Home بیروڕا پەیام بۆ کۆنفرانسی دامەزرینەری رێکخراوی سەربەخۆی ژنان

پەیام بۆ کۆنفرانسی دامەزرینەری رێکخراوی سەربەخۆی ژنان

١٢ی نیسان لاپەڕەیەکی نوێ لە خەبات بۆ مافەکانی ژنان لە کوردستان دەست پێدەکات!

by admin
0 کۆمێنتەکان 50 بینینەکان

دەشتی جەمال:    

ژنانی یەکسانیخواز!
بەشداربوانی کۆنفرانس!

بەگەرمی پیرۆزبایی بەستنی یەکەمین کۆنفرانسی دامەزرێنەری رێکخراوی سەربەخۆی ژنان لە ئێوە هەڵسوراوانی ماندونەناس و بەرگریکاری مافەکانی ژنان و لە ژنانی یەکسانیخواز دەکەم. پیرۆزبایی لە هەموو ئەو ژنانە دەکەم کە دەمێکە چاوەڕێی ئەوەن کە جێگای ڕێکخراوێکی خەباتکاری ژنان لە کوردستاندا بە بەتاڵی نەمێنێتەوە، رێکخراوێك کە بچێتە جەنگی هەموو بێمافی و ستەمکاریەکان بەدژی ژنان، بچیتە جەنگی کۆنەپەرستی و پیاوسالاریی و بێحورمەتیکردن بە کەسایەتی ژنان.
بەهەق ئیوە ریزێك لە ڕابەران و هەڵسوڕاوانی بە ئەزموونن کە دەستان پڕە لە بواری رووبەرووبوونەوە بەدژی ئەو نەریتە ژەنگرتوە دژی ژنەی لە کوردستاندا لەلایەن کۆنەپەرستانەوە رەواجی پێدەرێت. مێژوەیکی پڕشانازیتان هەیە لەبواری وەستانەوە دژی کۆنەپەرستی، پیاوسالاری، توندوتیژی دژی ژنان و ژنکوژی و بەرگری لە کەرامەت و ماف و ئازادیەکانی ژنان لە کوردستان…ئێوە بە یەکگرتوویی، لە دژی ئەو توندوتیژییە سیستماتیکییەی بەرامبەر بە ژنان کە بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ کۆمەڵگاکەمانی داگرتووە، دەتوانن بەر بە کوشتنی ناموسی، دەستدرێژی بۆ سەرمافەکانی ژنان و تەوقی خنکێنەری پیاوسالاری تێکبشکێنن.. پێکهێنانی ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان دەنگی ئەو ژنانە گەورەتر دەکات کە لە ترسدا بێدەنگ کراون، لە کۆکردنەوەی دەنگە پەراویزخراوەکان کە لەژێر ئەم سیستەمە ستەمکارانەدا ئازاریان چەشتووە. ئیوە ئەمرۆ بەم هەنگاوەتان بانگەوازی کۆمەڵگا دەکەن کە ئیتر رەتیدەکەنەوە ئایندەیەك قبوڵبکەن کە ژنان لە ترس و دڵەڕاوکێدا بژین و سەرکوت و خەفەبکرێن.

هاورێیانی یەکسانیخواز!

ئەمرۆ ئێوە سەرەتای جوڵانەوەیەك دەست پێدەکەن کە چیتر تەحەمولی کوشتنی ژنان ناکات بەناوی ‘شەرەف’ەوە، تەحەمولی ئەو توندوتیژییەیانە ناکات کە لەپشتی دەرگا داخراوەکانەوە پەرەی سەندووە. تەحەمولی یاساو ریسایەکی کۆنەپەرستانە ناکات کە بەشودانی منالان یاسایی دەکات، تەحەمولی موچەو کرێی کەمتری ژنان ناکات لە پیاوان ، تەحەمولی ئەو توندو تیژیانە ناکات کەرۆژانە دەرهەق بەژنان و نیوەی کۆمەڵگا دەکرێت.
ئیوە نیشانی دەدەن کە ژنانی کوردستان هەڵوێستیان هەیە بە دژی پیاوسالاری، بە دژی ستەم و دژی ئەو بێدەنگییەی کە ڕێگە بە بەردەوامبوونی ئەو جۆرە دڕندەییانە دەدات. ناتانەوێت کڕنۆش بۆ ئەو سیستەمە بەرن کە ژنان پلە دوو دەکات.
ماوەتەوە بڵێم دیمەنەکانی رۆژانەی دۆخی خراپی ژنان لەکوردستان ڕاچلەکێنەرە. لێرەوە ئومیدوچاومان لە هەنگاو بەهەنگاو سەرکەوتنی کاری کۆنفرانسەکەتانە بۆ دامەزراندنی بەکردوەی رێکخراوەیەك کە هیڕش بۆ سەر فەرهەنگێکی دواکەوتوو بەریبخات تا دەستی لەئازادی گیر ببیت، شەرێکی سیاسی وکۆمەلایەتی بۆ دادپەروەری بەرێبخات کەچیتر رێگا نەدات مافەکانی ژنان پشتگوێ بخرێت …بەدەنگی بەرز بەدەسەلاتداران ڕابگەیەنێت مافەکانی ژنان دانوستانیان لەسەر نیە… داهاتوویەکی گەش چاوەروانە بۆ لەمەحەكدانی هەوڵی نەوەستاوتان بۆ شکاندنی ئەو زنجیرانەی کە کۆمەڵگە لە پیشکەوتن ڕادەگرن .کاتی گوانکاریە، گورانکاریەکی دور لە توندوتیژی و ترس .دەبا دەورەی داهاتوو دەورەی ئیوە بێت لەوەرچەرخان بۆ یەکخستنی ژنان لە خەبات بۆ مافەکانیا ن، ئەو توانایەتان هەیە جێگای خاڵی رێکخراوەیەکی جەماوەری خەباتگیر پر بکەنەوە و بەربەستەکانی ستەم و چەوساندنەوە تێکبشکێنن.
باپیکەوە مافەکانمان وەربگرینەوە.
سەرکەوێت کۆنفرانسی رێکخراوی ژنانی سەربەخۆ
دەشتی جەمال
سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٧/٤/٢٠٢٥

لێدوانێک بەجێ بهێلە