەکانیان کردووە.
بەڕێوەبەرى گشتیی دیوانى وەزارەتى ناوخۆ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵمان بە تەواوی پێویستە کە گۆڕانکاریی لە بەکارهێنانی ماتۆڕسکیل بکەین.

راشیگەیاند، ئەو کەسانەی ماتۆڕسکیل بۆ مەبەستی کەیفخۆشی و بێزارکردنی هاوڵاتییان بەکاردەهێنرێن، لە هەر شوێنێک ببینرێن دەستیان بەسەردا دەگیرێت و دواتر ماتۆڕەکە لەناودەبرێت.

لێدوانێک بەجێ بهێلە