37ساڵ له‌مه‌وپێش رژێمی به‌عس تاوانی ئه‌نفالی له پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی 197 رۆژه‌دا به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كه‌مانی ئه‌نجامدا, له ئاكامدا زیاتر له 182000 هاووڵاتی سڤیلی كوردستان بوونه قوربانی, له بارودۆخێكدا وه‌ك ئێستا دادگایه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌بوو تا ببێته رێگر له ئه‌نجامدانی ئه‌و شا تاوانه.
ئێمه له یاداوه‌ری 37 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفالدا, له پێناو دوباره نه‌بوونه‌وه‌ی تاوانی له‌م چه‌شنه له وڵاته‌كه‌مان و دڵنه‌وایی نه‌وه‌كان به‌وه‌ی دوباره نابێته‌وه, داواكارین عێراق ببێته ئه‌ندامی دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی ناسراو به ICC, كه هه‌نووكه 124 وڵات په‌یوه‌ست بوونه پێوه‌ی, دوایینیان ئه‌رمینیاو ئۆكرانیا یه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م داواكارییه‌ی ئێمه كه 20 ساڵه دوباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه جێبه‌جێ به‌كرابایا, ئێستا كه‌یسی تاوانه‌كانی شه‌نگال و شار‌و شارۆچكه‌كانی دیكه كه له چه‌ند ساڵی رابردوو رویاندا به سانایی ده‌گه‌یشته دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی و له ئاستی جیهانیدا ئه‌و تاوانانه به جینۆساید ده‌ناسێننران و بكه‌رانی سزای خۆیان وه‌رده‌گرت, یان له‌وانه‌یه هه‌ر روویان نه‌دایا, رێگاش له دووباره‌بونه‌وه‌یان ده‌گرترا.
بۆیه له‌م یاده‌دا داواكارین به زوترین كات عێراق په‌یماننامه‌ی رۆما واژۆ بكات و په‌یوه‌ست بێت به دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه‌و ببێته وڵاتی 125ه‌مینی ئه‌ندام له ICC.
تۆڕی هاوپه‌یمانی رێكخراوه كوردستانییه‌كان له پێناو دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی- KONCICC
14-4-2025