Home بیروڕافەلسەفەی جووت خێوەکە!

فەلسەفەی جووت خێوەکە!

by admin
0 کۆمێنتەکان 153 بینینەکان

بەرهەم خالید حەمە:    
دڵنیام ئاواتی زۆرینەمان ئەوەیە کە رۆژێک کۆمەڵگای کوردی هەنگاو بنێتە سەر رێچکەیەکی درووست، ببینە کۆمەڵگایەکی پتەوی قەڵا ئاسا، خاوەنی سیستمێکی پەروەردەی پتەو بین، ببینە کانگای بەرهەمهێنانی چەندین خوێنکاری داهێنەر زانکۆ و پەمانگاکانمان بگاتە ئاستی باڵا سوود لە بەهرەو تواناکانیان ببیندرێت.
ئەمە خەون و خەیاڵ نیە و گومانم نیە رۆژێک هەر دەیبینین، ئەگەر ئێمەش نەبین جیلێک لە ئێمە هۆشیارتر خاوەن فکر فراوانتر بوێرتر و راشکاوانەتر بێتە مەیدانەوە ئەو خەونانە بهێنێتەدی و کۆتایی بە دەسەڵاتی جووت ” خێوە” کەی حوکمڕانی بهێنێت.
فەلسەفەی حوکمڕانی بەخێوکردن و خزمەتکردنی میللەتە نەک ئەم جووت خێوەی ساڵەهای ساڵە حوکمڕانیەکی پڕ لە گەندەڵی و نا شەفافی پیڕەو دەکەن.
هەموو سیستمە حوکمڕانییەکانی دونیای مۆدێرن کار لەسەر بەرهەمهێنانی گەنجی زانستخواز و پێشکەوەتوخواز دەکەن، پێشبڕکێ کردنی سیاسیەکانە کامیان زووتر دەستی بگاتە دەسەڵات ئەجێندای حیزبەکەی جێ بە جێ بکات کە زۆرترین خزمەت پێشکەش بە هاوڵاتیەکانی بکات، بەرژەوەندی گشتی هێڵی سووری لە پێشینەی کارەکانیان بێت.
بەڵام ئەمە لە هەرێمی کوردستان تەواو پێچەوانەیە بەهۆی حوکمی شکستخواردووی دوو حزبی بنەماڵەوە، دەسەڵاتێک دوای زیاتر لە ٣٠ ساڵ نەتوانێت ژیانێکی شایستە دەستەبەر بکات، ڕێگەنەدات تاکەکانی کۆمەڵگا ئازادبن لە فکر، بیرکردنەوە، دەربڕینی راوبۆچونەکانیان ئازادانە، دەسەڵاتێک دەستی سوور بێت بە تیرۆرکردنی ئەو رۆژنامەنووسانەی کە دەستی غەدرو ستەم جگە لە فیشەک وەڵامێکی دیکەی نەبوو بۆیان، دەسەڵاتێک خاوەنی خیانەتاکانی ٣١ ی ئاب و ١٦ ئۆکتۆبەر بێت شایەنی نەفرەت لێ کردنە نەک ستایش کردن.

 

لێدوانێک بەجێ بهێلە