تراژیدیای تاوانی ئه‌نفال ، پرسیارێكی بێ وه‌ڵامی قوڵی ، له سه‌راپا ناخ وهۆشما هه‌ژاند بوو. ، دوای راپه‌رین ، هێشتا گونده خاپوره‌کان ئاوه‌دان نه‌کرابوونه‌وه ، یەکەم نووسەربووم ، به قه‌ڵه‌مێک و چه‌ند په‌ڕه کاغه‌زێکه‌وه ، رووم کرده ،کۆڵان بە کۆڵانی گه‌ڕه‌که میللییه‌کانی ( خه‌بات و حاجی ئاوا و وڵوبه ) .
بە هه‌واڵ پرسین ، ئه‌و ژن و پیاوە پیرانەم دەبینیەوە . له‌کەناری گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کانی بیابان ، له تۆڕی ئه‌نفال چییه‌کان ده‌ربازببوون .
له‌و زنجیره به‌داداچوون و دیدارانه‌دا ، چه‌ند پرسیارێکم ، ئاڕاستەی ئه‌و ژن و پیاوە بە تەمەنانە ده کرده‌وه لە تۆپ زاوەو دبس گوێزرانەوە بۆ بیابانەکان ، له گه‌ڵ حه‌جاج و سه‌گه برسییه‌کانی نوگرەسەلمان ، تاڵاوی مه‌رگیان چه شت بوو.
لە 6 / 3 / 1992 ،یه‌که‌م نوسینم، له سه‌رئه‌نفال ، به ناوی (چاره‌نوسێکی نادیار ) ، له ژماره [36] ی کوردستانی نوێ دا بڵاو کرده‌وه .
له روخساری پاک و بێ دەنگی ،عیزەدین عوبێد رەباتی دا ، سوێ ی ئازارێک ، قوڵ بەقەد ئاشداخ ، خەمی بێ سه‌وشوێنه‌کانی گه‌رمیانم خوێندەوە .
دواتر دەیان نوسینم ، له‌گەڵ کەس و کاری ئه‌نفالەکان بڵاوکرده‌وه ، بۆ هه‌ر خانه‌واده‌یه‌ک، ژماره‌یه‌کی ر‌ۆژنامه‌که‌م بۆ ده‌کڕین و چیرۆکه‌که‌ی خۆیانم بۆ ده‌خوێندنه‌وه .
له ناخی خۆم دا ، هه‌ستم به ئاسوده‌یی ده‌روونی و ویژدانی ده‌کرد ،کە توانیومە ، به‌و نوسینانە ،گوزارشت لە سوێ ی ئازاره په‌نگ خواردوه ، بێ کۆتاییه‌کانی ناخی کپیان دەکەم و بوارنادەم چیرۆکە تراژیدیا‌کانی نیشتمانەکەم کاڵ ببنەوە و ئەو مێژووەبۆ نەوەکانی داهاتوو تۆمار بکەم .
له ساڵی 1993 دا هاوڕێ ی ئازیزم نه‌جمه‌دین فه‌قێ عه‌بدوڵڵا ، لێپرسراوی کۆمیته‌ی قوربانیانی ئه‌نفال ،ئه‌و زنجیره نوسینه‌ی لێوه‌رگرتم ، خۆی بە سەلیقەی جوانی خۆی ، یه‌ک به‌یه‌ک ،هەموو نوسینەکانمی ، له‌سه‌ر په‌ڕە بە پەڕە مۆنتاژ کرد، به‌ناوی (چاره‌نوسێکی نادیار) .
وه‌ک (یه‌که‌م کتێبی ) ی ئه‌نفال ، به تێراژی 500 دانە بۆ چاپکردم ،لە گەڵ کردنەوە زانکۆی سڵمانی دا ، لە هۆڵی زانکۆ ، وەک یادێک بۆ ئە‌نفال بڵاوی کردەوه .
کاک ئازاد ئه‌حمه‌د ناسراو بە ( ئازادە رەش) هاوڕێی دێرینم ، کتێبەکەی پێشکەش بە خاتوو هێڤی عیززه‌ت ، له‌رێکخراوی میدکۆ کرد ، ئەویش وه‌ریگێڕابووە ، سه‌ر زمانی ئینگلیزی وره‌وانه‌ی هه‌نده‌ران ی کردبوو.
له ساڵی 1995 ، رووم کرده پێشانگایه‌کی هونه‌رمه‌ند عه‌تا قه‌زاز ،له سلێمانی ، ناونیشانی چاره‌نوسێکی نادر_ م ، به سه‌ر یه‌کێک له تابلۆکانه‌وه بینی .
پرسیارم ناونیشانی (چاره‌نوسێکی نادیار) م لێ کرد وتی:
-بیرۆکه‌ی کتێبێکە ،له باره‌ی ئه‌نفاله‌وه به ئینگلیزی لە دەرەوەی وڵات خوێندومه‌ته‌وه .
له‌و کاته‌دا باڵی خه‌یاڵ گه‌ڕاندمییه‌وه بۆ ساڵی 1992 ، بۆ لای ئه‌و خانه‌واده یه‌ی گه‌ڕه‌کی خه‌بات ی سلێمانی ، چه‌ند ئه‌ندامێکیان ئه‌نفال کرابوون ،ئه‌و رۆژە چه‌ند پرسیارێک لەلام ،سه‌ریان هه‌ڵداو له وه‌ڵامه تراژیدیا‌کانی ئەوان دا ، چیرۆکێکی زۆر سه‌رنج راکێشه‌رم ،لا گه‌ڵاڵه بوو ،وتیان :
– به‌یانی وه‌ره‌وه ، وێنه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کانت بۆ ئاماده ده‌که‌ین.
ئه‌و شەوە کاره‌با نه‌بوو، له به‌ر چرا که‌م بابه‌ته‌که‌م ،به زمانێکی درا ماتیکی داڕشته‌وه .
سه‌عات 10 _ی به‌یانی روم کرده ،ماڵه‌که وله‌ده‌رگاکه‌یانم دا، ژنی ناڵەکە ده‌رگاکه‌ی ئاواڵا کرد ، تا هێزی تیا بوو هاواری به‌سه‌رما کرد :
– بۆ وازمان لێ ناهێنیت ، بۆ به‌ر ده‌رگات لێ گرتوین، ئێمه خۆمان ،هیچمان نییه ، ره‌سمی ئه‌نفاله‌کانت ، بده‌ین به تۆ ، بچیت ئازوقه‌ی پێ وه‌ربگریت .
له شوینی خۆم چه‌قیم ، هیچ وه‌ڵامێکم پێ نه‌بوو،هه‌نگاوەکانم قورس بوو ، بەزەحمەت ،به‌ره‌و دواوه گەرامەوە ، بارانه‌که‌ش به تاوتر،هەمووجه‌سته‌ی ته‌ڕ کردم ،بێ ئه‌وه‌ی هۆشم لای خۆم بێت ،کاتێ به ئاگا هاتمەوە ،گه‌یشتومه‌ته ، ئه‌و سه‌ری کۆڵانه‌که .
ئه‌و چه‌ند لاپەرەی ئەنفالەی نێو ده‌ستم ، پارچه پارچه کرد بوو ، چیرۆکی نێو لاپەرەکانی له گه‌ڵ جۆگه‌له‌ی بارانە بەخوڕەکە ، بە ناوقوڕاوی ناو کۆڵانه که دا ، وەک ئەنفالەکان لە چاوەکانم ون بوون.
عەبدوڵا کەریم مەحمود