Home بیروڕا لاوانەوەیەک بۆ کوڕە هەولێریەکە..

لاوانەوەیەک بۆ کوڕە هەولێریەکە..

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 24 بینینەکان
سەردەشت، سەفیری پەیامی ئازادی و
بوێری مەملەکەتی ترس!
دوای تۆ، چیتر قەڵا شوناسی ئەو شارە نیە بە تەنیا!
بە تەنیشتیە وە سەردەشتێک هەیە ناو دێر بووە و چۆتە ریزی جەنگاوەرانی قەڵا
ئەو رۆژانەی کەوا لووتی هۆلاکۆی تیا شکا
هاواری تۆ زایەڵەی دێ
تا پیرە قەڵا بێدەنگ و و منارە بەپێوە وەستابێ!
خوێنی تۆ تا قییامەت، فوارەی دێ.. هەرچی قەڵەمی بوێرو ئازا هەیە
بێ مەرەکەب و نووک نابێ!
ئەگەر مێژوو
لە رابردوو
وای نووسی بێت؛
شاری هەولێر ..
شاری سوڵتان موزەفەر بوو، زەمانی زوو!
ئەوا ئەمڕۆ سوڵتانەکەی گردعازەبانم ، سەردەشتەکەی دایە سێوێ، بۆتە سەرتۆپی هەموومان!
بۆتە سەفیری ئازادی بۆ مەملەکەتی ترس و تۆقان!
لێرەو بەدوا
هەر گەڕیدەو غەریبەیەک،
لێم ببپرسن تۆ خەڵکی کوێی ؟ ئەلێم کوڕی شارەکەی سەردەشتم
ئەو سەردەشتەی قەڵەمەکەی بەقەد باڵای منارە بوو، چاویان پێ هەڵنەهات جوان کوژەکان
لە هەڕەتی جوانیدا کوشتیان!
هەتا کاروانی ئازادی لە رێگا بێ
سەردەشتەکەی دایکە سێوە سەرقافلەیە
چی قەڵەمی ئازا هەیە بە شوێن پێ ی ئەو هەنگاو داوێ
ئاخر ئەو چی دەویست لێتان
ئەو پێی خۆش بوو بە ئازادی شکۆوە بژێ ئێ نەتان هێشت؛
ئەو کوا باکی بەمردن بوو، کوا دەترسا لەوەی کردیان؟
مەگەر نەیگوت:
وەک دەمکوژن با مردنەکەم تراژیدی بێت وەک و ژیانم

بەس لەوەیان جەڵلادەکان دڵیان نەشکاند!

رێبین شەمامکی

لێدوانێک بەجێ بهێلە