ئه‌نتۆنیۆ ماچادۆ(*)
و : نه‌ژاد عزیز سورمێ
(1)
نه‌مزانی
ئه‌وه‌ی له ده‌ستته
لیمۆیه‌كی زه‌رده
یا تاڵی هه‌تاوه خیومار !
لێوه‌كانتم له تاڵه زێڕینه‌كاندا بیـنی
بۆم زه‌رده‌مسكه ده‌بنه‌وه ..
لێم پرسی چیم ده‌ده‌یێ
ئه‌و ده‌مه‌ی ده‌سته‌كانت له میوه‌یه‌كی
بێستانی گه‌شاوه‌دا ده‌یچنن
یا ئێواره وه‌خته ئارامه بۆشه‌كان؟
یا ون بوونی زێڕین ؟
یاخود ڕه‌نگه وێنه‌یه‌ك بێ له ئاوێكی وه‌ستاو
یان به سووتانی چیایه‌ك بۆ ئه‌وی دی
زه‌رده ده‌په‌ڕێ ؟
ئایا خۆشه‌ویستی،
تاڵی خۆرئاوایێ
له ئاوێنه ڕه‌نگپه‌ڕیوه‌كاندا ده‌شكێنێ ؟
(2)
خه‌ونم پێوه دیتی خیومار
له باخچه‌كه‌تدا بووی!
ڕووبارت به ژێردا ده‌ڕۆیشتن
تۆ له‌و باخچه‌یه‌تدا بووی
كه ڕۆژگارێكه
به تامانی ئاسنینی سارده‌وه
ده‌وره دراوه ..
چۆله‌كه‌یه‌كم بینی ته‌نیا
به نه‌رمی به‌سه‌ر دره‌ختی (ئالمیس)ـه‌وه
له ده‌م ڕووباری پیرۆزه‌وه
كه تینوویه‌تی و سه‌رچاوه‌ی تێدا
له تینوویه‌تیان ده‌جریوێنێ ..
له‌و باخچه‌یه‌دا خیومار
باخێكی دی له یه‌كگرتنی دڵه‌كانمان
له‌دایك ده‌بێ ..
كاتمان
له ناویه‌كتردا ده‌توێنه‌وه
پێكه‌وه هێشووی خه‌ون
له قه‌ده‌حی بێگه‌ردماندا
ده‌گووشین
ئیتر چیرۆكی دووانه‌مان له‌بیر ده‌كه‌ین
یه‌كه‌میان
( له‌باره‌ی پیاو و ژنێك
كه وه‌ك ئاسك و شێر وان
هاتوون پێكه‌وه بخۆنه‌وه
ئه‌وی دی ده‌ڵێ :
خۆشه‌ویستی به‌ختیاوه‌ر نییه
دوو ته‌نیاییه له ته‌نیاییه‌كدا )
شاعیره‌كه بیرت لێ ده‌كاته‌وه خیومار !
ماوه‌ی به‌ینیشمان
له لیمۆ و وه‌نه‌وشه‌یه
كێڵگه‌كان هێشتا كه‌سكن
وه‌ره له‌گه‌ڵم خیومار !
چیا له هێللانه‌وه به‌ره‌و لێڕی داربه‌ڕوان
قووتمان ده‌دا ..
ڕۆژ له ڕۆیشتنیدا ماندوو ده‌بێ
شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئێمه‌ش ده‌ڕوا
بێده‌نگی له‌گه‌ڵ ڕۆژدا هه‌ڵده‌لووشێ
ڕیتم به‌ره‌و سێبه‌ر ده‌بزوێ و
( خوادامارا)یش
ڕه‌نگی زێڕینی ون ده‌كا
چوون شازاده و عاشقه‌كه‌ی
پێكه‌وه هه‌ڵدێن و
مانگیش هه‌ناسه‌سوار به دوایانه‌وه‌یه ..
شه‌مه‌ننه‌فه‌ر بزر ده‌بێ
له جه‌سته‌ی شاخ دا فیشكه‌ی دێ ..
خاك نه‌زۆك و ئاسمان بڵیند
له پشت چیای گرانێت و
پشت چیای بازڵت
ئه‌وه‌تا ده‌ریای دیماهی نه‌هاتوو
با پێكه‌وه بڕۆین
ئه‌وه ئازادی یه .
(3)
له فارغۆنی شه‌مه‌ننه‌فه‌ره‌كه‌وه بۆت ده‌نووسم
له كاتی ژووانی وه‌همیدا
كه ته‌لان په‌لكه‌زێڕینه له بادا ده‌شكێنێ و
خه‌میشی به‌سه‌ر پشتی چیاوه ده‌قه‌ڵشێ ..
خۆر و زه‌نگه‌كان له قولله كۆنه‌كانیانن
ئای له‌و بانگی شێوانه هێمن و بژوێنه
ئای له‌و ئێواره منداڵانه‌یه‌ی
شاعیره‌كه‌ت خۆشی‌ویست
ئای له‌و ڕۆژه … ڕۆژی گه‌نجی
كاتێ جه‌سته‌یه‌ك بووم
له ڕه‌نگی گوڵان له كه‌ناریدا .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(*) ئه‌نتۆنیۆ ماچادۆ ، شاعیری ئیسپانیایی 1875 له ئه‌شبیلیا له دایك بووه ، 1903 یه‌كه‌م كۆشیعری بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به قه‌ڵه‌مبازێك له شیعری ئیسپانیایی له قه‌ڵه‌م درا . له 1898 كۆشیعری دووه‌می له ئه‌نده‌لووس بڵاو ده‌كاته‌وه ده‌گووترێ به شاعیرانی ئه‌ندلووسه‌وه كاریگه‌ر بووه ، هه‌روه‌ها به( ئیبنی عه‌ره‌بی) .
(**) له ماڵپه‌ڕی (دیوان العرب)ـه‌وه كراوه به كوردی.