Home ساڵیادی سەردەشت 2025سەردەشت عوسمان هەمیشە لەیادمانە!

سەردەشت عوسمان هەمیشە لەیادمانە!

by admin
0 کۆمێنتەکان 63 بینینەکان

ئاوات ڕەسوڵ:       
سەردەشت عوسمان وێڕای ئەوەی گەنجێکی خاوەن فکرێکی ڕادیکاڵی ئازادیخوابوو لەهەمان کاتیشدا گەنجێکی بوێری ڕاستگۆ و وەفاداربوو بەرامبەر بۆچوون جۆری بیرکردنەوە ئازادیخوازی وئینسانییەکانی هەر ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی کە خودی تیرۆرکردنەکەشی ببێتە پەڵەیەکی ڕەشی بورکانێکی بەردەوامی ناڕەزایەتی خەڵکی ئازادیخوازو یەکسانیخوازی کوردستان لەدژی سەرکوت و نادادییەکانی دەسەڵاتی ملهوڕی چەوسێنەرو بکوژو نایەکسانی کوردستان بەدرێژایی تەمەنی دەسەڵاتی فاشیزمانەی ئێستا و داهاتوویی.
سەردەشت جگەلەوەی بەهۆی هەبوونی بیروباوەڕەوە تیرۆر کرا لەهەمان کاتدا لەوەش کوشندەتر بەهۆی هەبوونی ئەندێشە ئینسانی یەکانی کە پڕولێوان لێووبوو لە ئاوات وئامانجی ئینسانی و عەدالەتخوازی وئازادیخوازییەوە تیرۆر کرا .
کەوایە ئەوەی بەرامبەر ئەم گەنجە شۆڕشگێڕو بیرمەندەکرا جگە لەئەنجامدانی تاوان لەدژی ئازادی ڕادەربڕین لەهەمان کاتدا تاوانێکی گەلێک وێرانکەربوو لەدژی هەبوونی بیرکردنەوەوئەندێشەکانی ناخی مرۆڤ کە ئازدانە بیەوێت باسی بکات.
دەرنجامێکیش بۆ تەواوی خەڵکی کۆمەڵگەی کوردستان وجیهان خستە ڕوو کە ئێمە تەنها گیرۆدەی دەسەڵاتێکی دزوگەندەڵ وچەوسێنەرنین بەڵکو گیرۆدەیی جۆرە سیستەم ودەسەڵاتێکی زۆر کوشندەی فاشیزمین کە ڕێگانادات هەناسەکان و بیرکردنەوه وئەندێشەکانی مرۆڤ لەژینگەیەکی ئازاد نەشونما و بدرەوشێنەوە بەگەشەوەیی بەڵکو بەردەوام بەدرێژەیی هەبوونی هێزی دەسەڵاتی کوشندەیی بەگەڕ دەکات بۆ لەناوبردنیان .
بەڵام مێژوویی مرۆڤایەتی ئەوەی سەلماندووە کە تەمەنی دەسەڵاتی هیچ جۆرە فاشیزم و دیکتاتورێک نەک هەتا سەر نابێت بەڵکو بەجۆرێک بەرنەفرەتی خەڵکی کۆمەڵگە دەکەوێت کە نەوە دوایی نەوەکانی بەرپرسانی ئەم دەسەڵات شەرمەزار وڕیسوا دەبن .
بەڵام سەردەشت وخانەوادە و هاوفکرەکانی سەردەشت عوسمان دەبنە خوێندنگەیەکی سوودبەخش بۆ بەهێز کردنی ئیرادەی ئینسانی وئازادیخوازی و یەکسانیخوازانی کۆمەڵگە نەوەدوایی نەوەی خەڵکی کوردستان وەک مێژووێکی پڕشنگداری شۆڕگێڕی بۆیەکتری باس دەکەن.
بڕوخێ سیستەم ودەسەڵاتی فاشیزم وچەوسێنەر ونایەکسان.
بەرزو بەڕێزە ساڵ ڕۆژی سەردەست عوسمان
نەفرەت وڕیسوایی وشەرمەزاری بۆ بکوژانی .
بژی تێکۆشانی هاودەنگی بۆ هێنانەدی
نان کار ئازادی ئیدارەدانی شورایی

لێدوانێک بەجێ بهێلە