Home بیروڕا ئیتاڵیا “مەترسی لەسەر کچانی نەوەی دووەم”

ئیتاڵیا “مەترسی لەسەر کچانی نەوەی دووەم”

by admin
0 کۆمێنتەکان 36 بینینەکان

شوان سدیق:
چالاکوانانی کاروباری ژنان لە ئیتاڵیا دەڵێن مەترسی لەسەر ژیانی کچانی نەوەی دووەمی خێزانە کۆچبەرەکان هەیە. چونکە خێزانەکانیان بەزۆر بەشویان دەدەن لە ئەگەری ڕازی نەبوونیان ڕووبەڕووی تووندوتیژی و کوشتن دەبنەوە.
پێشتر سەمەن کچێکی ١٨ ساڵانی پاکستانی بوو لەلایەن خێزانەکەیوە کوژرا، ئەمەش ئیتاڵیای بەخۆیەوە سەرقاڵکرد.
سەمەن، شەوی ٣٠ی نیسانی ٢٠٢١ لە شاۆچکەی نۆڤێلارا لە هەرێمی ڕێجیۆ ئیمیلیا لەگەڵ خێزانەکەی دەژیا.
پاش ئەوەی لەلایەن خێزانەکەیەوە هاوسەرگیرییەکی ڕێکخراوی بۆ کوڕە ئاموزایەکی ڕەتکردەوە، ئەوانیش هەستان بە پارچەپارچەکردنی کچەکەیان.
چەند ڕۆژێک دوای ئەنجامدانی کارەکەیان باوک و دایکی کچەکە، دەەڕێنەوە بۆ پاکستان، پاشان بەهۆی ناڕەزای شەقامی ئیتاڵی، حکوومەت فشاری خستە سەر پاکستان و ناچار باوک و دایکی کچە کوژراوەکەیان ڕادەستی ئیتاڵیا کردو سزای بەندکردنیان بەسەردا سەرپێنرا.
سوزانا دۆناتێلا سیناتۆری ئیتاڵی دەڵێت: حاڵەتی فشارخستنە سەرکچان لەلایەن خێزانەکانیانەوە ڕووی لەزیادبوون کردوە.
سۆزانا باسیش لەوە دەکات “لەشاری لێچێ حاڵەتێک هەبووە خێزانێک بەزۆر ویستوویانە کچەکەیان بەشووبدەن، بەهۆی ئاشکرابوونی کەیسەکە ڕێگریان لێ کراوە.
دۆسێیەی کچە نەوجەوانێکی پاکستانی لە شاری لێچێ پاش ئەوەی دەنگی دایەوە، خێزانەکەی دەیانویست کچە کەم تەمەنەکەیان لەگەڵ هاونیشتمانێکیان لەوڵاتی پاکستان هاوسەرگیری بکەن.
بەڵام کچەکە بە نهێنی لەقوتابخانە ئەم ڕووداوە بۆ یەکێک لە مامۆستاکانی باس دەکات.
پاشان داواکاری گشتی شاری لێچێ دێتە سەرهێڵ سکاڵا دژی و دایک و باوک و برایەکی کچەکە تۆمار دەکات.
پاشان کچەکە ڕەوانەی حانەیەکی نەوجەوانان دەکرێ و لەوێ دەپارێزرێت.
بەڵام بەگوتەی سۆزانای سیناتۆر “ئەمە جارەسەر نییە پێویستە وشیاری یاسایی و کۆمەڵاتی زیاتر لەنێو ڕەوەندی کۆچبەران هەبێ و ڕێکاری یاسایی دژی ئەو خێزانانە بگیردرێتەبەر کە کچانی نەوەی نوێ ناچار بەژیانێک دەکەن خۆیان بەو ئاقارەدا ڕۆیشتوونە.
بەگوێرەی داتای نوێی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ خراوەتەروو، ژمارەی دانیشتوانی هاووڵاتیانی بیانی لە ئیتاڵیا بەگشتی بریتیە لە( ٥ ملیۆن و ٤٢٢) هەزار کەس.
ئاماری وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی باس لەوە دەکات، بە بەراورد بە ساڵی پێشوو دەردەکەوێ (١٦٩) هەزار کەس زیادیکردوە.

شوان سدیق: ئیتاڵیا

لێدوانێک بەجێ بهێلە