شوان سدیق: دەنگوی هاتنی نووسەرو مێژوونووسی میسری یوسف زێدان بۆ هەولێر ناڕەزایی لێکەوتەوە.
کێ ناڕەزا بوو؟ لایەنگرانی ئیخوان موسلمینی کورد و ئیسلامگەراکان، ناڕەزاییان گەیشتە ئاستی هەڕەشە.
دواتر مێژوونووسی میسری یوسف زێدان هەواڵەکەی بیست هەڕەشەی لێکراوە، بۆیە دەڵێت: “ئەو هەڵمەتەی لەلایەن پاشماوەی ئیخوانەکان و دەڵاڵەکانی لە دوو رۆژی رابردوودا بەرامبەرمکرا چاوەڕوانکراو نەبوو. بە گونجاوی نابینم لەگەڵ ئەو چالاکییە رۆشنبیریە و بەداخەوە ناچمە هەولێر.” ڕووداو.
ئیخوان و لایەنگرانی ئیسلامگەرا، ڕۆڵی فیتنە دەگێڕن، لەم چەند ساڵەی دوای سوودیان لە بۆشای نێوان دەسەڵات و هاوڵاتی و چینایەتی نێو کۆمەڵگە وەرگرتووەو کاریگەری خراپیان لەسەر کۆمەڵگەی کوردی داناوە.
قوتابخانە ئیسلامییەکان، لەوشوێنانە گەشە دەکەن، کە کۆمەڵگە پڕیبێ لە قەیرانی سیاسی و ئابووری وکۆمەڵایەتی، ساڵانێکیشە هەرێمی کوردستان بەهۆی دەسەڵاتێکی گەندەڵ و چینایەتی خواز دەرفەتێکی باش ڕەخساوە بۆ ئیسلامیەکان، تێیدا گەشە بکەن، تەنانەت لەنێو ڕێکخستنی ئۆرگانی حزبە ناسیۆنالیستی و تەقلیدیەکانی دەسەڵاتیش!!
ڕێگاگرتن لە هاتنی نووسەرو مێژوونووسێک ئاستی خراپی کۆمەڵگە دەردەخات، کە بەزمانی هەڕەشە مامەڵە دەکەن، دەشێ کاردنەوەی خراپیش بنوێنن، بگاتە تیرۆر!
ئەوەی ڕوویدا، بۆ ناوبانگی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی هەولێر خراپبوو، سەرکەوتنی هەڕەشەکانی لایەنگرانی ئیخوان هەڕەشەیە بۆ سەر کوردستان بەتایبەتی هەولێر خۆی!
ئەوان تێناگەن کەسێک قسەیەکی هەیە، نووسین بەنووسین وەڵام بدرێتەوە، ئەگەر بەڵگە هەبێت!
یوسف زەیدان دەڵێت “سەلاحەدینی ئەیوبی کتێبخانەو کۆشکی گەورەی سووتاندوەو پیاوانی ئوبەیدیەکانی (فاتیمیەکان)ی لە ژنەکانیان جیاکردووەتەوە، لەپێناو ئەوەی واز لە ڕەچەڵەکی خۆیان بهێنن..
ئەم قسانەی نووسەرە میسریەکە لە خۆڕانییە ئەویش مێژوونووسە، لەبەرامبەر ئەمە سەدان پەرتووک و نووسراو هەیە باس لەکاری باش و چاکەی سەلاحەدینی ئەیوبی دەکەن!!
ئیخوان، هەڕەشەیە بۆ سەر هەولێر!
43