
هەروەها، جگە لە ئەندام و چالاکوانانی رێکخراوی ١٧ـی شوبات، ژمارەیەک لە چالاکوانی سەربەخۆ و ئازادی خواز بەشداری گردبوونەوەکانیان کردووە، لەو چالاکی و گردبوونەوانەدا، رەخنەی توند ئاڕاستەی حکومەتی کاربەڕێکەر و خودی بکەرانی ئەو کردەوەیە کراوە، بەرپرسانی رێکخراوی ١٧ـی شوبات رایانگەیاند، داوامان کردووە، بکەرانی ئەو کردەوەیە دەستگیر بکرێن و یاسا سەروەربێت چونکە، دوای پازدە ساڵ هیچ کارێک نەکراوە بۆ دەستگیرکردنی بکوژانی سەردەشت.
وتیشیان، رۆژ لە دوای رۆژ رەوشی ئازادی و رۆژنامەگەری بەرەو خراپتر دەڕوات و زیندانی و گرتن بەردەوامە،پێیان وایە ئازادی رادەربڕین بە دۆخێکی خراپدا تێ دەپەڕێت لە هەرێمی کوردستان، بەپێی ئاماری و داتای رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بەو بوارە وە رێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنور و ئەمنستی.
هاوکات، زیندانیکردنی چەند رۆژنامەنوسێک لەوانە، شیروان شێروانی و شوکری رێکانی، سەرەڕای سزادانێکی تێبینی لەسەر و تەواوکردنی ماوەی سزاکەیان، بەڵام ئازاد نەکراون، ئەوەش سەلمێنەری دۆخی نالەباری ئازادی رۆژنامەوانییە لە هەرێمەکەدا، بە گوێرەی هەمان قسەی بەرپرسانی رێکخراوەکە.
ئاوات جەمال ـ NRT