Home هەواڵچالاكوانێك لە ئاكرێ لەسەر رەخنەگرتن لە پڕۆژەیەكی رێگاوبان لە سنورەكە، دەستگیركرا

چالاكوانێك لە ئاكرێ لەسەر رەخنەگرتن لە پڕۆژەیەكی رێگاوبان لە سنورەكە، دەستگیركرا

by admin
0 کۆمێنتەکان 85 بینینەکان

قەیدار حسێن، چالاكوان لە ئاكرێ لەسەر رەخنەگرتن لە پڕۆژەیەكی رێگاوبان لە سنورەكە، دەستگیركرا. پارێزەرەكەی دەڵێت، دادوەر بڕیاری راگرتنی بۆ ماوەی سێ رۆژ دەركردوە.

ئاوێنە: ئەکرەم زێباری، پارێزەری چالاکوانەکە لە لێدوانێكدا وتی، قەیدار حسێن، چالاکوان لەسەر پارچە ڤیدیویەک بە بریاری دادوەر دەستگیرکراوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ رادەگیرێت.

وتیشی؛ چاوەڕوان دەکرێت سبەی بە کەفالەت ئازادبکرێت ئەگەر لێکولینەوە لەسەر سکاڵاکە تەواوببێت.

بەپێی قسەی چالاكوانان قەیدار لەسەر رەخنەگرتن لە پڕۆژەیەكی رێگاوبان لە سنورەكەیان، دەستگیركراوە كە رۆژی 22ی مانگی رابردو لەڕێگەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیەكەوە لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك رەخنەی لەو پڕۆژەیە گرتوە.

ئەمەی خوارەوە ڤیدیۆكەی ئەو چالاكوانەیە:

سەرچاوە: وێبسایتی ئاوێنە

https://www.awene.com/detail?article=123753

 

لێدوانێک بەجێ بهێلە