37 ساڵ له‌مه‌وپێش, رژێمی به‌عس یه‌كێك له گه‌وره‌ترین تاوانه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌می له ئاستی جیهان به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد ئه‌نجامدا به‌ناوی ئه‌نفال, به‌عس له ماوه‌ی 8 ساڵدا 4 تاوانی جینۆسایدی به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كه‌مان پیاده كرد” كۆمه‌ڵكوژی فه‌یلی, جینۆسایدی بارزانی, كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و جینۆسایدی ئه‌نفال”, ئه‌نفال گه‌وره‌ترین و به‌رفراوانترین پرۆسه‌یان بوو., له دوای كۆمه‌ڵكوژی رواندا گه‌وره‌ترین بوو له جیهان له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م
به داخه‌وه ساڵ له دوای ساڵ داواكارییه‌كانمان دووباره ده‌بنه‌وه, وه‌عدو به‌ڵێنه‌كان ده‌سه‌لات ئه‌نجامیان نابێت, حكومه‌تی كوردستان كه به‌رهه‌می قوربانی و خه‌باتی ئێمه بوو, كه‌چی بووه حكومه‌تی لایه‌نگری تاوانبارانی جینۆساید, بۆ ئه‌مساڵ لیستی داواكارییه‌كانمان كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه بۆ :
1- دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانی ئه‌نفال, كه له رێكه‌وتی 20-5-2007 ه‌وه بڕیاری ده‌ستگیركردن و دادگاییكردنی به‌شێكیان ده‌رچووه له لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانه‌وه, داواكارین ناوه‌كانیان بدرێته پۆلیستی ئه‌نته‌رپول و داموده‌زگاكانی كوردستان وه‌ك تاوانبار بیان ناسن و حیزبه‌كان به تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتداران له ریزه‌كانیان ده‌ریان بكه‌ن و ئه‌ستۆ پاكی خۆیان ده‌رببڕن له بوونی تاوانبارانی جینۆساید له ریزه‌كانیان.
2- هێنانه‌وه‌ی روفاتی قوربانیان و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كانی شیكاری له زووترین كاتدا بۆ ناسینه‌وه‌یان.
3- حكومه‌تی عێراق داوای لێبوردن له قوربانیانی جینۆساید بكات, ئه‌مه‌ش ئه‌ركی سه‌رۆك كۆماری عێراقه, به داخه‌وه پۆسته‌كه به ده‌ست كورده‌وه‌یه.
4- هه‌موو لیسته‌كانی موچه‌ی “شه‌هیدان, جینۆساید, بریندارانی چه‌كی كیمیاوی, زیندانیانی سیاسی, پێشمه‌رگه‌ی دێرین” بڵاو بكرێنه‌وه‌و له بوونی گه‌نده‌ڵی و ناوی تاوانباران پاك بكرێنه‌وه.
5- سه‌ربازگه‌ی تۆپزاوا له فه‌وتان و له ناوچوون رزگاربكرێت و به‌په‌له بكرێت به مۆنۆمێنتێكی شایسته به قوربانیانی ئه‌نفال، چونكه سه‌ربازگه‌ی تۆپزاوه به هاوشێوه‌ی سه‌ربازگه‌ی ئۆشفیتزی هۆڵۆكۆست، هه‌ڵگری ده‌یان په‌یام و چیرۆكی قوربانیانی ئه‌نفاله.
6- وه‌ڵام به داواكاری كه‌سوكاری قوربانیان بدرێته‌وه, جیاوازی له نێوانیان نه‌كرێت, ئه‌وانه‌ی خانوو و زه‌ویان بۆ دابین نه‌كراوه بۆیان دابین بكرێت, ژیانی شایسته بۆ تاقانه‌كانی جینۆساید, رزگاربووانی گۆڕی به كۆمه‌ڵ, رزگاربووانی ئه‌نفال, برینداره‌كان و ….. دابین بكرێت.
7- داواكارین له به‌رپرسان, بۆ رێزگرتن له قوربانیانی ئه‌نفال هه‌موو دانیشتن و وێنه گرتن و سه‌ردانیكردن و به‌شداریكردنێكی پرسه‌ی 423 تۆمه‌تباری ئه‌نفال و ئه‌وانه‌ی ناویان له لیسته‌كه‌دا نییه رابگرن به تایبه‌تیش 258 كه‌سه‌ی هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستانن, جوڵه‌ی سیاسی‌یان رابگرن, رێز له 182000 قوربانی ئه‌نفالمان بگرن .
8- هه‌ر به‌شدارییه‌كی سیاسی له سه‌رۆك فه‌وجه جاشه‌كان, سه‌رۆك مه‌فره‌زه خاسه‌كان, ئامر سرییه‌كان, ره‌فیق حیزبییه‌كان, ئه‌من و ئیستخبارات و ته‌واری رژێمی پێشوو قه‌ده‌غه بكرێت.
9- لێكۆڵینه‌وه بكرێت له هۆكاری وێرانكردنی سه‌ربازگه‌ی دووبز دوا مه‌نزڵگای هه‌زاران ژن و منداڵی ئه‌نفالكراو و نه‌پاراستنی.
رێكخراوه‌كان:
رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید- kwg
-تۆڕی رێكخراوه كوردستانیییه‌كان له پێناو دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی – Koncicc
-تۆڕی ئایكان كوردستان ــ IKN
-رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كۆكوژ له كوردستان ــ OAWMD
-رێكخراوی هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری ــ OJC
-رێكخراوی جیهانی بێ چه‌كی كیمیاوی و بایه‌لۆجی-www
-هه‌ڵمه‌تی ژیان دژ به ئیعدام له كوردستان
-گۆڤاری تۆبزاوه
-رۆژنامه‌ی نگره سه‌لمان
– رێكخراوی مانه‌وه بۆ پرسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
-كوردۆساید ۆچ-چاك كوردستان