حكومه‌تی تاڵیبان شه‌تره‌نجی خستۆته لیستی چالاكییه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی خۆیه‌وه و تا ئاگادارییه‌كی دیكه به یارییه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی ده‌زانێت و پێیوایه، “یاسا ئه‌خلاقییه‌كان پێشێل ده‌كات”.
ئه‌تال ماشوانی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزشی له حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان به ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگه‌یاند، “شه‌تره‌نج به ئامرازێكی قوماركردن داده‌نرێت، كه به‌پێی یاسای به‌ره‌وپێشبردنی فه‌زیله‌ت و ڕێگریكردن له خراپه‌كاری قه‌ده‌غه‌یه”.
ئه‌تال ماشوانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌و پێیه‌ی بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به “پرسه ئایینییه‌كان”ه‌وه هه‌یه، “شه‌تره‌نج له ئه‌فغانستان ڕاده‌گیرێت تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌م بابه‌ته چاره‌سه‌ر ده‌كرێت”، به‌بێ ئه‌وه‌ی سزایه‌ك بۆ سه‌رپێچیكردنی بڕیاره‌كه دیاری بكات.
عه‌زیزوڵا گوڵزاده ته‌مه‌ن 46 ساڵ، خاوه‌نی كافێیه‌ك له كابول كه خاوه‌ن یاریگاكان یارییه‌كه‌یان تێدا ده‌كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بڕوای به قسه ئاینییه‌كان نه‌كردوه، به‌ڵام قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه جێبه‌جێ ده‌كات.
ڕونیشیكرده‌وه كه “زۆرێك له وڵاتانی ئیسلامی یاریزانی ئاستی جیهانییان هه‌یه كه به‌شداری یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن”.
جه‌ختیشیكرده‌وه كه “ڕۆژانه زۆر (گه‌نجان) دێنه ئێره، به‌بێ ئه‌وه‌ی گره‌و له‌سه‌ر هیچ پاره‌یه‌ك بكه‌ن”، نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی كه هۆكاری كۆبونه‌وه‌كه‌یان كه‌متر بوه‌ته‌وه و “ڕه‌نگه ئاره‌زومه‌ندانی شه‌تره‌نج هه‌ست به دڵته‌نگی بكه‌ن”.
له ساڵی 2024 یارییه‌كانی هونه‌ری جه‌نگی تێكه‌ڵاو قه‌ده‌غه‌كرا، به زۆر “توندوتیژ” داده‌نرا، له‌كاتێكدا هێشتا یاری كریكێت به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام ته‌نها له‌نێو پیاواندا.