Home بیروڕا ڕۆژئاوا ئەزمونێکی ناوازە

ڕۆژئاوا ئەزمونێکی ناوازە

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 53 بینینەکان

لەتیف فاتیح فەرەج

لە ۲۰۱۱ەوە ڕۆژئاوای کوردستان لەبەردەم ئالەنگاری و وەرچەرخانی بەردەوامدایە، باوەڕ ناکەم هیچ جارێک لەمێژودا ڕێککەوتبێت ئەزمونێکی تازەهەڵچوو بەو هەموو دوژمن و نەیارە دەورە درابێت،  دوژمنی سەرسەخت و بێ ئامان، لەلایەکەوە تورکیاو دەست و پێوەندەکانی، لەلایەکەوە داعش بەو هەموو تاریکی و دڕندەییەوە، جگە لەحکومەتی سەردەمی بەشارو ئەوی ئێستاش، ئەوە هەوڵی خیانەت و تێکدانی بارو دۆخیش هەر مەپرسە، کەچەندین جارو لەچەندین شوێن دوبارە بوەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژئاوا لەنێو دڕک و داڵەدا، بەهێوری دەست و پەنجەی نەرم دەکردو هەر جارێک بەشێوەیەک لەتەڵەو داوەکان خۆی دەرباز کردوە، ئەگەر چی هێشتا بۆ گەیشتن بەئارامی لەپێشیدایە کەندو لەندی تر.
گفت و گۆ جیا جیاکانی ڕۆژئاوا لەگەڵ دەوڵەتی تورک، لەگەڵ شەرع و هەتەش، لەگەڵ ئەنەکەسەو لەگەڵ خەڵکانی تر،بەرزو نزمی بەخۆوە دەبینێت، بەڵام زۆر ژیرانەو ئاوەزیە تیمی ڕۆژئاوا بۆ دانوستان لەمەزڵوم کۆبانیەوە تا دەگاتە ئیلهام ئەحمەد، ساڵح موسلیم، ئاڵدار خەلیل و هەموو ئەوانی دیکە، کەڕەنگە ناوهێنانیان زۆری بووێت، تیم گەلی شارەزاو لەسەر خۆو پشو درێژن، ئەوەش خاڵی بەهێزی دانوستان دەردەخات، لەشەڕ ناترسین کەڕوی تێکردین دەیکەین، بەڵام نامانەوێ خوێنی کەس بڕژێ، ئەوە لەنامەی یەکێک لەدۆستە بەرپرسەکانی ڕۆژئاواوە بۆ من هاتبوو،  ئەوەی لەکۆبانی بەڕێوە چوو لەکاتی شەڕی داعش بۆ هەموو دنیای سەلماند کە ئەم گەلە، ئەو هێزە لەشەڕ ناترسێت، بەڵام نایەوێت هیچ دایکێک جەرگی بسوتێت، با دایکی ئەو دوژمنەش بێت، کەهاتوە ماڵەکە وێران بکات.
ڕێکەوتن لەسەر بەئاشتی و ئارامی هێشتنەوەی ئەشرەفیەو شێخ مەقسودی حەلەب ئەوەندەی بەرگرتنە لەشەڕو ئاژاوە خۆ بەدەستەوە دان نیە وەک ئەوەی هەندێک میدیاو کەسی باشور وێنای دەکەن،خۆزگا لە ساڵی ۲۰۱۷ ئێمەش بەو جۆرە کەرکوکمان بپاراستایەو دواتر نەکەوتینایەتە تەخوینی یەکتر،  ڕاستە بەجۆرێک لەجۆرەکان ئەمەریکاو بەتایبەت تر فەڕەنسا هاوکارو پشتیوانی ئەزمونی ڕۆژئاوان، بەڵام ئەوە خۆیشیانن بەو پەڕی گەرمی و مکوڕیەوە ئەزمونەکەیان بەرەو پێش دەبەن و نایانەوێت، بکەوێتە نێو شەڕەوە، هەرچەند بەردەوام هەڕەشەی شەڕی ئەملاو ئەولای لەسەرە، ڕۆژ ئاوا خۆیان بەرەو پێش دەبەن، بێگوێدانە ئەوەی هەتەشەو ئەحمەد شەرع چ جۆرە دەستورێکی کوێرانە دەنوسن و چجۆرە حکومەتێکی ناجۆر دروست دەکەن، ئەوان هەنگاو دەنێن و دەیانەوێت بە هەنگاوەکانیان سەرسامی ئەوانی تر بۆ گەڕانەوە بۆ ئاوەز پەلکێش بکەن،  ئەو ئەزمونە شایانی هەموو پشتگیریەکی سەرتاسەری کوردستانیەو پێویستە هەموان هاوکارو پشتیوانی بن، ئێستا لەناو ئەو بارو دۆخە پڕ کێشەو هەڕەشەی شەڕەی ناوچەکەدا ڕۆژئاوا ناوازەترین بەڕێوە بەرایەتیە کەنەتەوەو ئاینزا جیاوازەکان زۆر بەتەبایی و پێکەوە تێیدا دەژین.

لێدوانێک بەجێ بهێلە