بەدران محێدین:
لە کاتی دەرکردنی سوپای عێراق لە کوێت، شکستە گەورەکەی سوپای عێراق لە شەڕی گەردەلوولی بیابان، سەدام حوسین وەک کاردانەوەیەک، لە رێکەوتی 17.1.1991 مووشەکبارانی ئیسرائیلی کرد، لە چەند ناوچەیەکی عێراق نزیکی 40 مووشەکی سکاودی ئاراستەی هەر دوو شاری تێلئەڤیڤ و حەیفا کرد، زۆربەی مووشەکەکان لە دەشتی نەینەوا و چیای شەنگاڵەوە دەهاوێژران.
هەر چەندە زۆربەی مووشەکەکان لە رێگای سیستەمی بەرگری خرانەخوارەوە، ئەگەرچی ئیسرائیل هیچ وەڵامێکی نەبوو بەرانبەر عێراق بەڵام ئەوە مانای ئەوە نەبوو ئیسرائیل ئەو هێرشە توندەی لە بیرکردبێت، ستسراتیجییەتی دەوڵەتی ئیسرائیل هەمیشە دوورمەودابووە، بەتایبەتی بەرانبەر ئەو لایەن و کەسانەی دژی بەدەوڵەت بوونی ئیسرائیلن.
گۆڵدن مایەر یەکەم سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی ئیسرائیل باس لەشەری شەڕی یۆم کیپور دەکات لە ساڵی 1973، لە بەرانبەر وڵاتانی میسر و سوریا، هەر چەندە دوای ئەوە لە ساڵی 1979 لەگەڵ میسر رێکەوتنی ئاشتبوونەوەیان راگەیاند، بەڵام ئەگەر ئێستا سەیربکەین دەبینین دۆخی هەر دوو وڵات چۆنە و بە چی گەیشتووە.
گۆڵدن مایەر لە کتێبی (ژیانی من) زۆر بەڕوونی ئاماژە بەوە دەکات و دەڵێت؛ دوای هەزاران ساڵ لە ئاوارەیی وڵاتان و بێ دەوڵەتیدا، لە کۆتاییدا بووین بە خاوەن دەوڵەت، بۆیە هەموو شتێک دەکەین بۆ پاراستنی دەوڵەتەکەمان. ئیسرائیلەکەکان بۆ پاراستنی نیشتیمانەکەیان هەمیشە گەورەترین ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری ئەنجام دەدەن و نەیارەکانیان لە هەر کوێی دونیا بن دەیپێکن.
هانا ئارنێت گەورە نووسەر و رۆژنامەنووسی جوو دەڵێت؛
دوای زیاتر لە 20 ساڵ، هێزی هەواڵگری ئیسرائیلی دەستی گەیشت بە هەموو سەرکردە نازییەکان کە دەستیان هەبوو لە جینۆسایدی جوڵەکەکان لە هەر حەوت کیشوەری جیهان.
ئیسرائیلەکان هەنگاو بە هەنگاو و لەسەرخۆ، ئامانجەکانیان دەپێکن، دوای سوریا، دەبێت بگەن بەو شوێنەی رۆژگارێک مەترسی بووە بۆ قەوارەی ئیسرائیل، چیای شەنگاڵ و دەشتی نەینەوا لە دوای سوریا ئەو شوێنە دەبێت کە بۆ هەتا هەتایە جارێکیتر نەبێتە مەترسی بۆ جوو، ئەگەرچی رەنگە لە رابردوو ئیسرائییلەکان ئارامیان گرتبێت، بەڵام لەمەودوا، کورد گوتەنی؛ کات کاتی ڕنینە، بۆیە لە داهاتوویەکی نزیک یان مامناوەند، ئەگەر بەیانیەک لە خەو هەستاین، سوپای ئیسرائیل لەو ناوچانە بوون لاتان ئاسایی بێت و شۆک بوونی ناوێت.